٢٢

538 150 73
                                    












"ئەی ئافەرین."  مامۆستای بیرکاری، بەڕێز فیلیپ چاوی گەشایەوە کە لە دوورەوە ئەوەی پێم گوت دوای ئەوەی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەمان وەرگرتەوە.

هەموو قوتابییەکانی پۆلەکە بێدەنگ بوون و سەرنجی دیمەنەکەیان دەدا کاتێک بەڕێز فیلیپ بەرەو دواوە دەهات هەتا وەرەقەکەم بداتەوە و گەشانەوەی چاوی ڕوونتر و ڕوونتر دەردەکەوت، ئەو تەنانەت خەندەی نەدەکرد، بەڵام لە چاوەکانیدا گەورەترین خەندەی شانازی کردنم بینی.

هەستام لە شوێنی خۆم بە واق وڕماوی وەک ئەوەی سەدەیەکی خایاندبێت، دیار بوو دەیزانی کەوتبوومە حاڵەتێک کە نەمدەزانی چ کاردانەوەیەک دەکەم لەبەر ئەوە خۆی بۆلام هات هەتا ئەنجامەکەم بداتەوە، ئەگەرنا پێش من قوتابییەکان خۆیان دەڕۆیشتن بەرەو مێزی مامۆستا و ئەنجامەکەیان وەردەگرتەوە.

کە لێیم وەرگرت بە هێواشی و ئەنجامەکەمم بینی، هیچ شۆک نەبووم، بەڵام بڕواشم نەدەکرد، چونکە زۆر سەعیم کردبوو بۆ ئەم تاقیکردنەوەیە.

بینیم کە دەرەجەی تەواوم هێنابوو وەک تاکە قوتابی.

هەتا ئێستا ئەمساڵ لە هیچ کام لە بابەتەکاندا دەرەجەی تەواوم نەهێنابوو، یان با بڵێم.... ئەوە چەند ساڵێکە لە هیچ بابەتێکدا دەرەجەی تەواوم نەهێنابوو، یاخود با بڵێین هەر تەنانەت لە یادم نەبوو کۆتا جار کەی بوو دەرەجەی تەواوم لە بابەتێکدا هێنابێت.


زەردەخەنەم کرد و دڵم لە خۆشیدا بە خێرایی لێی دەدا، هەروەها ڕوومەتم سوور هەڵگەڕا چونکە هەمووان چاویان لەسەر من بوو کە چەپڵەیان لێ دەدا.


سەیری ئەنجامەکەم کرد و زەردەخەنەکەم گەورەتر بوو، چەپڵەکان هێشتا بەردەوام بوون بەڵام بەرەو کپی دەڕۆیشتن،
ئەگەر دایکم ئەمە ببینێت زۆر دڵخۆش دەبێت.



وانەی کۆتایی بوو، ماوەیەکی تر وانەمان خوێند، کە دەمتوانی هێشتا ئەو بریقانەوەیە لەنێو چاوەکانی مامۆستا فیلیپ ببینم، شتێکی نامۆ و نوێ بوو، چونکە بەڕێز فیلیپ زۆرجار هیچ لێدوانێک لەسەر ڕووخساری نەدەبینرا.

دواتر جەڕەس لێیدا و قوتابییەکان بە بێزاری و تەمبەڵی بەرەو ماڵەوە ڕۆیشتن، من کۆتا کەس بووم کە کەلوپەلەکانم کۆکردەوە، وەرەقەی ئەنجامەکەم خستە نێوان پەڕەی کتێبەکەم و خستمە جانتاکەمەوە و خەریک بوو بەرەو دەرەوە دەڕۆیشتم.

"کەیڵا،"  بەڕێز فیلیپ بە نیانی بانگی کردم کە دوای چوونە دەرەوەی دوو قوتابی کە وایکرد پۆلەکە چۆڵ ببێت.

بەڕێزەوە ئاوڕم بۆی دایەوە و وەستام لە هەنگاوەکانم.
هێندە بە شانازییەوە تەماشای کردم وەک ئەوەی قوتابییەکی زانکۆی هارڤارد و جۆرێک لەمە لە بەرامبەری وەستاوە.

"دەزانیت تاکە قوتابی هەموو پۆلەکانی تر بوویت کە دەرەجەی تەواوەتی هێنا؟"


چاوەکانم زەق بوونەوە و هەستم بە ترپەکانی دڵم کرد کە لە بڕوا پێنەکردندا بە ئازارەوە خێرا لێی دەدا.

|| جاسووس ||Where stories live. Discover now