دەستمان کرد بە کار کردن لەسەر پڕۆژەکە
من لە نزیک ئەوم پێکەوە قسە دەکەین چەند وشەیەکی سادە بۆتە گفتوگۆمانکیم نامجون بۆ ماوەی پێنج ساڵە چاوەڕێی ئەم ساتەم.... دەبێت وات لێ بکەم بکەویتە داوای خۆشەویستی منەوە
دەبێت وات لێ بکەم؟
"ئانی چی دەربارەی پرسیار کردن لە سووهیۆک لە کۆلێژی مێژوو ؟.... بێگومان ئەو یەکەمی بەشەکەیەتی وە گەر تۆ داوای لێ بکەیت لەوانەیە ڕازی ببێت"
لیا پێمی وتی کاتێک چاوەکانی لەسەر لاپتۆپەکەی لابرد و سێری منی کرد
"نازانم هەتا ئێستا داوای هیچم لێ نەکردەوە"
ڕاستگۆیانە وتم... لە ژیانمدا هەرگیز داوای یارمەتیم لە هیچ کەسێک نەکردەوە" ئێوە ئەو دەناسن؟ " جیمین
" ئاهــ بەلێ سەرسام بوویەکی ئانیە گەر دوای لێ بکەیت خۆی فڕی بداتە خوارەوە لەم بینایەوە بۆ ئانی ئەوا بەبێ دوودڵی دەیکات "لیا بە پێکەنینەوە وتی..... ئەو ئەمەی کرد بۆ ئەوەی سەرنجی نامجون بجوڵێنێت نامجون و سووهیۆک رکابەری یەکتر بوون لە قۆناغی یانزە بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو بەشی مێژووی هەڵبژارد لە کۆتا ساڵدا لەو قوتابخانەیە ڕۆشت
" من ئەمە ناکەم خۆت داوای لێ بکە "بە بێزاری وتم چونکە دەزانم گەر بڕۆمە لای وەک بنێشت پێمەوە دەلکێت
"بەڵام ئێمە بەتەواوی دەربارەی مێژوو شارەزا نین تەنها چەند بەشێکمان خوێندەوە.... کەواتە پڕۆژەکەمان دەگۆڕین بۆ شتێکی تر بەڕاستی من ئەمەم پێ ناکرێت"
"پێویست ناکات داوا لەو بکەن من هەموو شتێک ئامادە دەکەم کە دەتانەوێت تەنها ئێوە پڕۆژەکە بنووسن "نامجون بە توندی وتی کاتێک هەستایەوە
" بۆ کوێ؟ 'یونگی
"کتێبخانەی بەشی مێژوو لەوێ هەموو ئەوەی دەمانەوێت دەستمان دەکەوێت... گەر ناتانەوێت مەیەن خۆم دەگەڕێم "هاوسەرە نازدارەکەم وتی.... نەفرەت بوێری ئەوەم نییە کە بڵێم دەمەوێت بێم لەگەڵت بەڵام هەر زوو هەستم کرد خەریکە لەسەر کورسییەکە هەڵدەدەرێمە خوارەوە
بێگومان کێی تر جگە لە لیا ئەوە دەکات بە خراپی پاڵی پێوە نام بەشێوەیەک هاوارم کرد لە ترسا بەڵام بەر زەوی نەکەوتم
بۆ چەند ساتێک چاوەکانم بە داخراوی هێشتەوە
نامەوێت ئەم ساتە کۆتایی پێ بێت با کات بوەستێت تکایە....با لە نێو دەستەکانی ئەودا نووقم ببمبە خێرای خۆم ڕێک خستەوە کاتێک چاوەکانم لە لیا سوور کردەوە
"ئەو دەیەوێت بێت.... ئانی شارەزایی دۆزینەوەی کتێبە بە زووی یارمەتیت دەدات
منیش لە ئینتەرنێت دەگریم بۆ هەندێک شت" لیا بە خێرای وتی.....بە بێدەنگی دەستمان کرد بە ڕۆشتن بەرەو بەشێکی تری کۆلێژەکە ئەو لە پێشمەوە دەڕۆشت لە کاتێکدا منیش لەدواوەی وەک بەچکە قازێک بووم
شانەکانی زۆر پانە بە شێوەیەک دەبێتە سەرینێکی ناوازە بۆم.....قۆڵەکانی ئەستورە
بەشێوەیەک دەمەوێت لەسەر کەمەرم بئالێت کاتێک دەمەوێت نوقمی خەونەکانم ببم
باڵایەکی بەرزی هەیە بە نزیکەی 187 سم دەبێت
جەستەی پڕ ماسولکەیە بەدڵنیاییەوە ئێستا دەبێت گەدەی پڕ ماسولکەبێتئەو زیات لە پێویست سەرنج ڕاکێشە کەوام لێ دەکات مێشکم بەلاڕێدا بڕوات بەڵام ئەو باوکی منداڵەکانمە کە چەندین جار خەونم بە دروست کردنی چەند منداڵێک بینیوە لەگەڵیدا بۆ ئەوەی خۆشەویستیەکەمان بەهێزتر بکەیت
دەزانم هەموان باڵای نامجون بە 181 سم بینیوە بەڵام ئەو وەرزش دەکات وە هەندێک لەو وەرزشانەی دەیکات بە ئەگەری زۆرەوە باڵای زیاتر بەرز کردەوە ^_^
YOU ARE READING
𝘆𝗼𝘂𝗿 𝘀𝗲𝗰𝗿𝗲𝘁/𝗸𝗻𝗷
Romanceچی دەبێت رۆژێک تێبنی هەبوونی من بکەیت لە تەنیشتت بۆچی هێندە بێ ئاگایت لێم؟ بۆچی هەست بە بوونم ناکەیت؟!