ژیان پڕە لە ڕێکەوت

183 31 170
                                    

Please don't forget vote and comment💜👇🏻

لەدوای 2 مانگ ......:-

JACK POV:-


دوو مانگ تێپەڕیوە من ژیانم زۆر گۆڕاوە ، منێک کە هەمیشە بە ئەلەرمی موبایلەکەم هەڵدەستام ئێستا بەبێ بونی ئەوە هەڵدەستم منێک کە هەمیشە بەزۆر هەڵدەستام لەخەو ئێستا زۆر بەخێرای هەڵدەستم تاوەکو زوو بگەمە لای ئەو کورسییەی کە ژیامنی گۆڕی ئەو کورسییەی گەر لەسەری دانەنیشتمایە ئاوام لێ نەدەهات .

لەو ڕۆژەوە تا ئێستا من هەموو ڕۆژ هەڵدەستم تا زوو بگەمە ئەوێ تاوەکو هەلی بینینی ئەو کەسە لەدەست نەدەم .

هەموو ڕۆژ لێرە چاوەڕێی ئەو کەسە دەکەم کە بۆتە بەشێکی گەورە لە ژیانم بەجۆرێک کە ناتوانم ڕۆژەکەم بەڕێ بکەم بەبێ ئەوەی نەیبینم بەڕاستی خۆشم تێنەگەشتم بۆچی و چۆن ئاوام لێ بەسەر هات

من چۆن واملێهات ئالودەی کەسێک بم لەدورەوە ، تێناگەم کە چۆن بەو خێراییە هاتە دڵمەوە نازانم چۆن و کەی .

من زۆر دەترسم چونکە من هێندە کەسێکی بوێر نیم بەڵکو گەمژەم چونکە تەنانەت ناشتوانم وەک هەر کوڕێکی ئاسایی ڕوبەڕوی کچێک ببمەوە کە تەنانەت بۆ چرکەیەکیش نەمتوانیوە ڕوبەڕو قسەی لەگەڵ بکەم .

کاتێک لەخێزانێکی وەک ئەوەی من گەورە دەبی هەر ئاوات لێ دەر دەچێت هەربۆیەش دەمەوێ لەسەرەتاوە خۆم دروست بکەمەوە .

زۆر شەڕم کردووە لەگەڵ خۆمدا بۆی کە ڕۆژێک بەهەر بیانویەک بێت بتوانم قسەی لەگەڵ بکەم،بەڕادەی دۆزەخ ئەوەم دەوێت کەوا ئەو سێری ناو چاوم بکات و قسەم لەگەڵ بکات
بەڵام نا ئەوە زۆر قورسە بۆم ناتوانم ئەوەندە شتێکی ئاسان نییە بۆم چونکە هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو دەربارەی چی و چۆن قسەی لەگەڵ بکەم .

_____________

خەبەرم بۆیەوە بەڵام چاوەکانم زۆر قورس بو بوو ئاخ هێشتا خەوم دێت ......... بەڵام یەک خولەک کاتژمێر چەندە !

سێری کاتژمێرەکەم کرد .... نااااا زۆر دواکەوتوم 10 خولەک لا کاتی ئاسایم لایداوە .

نەمزانی چۆن بەڵام زۆر بەخێرای خۆم ئامادە کرد و ڕۆشتم بەبێ ئەوەی نانی بەیانی بخۆم ، نەفرەت ئەوە هەمووی بەهۆی ئەو قاوە تاڵەی دوێنێشەو بوو کە لەگەڵ تایهیۆنگ چاڵێنجمان پێکرد ئاهـ هەرگیز جارێکیتر قاوەی تاڵ ناخۆم .

گەشتمە ئەوێ دانیشتم وە ڕێگەم بە سییەکانم دا کە هەوا هەڵمژێت چونکە زۆر بەخێرای هاتم هەناسەم توند بووە .

خەریکبوو بێئومێد بم لەوەی کە نایەت ئێستا ئەو لە زانکۆیە
بەڵام هەر کەمێک دوای ئەوە بەخۆی و پاسکیلەکەی دەرکەوت چۆن واتە هێشتا نەچۆتە زانکۆ

لە تۆڵەوە بۆ ئەشق J.HWhere stories live. Discover now