پارتــــــی پـــانــزە

24 4 5
                                    

بە بێزاری لەسەر جێگەکەم دەجوڵامەوە
ڕقم لەمانەوە بەم شێوەیە

وەک ئەوەی زیندانی کرابێتم ناتوانم هیچ شتێک بکەم بێزار بووم لە سێر کردنی موبایل
هەموو شتێک دووبارەیە

بۆچی دەبێت من بەردەوام تووشی پەتای وەرزی ببم ئەمە تاکە شت بوو لە ژیانم کە رێگریم لێ دەکات لە بینینی هاوسەرەکەم تەنانەت لە کاتی پشووەکانیش دەم توانی بی بینم بەهۆی سەردانی کردنی کتێبخانە و کافێکان

ئەمە نادات پەروەرانەیە بەم شێوەیە بەند بکرێم
چەند جارێک سێری ئەو بوتڵی ئاوەم دەکرد کە باوکم پێی وتم هەتا تەواو نەبێت نابێت لە ژوورەکەم دەربچم

باشە دانی پێدا دەنێم کاتێک تووشی پەتای وەرزی دەبم وێران دەبم ناتوانم خواردن بخۆم بەم شێوەیە شەکرەی خوێنم دادەبەزێت یان لەهۆش خۆم دەچم بەهۆی هەست کردن بە ماندووبوونەوە

بەڵام ئیتر دەبێت لەگەڵ ئەمە ڕابیم نابێت هەموو جارێک بەو شێوەیە وەک منداڵێک بم..... باوکم پزیشکێکی گەورەیە بۆیە بەردەوام چاوی لەسەرمە چەند مانگ جارێک پشکنینم پێ دەکات هەموو کاتێک ئاگادارم دەکاتەوە لەوەی بەباشی خواردن بخۆم و ڤیتامینەکانم لەبیر نەکەم گەر کەسێک سێری چەکمەجەکەم بکات شۆک دەبێت لەو هەموو قوتوە جۆرا و جۆری ڤیتامینە.... باوکم دەترسێت گەر لەم تەمەنەوە ئاگاداری خۆم نەبم وە کێشەی ڤیتامین و جەستەم هەبێت ئەوە بە ئەگەری زۆرە لە داهاتوودا تووشی نەخۆشیە درێژخایەنەکان یان شێرپەنجە ببم

ئەوە بەسەر دایکم هات چەند ساڵیک پێش ئێستا
دایکم زۆر ماندوو بوو بەهۆی کار کردنەوە و ئاگادار بوونی خێزانەکەی بۆیە ئاگاداری تەندروستی خۆی نەبوو هەتا ئەوکاتەی بەتەواوی حالی خراپ بوو پزیشکەکان وتیان ئەو شێرپەنجەی گەدەیەتی لە دوا قۆناغدا

وە هیچ چارەسەرێک نەبوو
ئەوکات زۆر بچووک بووم بۆ ئەوەی بەبێ دایک گەورە ببم بەڵام باوکم بووە دایک و باوکیش بۆم ئەو تاکە خێزانی منە و منیش تاکە خێزانی ئەو کەسمان بەرگری لەدەست دانی ئەوەی دیکەمان ناگرین

هەر بۆیەش ئەو بەو شێوەیە ئاگاداری منە

ئەوم خۆش دەوێت

ئەو منی گەورە کرد بە باشترین شێوە
وە بەردەوام بوو لەوەی بەسەختی کار بکات
بۆ ئەوەی هەست بە نەبوونی هیچ شتێک نەکەم

منیش دەمەوێت هەتا کۆتایی تەمەنم لەگەڵ ئەو بژیم وە بێگومان هاوسەرەکەم

ئەوان خۆشەویستی منن








لە کۆتاییدا بوتڵەکە تەواو بوو هەتا وەک ئەوەی باوکم فێری کردبووم لام برد و بە خێرای چوومە خوارەوە بۆ لای باوکم




بەیەکەوە دانیشتین و دەستمان کرد بە قسە کردن
دەربارەی ژیانی کار کردنی ئەو خوێندنی من
هیچ شتێکی شارەوە هەرگیز بوونی نەبوو لە نێوان من و باوکما

تەنیانەت بوونی نامجون یش

"کەواتە ئێستا پێکەوە خەریکی پڕۆژەی کۆلێژن "
باوکم وتی کاتێک سێری ڕوخسارمی دەکرد بە پێکەنینەوە

"بەلێ... بەڵام ئەوان ئێستا زۆربەی کارەکە تەواو دەکەن و منیش لە ماڵەوەم"

"باشە باشە هێندە ڕوخسارت تێک مەدە سبەی کارم هەیە هەتا درەنگی شەو ناگەڕێمەوە دەتوانی بانگێشتی ماڵەوەیان بکەیت لەگەڵیان بەژدار بیت" باوکم

"بەڵام من پەتای وەرزیمە؟"

"خەمت نەبێ پەتاکە نەماوە بەڵام دەبێت پشوو بدەیت بۆیە هیچ کەسێک تووش نابێت "باوکم

"سوپاس باوکەەەە.... خۆشمەوێیت"وتم کاتێک خۆم هەڵدایە باوەشی..... باوکە شیرینەکەم تۆ دەزانیت چۆن من دڵخۆش دەکەیت





کەواتە ئێستا نامجون بانگێشت کراوە بۆ ماڵی باوکی هاوسەری داهاتووی!



دەبێت هەموو شتێک بێدەنگ و سادە بێت
منیش نەخۆشێکی ماندوو زەرد هەڵگەڕاو
وە کۆکەیەکی بەردەوام؟








<3


داوای لێبوردن دەکەم بۆ ئەوەی درەنگ پارت دادەنێم بەس حەقی ئەوەتان بۆ ئەکەمەوە گەر دەنگیش بێت 🥺✋🏻 لە ئێستادا سێر پێشەکی چیرۆکی ترم نووسیوە بەڵام نامەوێت پۆستیان بکەم هەتا هەموو پارتەکانیان نەنووسم چونکە ناماوەێت وەک ئەمە پارت دوا بخەم ئێوە لە چاوەڕوانی بهێڵمە

سوپاس بۆ ئەوەی هەتا ئێستا لەگەڵم بوون <3✨




You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 29, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝘆𝗼𝘂𝗿 𝘀𝗲𝗰𝗿𝗲𝘁/𝗸𝗻𝗷Where stories live. Discover now