2.Travel to North America

146 21 12
                                    











لەڕۆژێکی خۆشدا ، خۆر بەدەرەوەیە
کچە بچوکەکە چاوی کردەوەو
ڕۆتینی ڕۆژانەی کردو ڕۆیشتە خوارەوە

ئێلارا:بەیانی باش

میسوو: بەیانی باش کچەکەم

لۆکاس: بەیانی باش شازادەکەم

بەدڵخۆشی ئەو خێزانە بچوکە
جوانە دانیشتبوون بۆ نانی بەیانی

دوای ئەوەی کە بڕیاریان دا کە کچەبچوکەکەیان
بنێرن بۆ ئەمریکا ، بۆتەواو کردنی خوێندن
دوای ئەوەی بۆ کۆتا جار ئێلارا ماڵئاوایی
لە دایک و باوکی کرد

ئێستا لەڕێگایە بەرەو فڕۆکەخانە
چاوەڕێی دوو هاوڕێکەی دەکرد تا لەگەڵیان بڕوا
پاش چاوگێڕانێکی زۆر توانی ئاوان ببینێت

فیلێکس بەخێرایی ڕایکردە باوەشی ئێلارا

فیڵێکس: هەلەو ئێلارا ، چۆنی؟

ئێلارا: باشم ، تۆ چۆنی ؟

فیڵێکس :زۆر باشم ئەگەر ئەو کوڕە وازم لێبێنێ

بەبێزاری سەیری کوڕە باڵا بەرزەکەی دەکرد

هیونجین: دەمت داخە هێشتا قسەش دەکەی، ببورە ئێلارا
ئێهـ....چۆنی ؟ ئامادەی؟

ئێلارا: باشم ، بێگومان ئامادەم ،
بۆچی لە لەو جوجەڵەیە توڕەبووی؟

هیونجین: هاهـ..... ئەو بەیانییە کاتێک من خەوتبووم ئەو
چوبو بۆ ژوری هونەرییەکەم و دەست کاری وێنەکانمی کردبوو..(دوای تەواو کردنی قسەکەی بە چاوێکی تیژ سەیری فیڵێکسی کرد)

فیڵێکسیش تەنها بەداماوی ڕاوەستابوو

من پێکەنیم بەو کردارە منداڵانیانەی ئەوانە

دوای ماوەیەک لە قسەکردن گوێمان لە :

"هاوڵاتیانی بەڕێز پاش ۱۰ خولەکی تر فڕۆکەی ئەمریکای باکور بەڕێ دەکەوێ "

منو کوڕەکان چوین جانتاکانمان لەشوێنی خۆی داناو بەڕێ کەوتین بۆ ناو فڕۆکەکە زۆری نەبرد فڕۆکەکە بەڕێ کەوت

واو ، دەتوانم بڵێم بەختم هەبووە کە من
ئەمجارە لای پەنجەرەکەوەم چوم دانیشتم و
هیونجین لە کورسییەکەی پێشم بوو
وە فیڵێکسیش لە لە کورسی ڕیزی ناوەڕاست بوو
کەلەنێوان دوو ئافرەتی بەساڵاچوو دابوو

ههههه وابزانم ئێستا مێشکی چووە لەگەڵ قسەکانیان

کەسێکی سەیر هاتە لام دانیشت کە جلەکەی هەمووی ڕەش بوو کڵاوەکەی ماسکەکەی هەمووشتێکی

گرینگیم پێنەداو هێدفۆنێکم لە گوێ کرد و گوێم لەگۆرانییە دڵخوازەکەم دەگرت
(another love)

دای ماوەیەک ئاگام لەخۆم نەماو
خەوم لێکەوت

دوای ماوەیەک فیڵێکس هەڵیستاندم لەخەو کە فڕۆکەکە گەیشتە شوێنی مەبەست
ئێستا من لە ئەمریکام

هەست بە لەشگرانی دەکەم

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
______________________________

Please vote and comment

Bye

 ~last meeting~کۆتـا دیدار~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن