پارتــــــی سیـــــانـــزە

9 4 6
                                    



نزیکەی کاتژمێرێک دەبێت کە لە کتێبخانەکەین بەڵام هیچ قسەیەکمان نەکردەوە بەردەوامین لەوەی خەریکی سێر کردنی کتێبەکان بین لە کاتێکدا کۆمەڵێک کتێبی هەڵبژێردراو لە دەستەکانمدان بە شێوەک خەریکە دەگاتە ڕوخسارم.... هەموو کاتێک رقم لە ئامادە کردنی سیمینار و پرۆژە و راپۆرت بووە لە کاتی خوێندندا دەبێت بۆ شتانێک بەگرێم کە پێویستم پێی نییە لەجیاتی ئەوە دەمتوانی چەند یاسەیەکی تری بیرکاری بخوێنم وە چەند هۆنراوەیەکی تر بۆ نامجون بنووسم لەسەر دەفتەری یادگاریەکەم


دەستەکانم بە تەواوی قورس بوون زیاتر لە پانزە کتێبم پێیە بە ئەستەم پێش خۆم دەبینم
بەڵام هەستم بە سووکی کرد کاتێک ئەو بارە لەسەر دەستەکانم نەما

نامجونی ئازیز کتێبەکانی لێ وەرگرتم

"ماندوو دەبیت بیدە بە من" نام

ئای خودایە چیم بەسەر دێت کیم نامجون نایەوێت من ماندوو بم... بێگومان ئەو پیاوێکی بەهێزە منیش کچێکی بچوکم لە چاو ئەودا

"سوپاس"

هیچ شتێکی تری نەوت جگە لەوەی بە زەردەخەنەوە سێرم بکات بە شێوەیەک چاڵە ناوازەکانی ڕوومەتی دەرکەوتن

نەفرەت دەمەوێت گاز لەو ڕوومەتانە بدەم کە ئەوەندە نازدار دەردەکەون کاتێک بەو شێوەیە زەردەخەنە دەکات


تۆ بۆچی من شێت دەکەیت کیم نامجون
سوێند دەخۆم بەهۆی تۆیە دەبێت بڕۆمە نەخۆشخانەی شێتان




🤍<3

𝘆𝗼𝘂𝗿 𝘀𝗲𝗰𝗿𝗲𝘁/𝗸𝗻𝗷Where stories live. Discover now