٨

629 135 165
                                    






سبەینێ، کاتی ژەمی ئێوارە دوای گەڕانەوەم لە قوتابخانە،
لەسەر کورسییەکە دانیشتبووم لە بەرامبەر دایکم، مێزە گەورە و کۆنەکە لە نێوانمان، یاریم بە خواردنەکەم دەکرد بە خەیاڵ ڕۆیشتوویی و دەستەکانم دەلەرزین، نازانم بەهۆی نەخۆشییەکەمەوە بوو یان مێشکم هەواڵی پێش وەختەی پێم دابوو کە دایکم بە نیازە لێ پرسینەوەم لێ بکات دەربارەی ئەو ڕووداوەی دوێنێ، کە لە ژوورەکەم بە ڤی ئاڕ یاریم دەکرد.



تی ڤییەکە هەڵکرابوو لە پشتمانەوە و دەنگی فلیمە دۆکیومێنتاریەکە بە کپی دەنگی دەدایەوە.


"کەیڵا، هـــــاوڕێکەت....." دایکم تەماشای کردم و دەستی کرد بە قسە لە بەرامبەرم و لە نیوەدا وەستا و ڕستەکەی تەواو نەکرد.

"زۆر نــــامۆ و شێتۆکەیە." قسەکەی تەواو کرد و دەنگی پڕ بوو لە زانین خوازی.

نەمزانی چی بڵێم، دڵم لەسەر هەزار لێی دەدا و گوێم لە ڕمبە ڕمبەکەی بوو لە سنگمدا.



بۆ ماوەیەک تەنها واقم وڕمابوو و دایکم بە سیمایەکی زانین خوازی جێگیرەوە بەردەوام بوو لە سەرنجدانم.


"ئــــێ....." تاکە شت بوو کە وتم.


بۆ ساتێک هەستم بە تاوان کرد و بەزەییم بە دایکمدا دەهاتەوە کە وای دەزانی ڕۆح کێش کچە.

هەستم بە خراپی دەکرد کە نەیدەزانی ڕۆح کێش کوڕێکی نەناسراو و نامۆی هــــاککەرە کە بە هاککردن دەنگی خۆی گۆڕی بۆ کچ لای دایکم، بە دەنگ گۆڕ.

"ئەو کچێکی.... شێتۆکەیە، بەڵێ زۆر شێتۆکەیە." دووپاتم کردەوە.


بۆ ماوەیەک بە لەرزەوە سەیری دایکمم دەکرد، لە ژێر مێزەکەوە قاچەکانم بە داماوی دەستیان کرد بە لەرزین هەتا کات زیاتر بڕۆیشتایە و بەردەوام بوومایە لە تەماشا کردنی دایکم، تەنها هیوام دەخواست مێشکم نەخوێنێتەوە.

هەناسەیەکی قوڵم دایەوە کە دایکم سەری بە واتای باشە هەژاند بە کردارێکی هێواش، وەک ئەوەی دەیەوێت بەردەوام بێت لە لێ پرسینەوە لەگەڵمدا.

هەناسەیەکی قوڵی مورتاحیم دایەوە، چونکە پێشتر تەنها لەوە دەترسام لێم بپرسێت ناوی چییە.



"نـــــاوی چییە؟" دایکم بە ئاسوودەییەوە پرسی.



چاوەکانم کەمێک زەق بوونەوە و دەمم کەمێک کردەوە لە سەرسوڕماوی و هەست کردن بە نەگبەتییەکی زۆر و تەماشای ڕووخسارە توندڕەوەکەی دایکمم کرد.

تفێکم بە قوڕسی قوتدا، دەمویست بیر لە کچانەترین ناو بکەمەوە.

ئەویش بۆ کێ.....

|| جاسووس ||Where stories live. Discover now