"بـای، ئـازیـزم." دەسـتـم بـۆ هـانـا بـرد و گـەڕامــەوە سـەر ئـۆتـۆمـبـێـلـەکـەم بــۆ ئـەوەی لـێــبـخـوڕمـەوە مـاڵـەوە."مـن لـە مـاڵـەوەم." خـەریـکـی داکـەنـدنـی پــێـڵـاوەکـانـم بــووم. "ئـۆلــیـڤـیـا، پـێـویـسـتـم بـەوەیـە ئــەم کـاغـەزانـەش واژۆ بـکـەیـت- "
سـەیـری دەوروبــەرم کـرد، بـەڵــام لـە هـیـچ شــوێـنـێـک نـەمـبـیـنــی.
دەبـێ خـەوتــبــێــت.
ئــاهـێـکـم هـەڵـکـێـشـا و چـوومـە سـەرەوە بــۆ ژووری نـووسـتــنـەکـەی.
"ئــۆلــیــڤــیــا-" بـانـگـم کـرد کـاتـێـک دەرگـاکـەم کـردەوە. "ئـایــا تـۆ - "
دڵـــم نـــوقـــم بـــوو.
لــە نــاوەڕاسـتـی ژوورەکـەدا، لـەوێ بـوو، بـە ئـارامــیـیـەوە بـە جــلـی بـووکـێـنـیـیـەوە لـەسـەر جـێـگـاـکـە پـاڵـکـەوتـبـوو، گـوڵــی ســوور بـە دەوریـدا بـوو، دەمــوچـاوی وەک بــەفـر کـاڵ بـوو.
"..ئــۆلــیــڤــیــا؟" کـاتـێـک لـێـی نـزیـک بـوومـەوە بـە نـەرمـی چـرپـەم کـرد.
هـیــچ وەڵــامــێـک نـەبــوو.
"ئـۆلـیـڤـیـا، ئـەمـە شـتـێـکـی کـۆمـیـدی نـیـیـە." لـێــوەکـانـم بـە تـونــدی چـەقـانـد و هــێـواش هــێـواش دەسـتـم بـۆ دەمــوچــاوی درێــژ کـرد.
پــێــســتــی بــەقــەد ســەهــۆڵ ســارد بــوو.
"ئــۆلــیــڤــیــا...؟" پـاـشـان پـارچــە کـاغـەزێـکـم لـە دەسـتـیـدا بـیـنـی کـە بـۆ مـن ئـاڕاسـتـە کـرابـوو.
بـە وریـایــیـەوە دەرـمـهـێـنـا و کـردمـەوە.(ســوپــاس بــۆ هـەمـوو ئـەو کـارانـەی کــە بـۆت کــردووم. ســوپــاس بـۆ تـۆ کـە هـەمـیـشـە بـە زەردەخـەنـە جـوانــەکــەتــەوە دڵــخـۆشـم دەکــەیـت، سـوپــاس بـۆ تـۆ کـە هـەمـیـشـە لــە تـەنـیـشــتـم بــوویـت هــەرچـەنـدە مــن تــەنـهــا ژنـێــکـی بـێــسـوود بــووم کـە نـەمـدەتـوانـی جـگـە لــە بــێــزارکــردنـت هـیـچـی تـر بـکـەم.
دەزانـم ژنــێـکـی بـاش نـەبـووم. هـەمــوو هـەوڵـێــکـم دا، بـەڵــام هـەرگـیـز نـەمـتــوانــی ڕازیـت بـکـەم. بـبــورە جــۆنــگــکــوک، دوای ئــەو هــەمـوو کــارەی کـە تــۆ بـۆت کــردووم، تـاکـە شـتـێـک کـە دەمــتـوانـی بـیـکــەم، نــووسـیــنـی ئـەم پــارچـە نــامـە بـێ کـەڵـکـە بــوو.
YOU ARE READING
JUNGKOOK | SILENCE
Short Story" خـۆزگـە تـەنـهــا بــۆ هـەمــیشـە بـێـدەنــگ دەبـوویــت " وەرگــێـڕدراوە