پارتــــــی شـــەش

11 5 2
                                    

«گەر ئێستا لە تەنیشتم بووبیت پێم دەوتی
چەند وەسوەسەم بۆت هەیە چەند ئالودەت بووم چەند خۆشمەوێیت چەند عاشقتم

دڵم هێندە بە خێرای بۆت لێ دەدات خەریکە لە سینەم دەردەچێت هێندە بیرم لێت کردۆتەوە
خەریکە هەموو شتێک لەبیر دەکەم

دەترسم دەترسم بەم تەمەنەمەوە تووشی لەبیر چوونەوە ببم و تۆ تاکە شتی ژیانم بیت کە بیرت لێ بکەمەوە

گەر ئەوە ڕوو بدات چیم بەسەر دێت
خۆتۆ ئاگات لێم نییە هەتا دەستم بگری و
هەموو شتێکم پێ بناسێنیت

وەک لەیلا وێڵم بەدوای مەجنون دا

ئەو ڕۆژەی چاوەکانم تۆیان بینی هەستێکی نامۆم بۆ درووست بوو دەموویست لێت نزیک ببمەوە زەردەخەنە گەرمەکەت سەرنجی منی ڕاکێشا هەوڵمدا بە سەرەڕۆیەکەمەوە هەر زوو لێت نزیک ببمەوە و دووری نێوانمان کۆتای پێ بهێنم نیگای چاوە تیژەکانت دەرگای هاتنە ژوورەوەی من بوو بۆ ناو خۆشەویستی تۆ وێنای ئەوەم نەدەکرد ڕۆژێک بێت بەم شێوەیە پڕ بم لە خۆشەویستی بۆ کەسێک بەو شێوەیە تەنانەت بیر کردنەوە لێت بەم شێوەیە وام لێدەکات هەستبەوە بکەم کە گەیشتووم بە بەهەشت هەموو وشەیەک و ئاماژەیەک لە تۆوە ئیلهامم پێ دەبەخشێت

چۆن وات لێ کردم پەرشوو بڵاویەکەی ناو ناخم رێبخەمەوە؟




بەهیوای بەدڵ بوون ٠-٠

𝘆𝗼𝘂𝗿 𝘀𝗲𝗰𝗿𝗲𝘁/𝗸𝗻𝗷Where stories live. Discover now