7.a nightmare

120 21 3
                                    







پاش تەواو بوونی وانەی کۆتایی من و کوڕەکان گەڕاینەوە شوێنی پاسەکە و چاوەڕێی بووین

هیونجین هێتفۆنی لە گوێ بوو سەیری مۆبایلەکەی دەکرد وە فیڵێکسیش یاری دەکرد بە مۆبایلەکەی منیش سەیری داورو بەرم دەکەم .

سەیری هەندێک دارووباری دوورم کرد بەڵام بۆچی دارەکە دەجوڵێ

بیرم کردەوە لەوانەیە بەهۆی باوە بێت یان .......نازانم

دڵم زۆر خێرا لێی دەدا من خۆم خەیاڵ دەکەم کە ئەو شتە ڕەشەی پشت دارە کە دەجوڵێ ........

زوو چاوم لەسەری لابرد نامەوێ مێشکم سەرقاڵ بکەم بەمشتەوە

؟؟؟؟؟pov

؟؟؟؟؟: گەورەم ئەوە خاتوون ئێلارایە؟

؟؟؟؟؟؟: بەڵێ، گەمژە جوانتر خۆت بشارەوە واخەریکە هەستمان پێ دەکا

؟؟؟؟؟:ببوورە گەورەم ، ئێی  کەی دەیهێنیەوە ؟

؟؟؟؟؟؟: بەمزوانە، بابڕۆین

؟؟؟؟؟end pov

پاسەکە گەیشت من بۆ کۆتاجار سەیری دارەکەم کرد و ڕۆیشتمە ناو پاسەکە

گەیشتینەوە بۆ گوندەکە ئێستا دەمەو ئێوارەیە بەڕاستی دیمەنێکی زۆر سەرنجڕاکێشە کە نازانم چۆن وەسفی بکەم

سەیری کافێیەکەی خ.کایلیم کرد کرابوویەوە

ئێلارا: کوڕینە با بۆ ئەم ئێوارەیە سوکە ژەمێک لە دەرەوە بخۆین لە کافێیەکەی خ.کایلی

کوڕەکانیش ڕازی بوون چوینە ژورەوەو هان خەریکی پاککردنەوەی سەر مێزەکان بوو ئێمەی بینی زەردەخەنەیەکی کرد

ئێلارا: سڵاو ..😁

هان: سڵاو لەتۆش بەخێر بێن فەرموو

دانیشتین

هیونجین:هان دەتوانی سوکە ژەمێکمان بۆ بێنی ؟

هان:بێگومان

هان چو سوکە ژەمێکی ئامادەکرد و ئێمەش داوای ئەوەمان لێی کرد کە لەگەڵ دانیشێت ئەویش دانیشت

هان: ئێ چۆنن لەگەڵ خانووەکە؟

فیڵێکس : زۆر خۆشە خانوویەکی من زۆرم بەدڵە .

هیونجین:منیش هەروەها

ئێلارا: منیش هەمان ڕای ئەوانم هەیە ، بەڵام.....

هەموان سەیری ئێلارایان کرد

ئێلارا:شەوان ترسناکە.

هانیش پێکەنی بۆ ئەو قسەکردنە کیوتەی ئێلارا

پاش نانخواردن چوینەوە ماڵەوە و تاقەتی هیچم نەبوو تۆزێک پاڵکەوتم بەڵام خەوم لێ کەوت

بەڵام چ خەوێک خۆزگە هەر نەخەوتمایە

من لە دارستانێک ڕام دەکرد زۆر بەتوندی

کۆمەڵێک گیانداری سەیر سەیر بەدوام کەوتبوو

گورگێکی گەورە هاتە پێشم و چاوەکانی سوور ببوون

من دەلەرزیم ، نەمدەتوانی بجوڵێم گورگەکە وتی

؟؟؟؟؟: بەخێر بێیتەوە بۆ دۆزەخەکەت ئازیزم.

وە پەلاماری دام

من ڕاچڵەکیم لەخەو هەموو گیانم ئارەقە بوو
زۆر بە توندی هەناسەم دەدا
کابوسێکی زۆر ناخۆش بوو

تۆزێک خۆم ئارام کردەوە سەیری کاتژمێرم کرد ئەی خوایە من وانەکانم هیچ نەخوێندوە خێرا هەستامەوە و گەرماوێکی ۱۰ دەقەیم کرد و جلی خەوم لەبەرکرد و
چومە سەر مێزی خوێندنەکە

چونکە ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژ بوو وانەیەکی زۆر نەبوون بۆ خوێندن

پاش کاتژمێرێک و نیو تەواو بووم چاویلکەکەی چاوم دانا لەسەر مێزەکە

هەست بە برسیەتی دەکەم

چومە خوارەوە شێک بخۆم سەلاجەکەم کردەوە کارتۆنێکی پیتزای تێی دابوو

منیش دەرم هێنا و بە مایکڕۆیەکە گەرمم کردەوە

و خواردم سەیری کاتژمێرم کرد کاتژمێر ۱۲ی شەوە

یەکسەر قسەکانی خ.کایلیم هاتەوە مێشک

باشە من بڕۆم چی ڕودەدات؟

ئەی ئەگەر بەڕاستی گورگ بوونی هەبوو؟

باشە ئەی خەوەکەم؟

گورگەکە مەبەستی چی بوو لەوەی کە گەڕامەوە دۆزەخەکەم؟

بۆچی من ڕام دەکرد لەدەستی؟

نازانم مێشکم زۆر ئاڵۆزە

چوومەوە ژوورەکەر خۆم و نوستم

___________________________


Please vote and comment

Bye 👋🏼

 ~last meeting~کۆتـا دیدار~حيث تعيش القصص. اكتشف الآن