14. wedding day

121 22 22
                                    















پ.بانگ: چانگبین.....!

پ.بانگ هاواری کرد و بانگی کەسێکی کرد بەناوی چانگبین سەیری دەرگاکەم کرد ، کوڕێک هاتە ژوورەوە
لەکەروێشک و بەراز دەچی کەمەرێکی بارک و سەرشانێکی پان

هاتە ژوورەوەو سەریخۆی دانەواند

چانگبین: بەڵێ خاوەنشکۆ.

پ.بانگ: بۆنی خوێنی بکە.

چانگبین هاتەپێش و بۆنی ئێلارای ڕابردووی کرد و دواتر پ.بانگ پرسی
پ.بانگ: خوێنەکەی چۆنە؟

چانگبینیش وتی

چانگبین: خاۆەنشکۆ جۆری خوێنەکەی زۆر دەگمەنە ، گونجاوە.

پ.بانگ: زۆر باشە ، دەتوانێ لێرە بمێنێتەوە بۆ دووڕۆژی تر دەتوانن هاوسەرگیری بکەن.

بانگچان و ئێلارا زۆر دڵخۆش بوون
بۆ شەوەکەی ژوورێکیان دا بە ئێلارا بۆ مانەوەی

ئێلارا  لە خۆشی نەیدەزانی چی بکات تەنانەت خەویشی لێنەدەکەوت ،

ئەو کچە بچووکە لەنێو خەیاڵەکانی دابوو هەتا ئەو کاتەی دارگاکە بە خێرایی کرایەوە
ئێلارا سەیری کرد خزمەتکارێک بوو

ئێلاراش سەرسام بوو کەبێ ئەوەی لەدەرگا بدات بەو شێوەیە هاتە ژوورەوە

خزمەتکارەکەش بە هەناسە بڕکێوە سەری دانواندو

خزمەتکار: ببوورە خانمەکەم بەڵام شازادە چان دەیەوێ دایکی بکوژێ تکایە وەرە خوارەوە.

هەرکە ئەوەی وت چاوەکانم تا دوا ئاست کرایەوە
بەخێرایی بەڕێکەوتم بۆ خوارەوە بەڕاکردن بەسەر پەیژەکاندا دەڕۆیشتم

چۆن دەبێ چان بییەوێ دایکی خۆی بکوژێ ؟
دیارە شێت بووە؟

چوومە خوارەوە بینیم چان بەچاوێکی سوورەوە قورگی دایکی گرتووە و کچێکی گەنجیش لە پشتەوە دەقیژێنێت

خێرا هاوارم کرد

ئێلارا:چاااان!!!

چان هەربەردەوام بوو دووباڕە هاوارم کرد وە ئەو هەر نەوەستا چوومە پێش هەتا ڕایگرم بەڵام پاڵێکی پێوەنام کە پشتم بەدیوارەکەوە کەوت و لەبەر ئازاری خۆم ئاگادار نەبووم چیڕوویداو چی ڕوینەدا

وە چاوەکانم  داخست

بەهیوای ئەوەی وەک جاران ئەوە کابووسێک بوبێ.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

 ~last meeting~کۆتـا دیدار~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن