١٧

588 132 30
                                    











لە ژووری چاوەڕێ کردن دانیشتبووم، دەنگی جیکە
جیکی کۆمپیوتەرە تێکچووەکەی سکرتێری پزیشکەکە و لە لایەکیش هاتنەوە یادی سەرئێشەی ئەو ساتانەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وایان دەکرد مۆڕەیەکی توندی نەگۆڕ لەسەر ڕووخسارم بێت، لە بەرگە نەگرتندا قاچەکانم دەهەژاند بە دانیشتنەوە و ڕووخساری خۆمم سڕی لە هیلاکیدا.

دایکم لە تەنیشتمەوە دانیشتبوو و گۆڤارێکی سەر مێزەکەی هەڵگرتبوو و دەیخوێندەوە.

چەند ڕۆژێک تێپەڕیوە بەسەر ئەو گفتوگۆیە سەربەکێشەیەی نێوان من و ئەو پیاوە شێتە، ڕۆح کێش.

تا کات لەگەڵ بێدەنگی زیاتر بڕۆیشتایە، شتەکە نامۆتر دەبوو لەلام، چونکە چاوەڕوانی کاردانەوەیەک بووم لێی.

بەڵام هیچ ڕووینەدابوو تا ئەم ساتە، بێدەنگی نەبێت.

کە بێدەنگی وەڵامێکی ترسناک بوو لەلام، ئەویش لە دێوەزمێکی شێتی وەک ڕۆح کێشەوە.

لەبەرئەوە بیرکردنەوە تەنگەژەییەکانم سەبارەت بە بێ وەڵامییە ترسناک و ئاڵۆزەکەی ڕۆح کێش گەورەتر دەبوون تا کات زیاتر بڕۆیشتایە، هەستی پارانۆیا و دڵەڕاوکێی بە شوێنمەوە بوو، دڵم لە ترسدا هەردەم هەواڵی پێشوەختەی پێم دەدا بەردەوام و بەردەوام.

وا بیرم دەکردەوە کارێکی باشم کردبێت بە بلۆک کردنی، بەڵام تا کات زیاتر بڕۆیشتایە دەمزانی شتێکی باشم نەکرد بەرامبەری و هەستی پەشیمانی قوتی دەدام، من پیاوێکم بلۆک کرد کە ئاشکرایە خولیام بووە بە شێتانە.

بەڵام ئایا خولیام بووە یان دەیەوێت بەکارم بهێنێت وەک بوکەڵەیەک؟

چونکە بە ڕوونکردنەوەکانی هاوڕێکەی ئێمیڵی وا دەردەکەوت کە ڕۆح کێش لە ڕاستیدا هیچ پیاوێکی باش نەبێت.


**

لەسەر قەڵەوێرەکە دانیشتبووم، پزیشکەکە سەیری زمانمی دەکرد بۆ ماوەیەکی زۆر بە وردییەوە، ئەوەش وایدەکرد هەست بە شەرمەزاری بکەم کەمێک، سەرنجی دایکمم دا و ئەویش لە منی دەڕوانی بە مەراقەوە.
زمانم بردەوە بۆ ناوەوە کە پزیشکەکە دوورکەوتەوە لێم و سەری بە ئەرێنی هەژاند بە کورتی لەبەر خۆیەوە.

"هیچ نوقتەیەکی سوور لەسەر زمانی دروست نەبووە وەک ئەوەی باسم دەکرد، بەپێی پشکنینەکانیش بێت، نەخۆشییەکە نەیداوە لە مێشکی."



ڕووخساری دایکم بە ئەو هەواڵە گەشایەوە،

"بەڵام ئایا دەتوانیت قۆڵی کراسەکەت هەڵبکەیت؟"
پزیشکەکە داوای ئەوەی لێمکرد بە ئاساییەوە منیش لە شوێنی خۆمەوە تاسام.

هێشتا دایکم دەمارە تۆقێنەرەکانی سەر پێستمی نەدیبوو.


ئەوەم کرد کە داوای کرد لێم ئەویش بە کردارێکی زۆر هێواش و وریا.


|| جاسووس ||Where stories live. Discover now