مینهوو: کە مرۆڤێک هاوسەرگیری لەگەڵ گورگێک دەکات ئەوا لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکە پێویستە مرۆڤەکە بکرێتە قوربانی بۆ گورگەکە بۆ ئەوەی زیاتر بژی و دەسەڵاتەکەی پیرۆز بێت. تێدەگەی ئێستا خاتوون کلارا؟
ئێلاراش سەری بە نەخێر دەهەژاند چاوەکانی پڕفرمێسک بووبوون
نەی دەویست بڕوا بە ئەو قسانە بکات
دوای ئەوە عارەبانەکە لەپڕ وەستا کەسێک دەرگای کردەوەنەخێر نابێ
مینهوو: چیبووە فیڵێکس؟؟ئەوە فیڵێکسە ئەو چیدەکا لێرە ؟
ئەویش وەک من ئەو ڕابڕدووە نەفرەتییەی هەیە؟فیڵێکس: گەورەم گورگەکان بەدوامانەوەن. چی بکەین ؟ ئێمە زۆر دوورین لە کۆشک.
مینهوو : با بڕۆینە لای جادووگەر. خێرا !!!!!
فیڵێکس : فەرمانتە
ئەو جارە عارەبانەکە خێراتر بەڕێ دەکەوت منیش تەنها لەنێو خەیاڵەکانم بووم ،
واتە ئەو منی هەڵخەڵەتاند ؟ئەو تەنها بۆ ئەوەی ببێت بە پاشا من بکات بە قوربانی ؟
واتا قسە نەرمەکانی تەنها درۆ بوون؟
نامەوێ باوەڕ بکەم نامەوێ .
دواتر گەیشتینە خانویەکی بچووک
خێرا مینهوو دەستی گرتم و بەدوای خۆیدا ڕای کێشام وە فیڵێکسیش هەندێک وشەی جادوویی وت و عارەبانەکە دیار نەما
چوینە پێش دەرگای ماڵەکە دەرگاکە بێ هیچ شتێک کرایەوە
ئێمەش چووینە ناوی
أنت تقرأ
~last meeting~کۆتـا دیدار~
Werewolfئایە خۆشەویستی ڕاستەقینە بوونی هەیە؟ یان تەنها ئەفسانەیەکە؟ چی ئەگەر ئاشقی گورگێگ بووم نەک مرۆڤ؟ بەشێک لە ناوەڕۆک -دەمەوێ بڕۆم، بۆ ژیانی داهاتوو. -گەورەم؟ کەی دەیهێنیتەوە؟ -بەمزوانە... -بەخێربێیتەوە بۆ دۆزەخەکەت ئازیزم. -یانی چی گورگی؟ -ڕاکـــــە...