8. lost

119 24 31
                                    



Hi🙂

Bajdi kchina ACC hichnia🐱🔪

Plz pesh xwrndnawa vote bkan

Wa la newan chirokaka comment bkan

Bo naw chirok👇🏿

__________________________________________







بەیانی لەخەو هەستام و وەک هەموو ڕۆژێ ڕێک دەڵێی
بە ۱۰۰۰ نەفەر لێیان داوم

هەستام و ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد و چومە خوارە نانی بەیانی ئامادەبکەم بەڵام کە چوومە چێشت خانەکە

بینیم نان ئامادەبوو بە شۆکەوە سەیرم کرد

هیونجین لە پشتمەوە دەرکەوت و وتی

هیونجین: دازانم ئێستا دەڵێی کێ ئامادەی کردوە ، من بووم .

یەکسەر چوو دانیشت و دەستی کرد بە نان خواردن منیش دانیشتم دواتر بەبیرم هاتەوە

ئێلارا:ئەی کوا ئەو جوجەڵەیە؟

هیونجین : ئەو وتی کە ئەمڕۆنایەت بۆ کۆلێژ لەبەر ئەوەی هەست بەباشی ناکات .

کلارا:هممم باشە.

نانەکەمان تەواوکرد و قاپەکانم لەسەر مەخسەلە(وابزانم هەر ئەوناوەی هەیە)

چومە سەرەوە بۆ لای فیڵێکس لەدەرگام داو بەبێهێزی وتی وەرە

منیش چووم سەیرم کرد لەناو جێگایە

ئێلارا:چی بووە تۆ باشی؟

دەستم لەسەر نێوچەوانی دانا گەرم بوو

ئەو تای لێییە

هەستامەوە چوم پەڕۆیەکم تەڕ کرد و چوومەوە ژورەکەی فیڵێکس پەڕۆیەکەم لەسەر نێو چەوانی دانا

ئێلارا: بۆچی ئاگاداری خۆت نابی ها؟
سەیر کە ئێستا نەخۆشی.

هیونجین لە خوارەوە هاواری کرد

هیونجین:ئێلارا خێراکە دوادەکەوین.

ئێلارا:من نایەم تۆ بڕۆ.

٭لەمەوبەدوا لەجیاتی بنووسم هیونجین دەنوسم هیون٭

هیون: بەدڵی خۆت.

هیون ڕۆیشت و منیش لەلای فیڵێکس مامەوە من ناتوانم ئەو بەو شێوەیە بەجێ بهێڵم.

فیڵێکس:تۆ خەمی منت نەبێت ، بڕۆ با لە وانەکانت دوانەکەوی.

ئێلارا: قسەی بێمانا مەکە ،  من چۆن تۆ بەو شێوەیە بەجێ بهێڵم ئەی ئەگەر شتێکت لێهات یان شتێکت پێویست بوو .

 ~last meeting~کۆتـا دیدار~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن