٣

654 144 54
                                    





نەمامەکانی باخچەکە سیس ببوون و دایکم گرنگی پێیان دەدا، منیش دەبووایە یارمەتی بدەم هەرچەندە ئێمیڵی چاوەڕوانی من بوو بێمە یاری و قسە بکەین.

ئینجانەکانم بۆ دایکم گرتبوو ئەویش لەسەر چۆک بوو بە دەستکێشەوە چاڵی بچووکی هەڵدەکەند لە لێواری باخچەکە تا گوڵەکانی نێو ئینجانەکەی تێبکات.

جەنتای قوتابخانەم لەسەر قادرمەکانی دەرگای پێشەوە دانابوو.

سەرم بەرز کردبوویەوە و تەماشای پەنجەرەی ژوورەکەمم کرد لە دەرەوە، چاوم لە کۆمپیوتەرەکەم بوو کە بە کوژاوەیی مابوویەوە و یەکسەر دوێنێ شەوم هاتەوە یاد.



سەرم نزم کردەوە و سەرنجم لەسەر کردارە هیلاککەرەکەی دایکم هێشتەوە.

"ئەگەر سەعیت هەیە بڕۆ." بێ ئەوەی سەیرم بکات ئەوەی وت.

"کێشەم نییە دواتر دەڕۆم."

ئەوەم وت و سەرنجم بەرز کردەوە دیسان بۆ کۆپیوتەری ژوورەکەم کە تەنها بەشێکی کەمی دیار بوو.

ئەگەر دایکم بزانێت یاری کۆمپیوتەر دەکەم ئەمشەو لەجیاتی سەعی، هێندەی تر لێم نائومێد دەبێت.



دوای خۆ شووشتن و خوانی ئێوارەم بە قژی تەڕەوە چوومە ژوورەکەم و دەرگاکەم داخست.


گڵۆپەکانم کوژاندەوە، هەستم دەکرد تەنانەت کامێرای کۆمپیوتەرەکەشم هاک کراوە لەبەر ئەوە کامێراکەم داپۆشیبوو.

دڵم لەسەر هەزار لێی دەدا کە لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەم دانیشتم لەسەر کورسییەکەم.


کۆمپیوتەرەکەم هەڵکرد.

بەڵام پڕ بوو لە ڤایرۆس کۆمپیوتەرەکەم و ئیشی نەدەکرد.

چاوم پڕ بوو لە فرمێسک، زۆر زۆر توڕە بووم.

دەمویست بۆکز بە ئەو ئاژەڵەدا بکێشم، ڕۆح کێش، تەنانەت نامەوێت ناوی ئاژەڵ ناشرین بکەم و بەراوردی بکەم بە قێزەونێکی وەک ئەو.


خێرا مۆبایلەکەم هێنا و پەیوەندیم کرد بە ئێمیڵی.

"ئیش ناکات، کۆپیوتەرەکەمی تێکداوە."

"بە نەفرەت بێت."  ئێمیڵی بە نزمی وتی لە پەیوەندییەکەدا.

هیچم نەگوت و تەنها تەماشای کۆمپیوتەرەکەمم دەکرد.

"بوەستە کەیڵا، هاوڕێکەم هاککەرە ئەویش، ئێستا پێی دەڵێم چارەسەری بکات بۆت."



ئێمیڵی ڕۆیشت و ماوەیەکی پێچوو تا هاتەوە، قسەمان زۆر کرد و زۆر هەوڵمان دا تا کۆمپیوتەرەکە چاک بکەین، هاوڕێ هاککەرەکەی کچێک بوو کە زۆر زیرەک بوو ئەویش لە پەیوەندییەکەدا بوو لەگەڵمان.

|| جاسووس ||Where stories live. Discover now