17.THE END ☘️

189 24 40
                                    













فیڵێکس: ئێلارا!!

هیون: ئێلارا باشی ؟ ئێمە زۆر نیگەرانت بووین.ئاااااا گەمژە.

هیون هاواری کرد چونکە سەربازێک لە پشتی دا .

ئێلارا: ناا وامەکە ، ئێوە بۆچی بەند کراون.
چی دەکەن لێرە؟

مینا: ئێلارا توخوا پێیان بڵێ بەرمان دەن دەستم ئازاری هەیە.

مینا بەگریانەوە وای وت منیش سەیری ئەوانم کرد و ئای ئێنیش تەنها سەیری دەکردم بە چاوێکی کیوت.

ئێلارا: چان تکایە بەریان دە ئەوانە هاوڕێی منن تکایە بۆ چی ئاوایان لێدەکەی؟

چان بەچاوێکی بێزاری سەیریانی کرد و دواتر سەیری منی کرد

چان:کێ ناڵێ ئەوانە فێڵبازن وەک جارەکەی تر تۆم لێ نابەن .

ئێلارا: نەخێر هەرگیز ئەوان هاوڕێی منن تکایە .

چان بە بێزارییەوە سەیری منی کردو دەستی بەرز کردەوە بەمانای ئەوەی بیکەنەوە.

فیڵێکس یەکسەر هەڵسایەوەو باوەشی لێم دا

منیش باوەشم لێی دایەوە
چانیش بەچاوێکی سوور سەیری دەکردم وەک ئەوەی بیەوی هەردووکمان بکوژی

هەرکە سەیری چانم کرد زانیم توڕەیە نەمویست زیاتر توڕەی بکەم باوەشەکەم پچڕاند

فیڵێکسیش گریان و پێکەنینی تێکەڵ کردبوو.

بەڕاستی کیوت بوو .🥺

هیون: کیوتی بۆچی ڕۆیشتی نازانی چەند نیگەرانت بووم .؟

(بەڕێز هیون دیارە لە ژیانت بێزاری🙂)

چان لێی چوە پێش و هێقەی گرت و هاواری کرد

چان: چیت گووت؟ دووبارەی کەوە؟ کیوتی ها؟

ئێلارا: چان تەواو چان ئارامبە تەواو .

چان هیونی بەرداو هیونیش بەئەستەم هەناسەی دەدا .

پاشان مینا و ئای ئێنی هاتن و لەباوەشم گرتن و دواتر

چان منی ڕاکێشاوەو وتی

چان: دەتوانن بڕۆنەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.

هیون: ئێمە بێ ئێلارا ناڕۆین.

 ~last meeting~کۆتـا دیدار~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن