پارتــــــی یەکـــ

48 6 3
                                    


*

هەموو ئەوانە لەو کاتەوە دەستی پێ کرد
یەکەم رۆژی ئامادەی بوو

زۆر دەترسام... دەترسام لەوەی ئیتر هیچ شتێک بەناوی منداڵی بوونی نییە

ئیتر دەبێت رابێم لەوەی وەک پێگەیشتووەیەک ڕەفتار بکەم دەبێت رابێم کە ئیتر منداڵێک نیم دەبێت رابێم کە چیتر ناتوانم وەک منداڵیم خۆشی ببینم لە شتەکانی دەوروبەر بەرم

ئێستا دەبێت بۆ داهاتووم بژیم نەک خۆم



سەرم لەسەر مێزەکە بوو.. بێزار و ماندوو بووم بەخراپی رادێم لەگەڵ شوێنەکی نوێدا

دەنگە دەنگی قوتابیەکان هاوار کردنی کچەکان ئەمە ئەو شتەیە کە بەتەواوی ڕقم لێی بووە

دەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە و لە نێو بەتانیەکەمدا خۆم نووقم بکەم و بخەوم

دەمەوێت بخەوم و بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵنەسمەوە

وانەی یەکەم دەستی پێ کرد مامۆستاکە دوای لێ کردین هەموان خۆمان بناسێن لەگەڵ باسکردنی ئامانجەی خوێندنمان بکەین

<ناوم جۆنگ ئانی یە دایکم خەڵکی کەنەدایە و باوکم کۆریە بۆیە ڕەنگی قژ و چاوەکانم جیاوازە
خەونم بوونە بە مامۆستای بیرکاری چونکە زۆر ئارەزووی وانەی بیرکاری دەکەم>

هەمووان سێریان دەکردم تەنها یەک کەس نەبێت

چاوەکانی لەسەر کتێبەکەی پێشی بوو
وەک ئەوەی ئالوودەی خوێندنەوە بێت
بۆ ساتێکیش چاوەکانی لانەبرد


بەڵام هەر ئەو چاوانە بوو منی گیرۆدەی خۆی کرد.....چاوەکانی تاریک بوون وەک ئەو قاوەی هەموو بەیانییەک لەسەر مێزەکەی چێشت خانەکە دەی بینم و باوکم دەیخواتەوە قاوەییەکی تێر وەک ئەوەی بیەوێت تێکەڵی ڕەش ببێت... چاوەکانی تیژ بوون وەک چاوی ئەژدیها دەدرەوەشانەوە











چیرۆکەکە بریتیە لە باس کردنی ئانی
بە شێوەیەکی کورت
هەموو ڕۆژێک لەسەر دەفتەرەکەی ژیانی دەنووسێت بە چەند دێڕێک
وە دەست کردن بە نووسینی نامە
وە هەندێک جاریش گێڕانەوەی کەسی سێیەمی تێدایە بەپێی کات


ڤۆیت و کۆمێنت لە بیر مەکەن <3🦋




𝘆𝗼𝘂𝗿 𝘀𝗲𝗰𝗿𝗲𝘁/𝗸𝗻𝗷Where stories live. Discover now