٢٠

1.6K 190 201
                                    













بێدەنگی بۆ ماوەیەکی زۆر باڵی بە ناوچەکەدا کێشابوو.

بوێری ئەوەم نەبوو ئاوڕ بدەمەوە و تەماشای بکەم، چونکە بەهۆی ماسکەکەی نەمدەزانی تەماشای کوێ دەکات، هەرچەندە ئاڕاستەی ڕووخساری هێشتا لەسەر ئاگردانەکە بوو.

چیلکەیەک بە دەستییەوە بوو و دارەکانی نێو ئاگردانەکەی پێ دەجوڵاند.

سەرمام بوو، تەزوو بە گیانمدا دەهات و باوەشم بە قۆڵەکانمدا کردبوو بە توڕەیی و دوورەپەرێزی.


"وا دیارە ئەم ئاگردانە سوودی نییە."



چاوم لە قسەکەی سووڕاند و بێدەنگ مامەوە.



"بە من چی؟" بە ڕوو گرژی پرسیم و بەلاچاو سەرنجیم دا.


"سپاس بۆ تۆش، هەڵم نەکردایە ڕەق دەبوویتەوە."

"لەوە باشترە کە تۆ گەرمم بکەیتەوە."
بە ڕاستگۆیی وتم.



وەڵامی نەدامەوە، نازانم بۆچی هێندە سارد قسەی دەکرد ئەمجارە.

دەمزانی ئاوازی دەنگی چەند سارد بوو، چونکە گاڵتەجاری تیانەبوو، بەڵکو جدییەکی تەواو.

دەنگی هەورەگرمە و باران دەهات.


هەستام لە شوێنی خۆم و چووم لە بەرامبەری دانیشتم و خۆم گەرم کردەوە.


جلەکانم هێشتا شێدار و تەڕ بوون.

هێشتا بوێری ئەوەم نەبوو سەرنجی جومگەکانی قۆڵی بدەم چونکە نەمدەویست لە بەرامبەری هەمان کاردانەوە بە جەستەمدا بێت، هێشتا چاکەتەکەی نەپۆشیبوویەوە و جەستە جیاواز و زەبەلاحەکەی دەمزانی وام لێدەکات گەرمییەکی نامۆ بە جەستەمدا بێت.


"بۆچی منت خۆشدەوێت؟" 

"هەڵە تێگەیشتوویت."  وەڵامی دامەوە.


هیچم نەگوت، بە ڕووخسارێکی ڕێک سەرنجیم دا، هەرچەندە سەرم لێ شێوا بوو.


"ئەستەمە بۆ من کەسێکم خۆشبوێت، وە لە یەکەمەوە هەر دەمزانی من و تۆ هەرگیز ناتوانین ببینە خۆشەویست." 
دوای ماوەیەک بە دەنگێکی نزم و جدی وەڵامی دامەوە.


"کەواتە بۆچی ئەمانە دەکەیت؟" پرسیم.


"پێم وابوو دەتوانین ببینە هاوڕێ."

|| جاسووس ||Where stories live. Discover now