هــــاویـــنـــێـــڪے خـــەمـنـــاڪ

145 21 4
                                    

چـــاوەڪــــان هـــەرگـیــز درۆ نـــاڪـــەن
꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷꒦꒷

✦شــیـــن هــیـــون را

ئەمڕۆ یەڪەم ڕۆژی وەرزی هاوینە، سەرەتای ژیانێڪە ڪە نامەوێت، دوێنێ خەریڪ بوو من و دەستگیرانەڪەم هاوسەرگیری بڪەین بەڵام...دەرڪەوت ئەو تاوانبارێڪی زۆر مەترسیدارە ڪە هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتە دەوڵەمەندەڪان دەڪات تەنها بۆ ئەوەی پارەڪانیان بدزێت و ئارەزوە نەفرەتیەڪانی خۆی پێیان بەتاڵ بڪاتەوە

ڪاتێڪ ئەوەم بیست بە شێوەیەڪ شۆڪ بووم ڪە وای ڪرد لە هۆش خۆم بچم، چی دەربارەی خێزانەڪەم؟ هاهـ...ڪاتێڪ دوانزە ساڵ بووم دایڪم و باوڪم بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

و لەبەر ئەوەی هیچ خوشڪ و برایەڪم نەبوو و خزمەڪانی ترم لە جینجو یان گوانگجو بوون و هەر یەڪەیان بە ڪاری خۆیەوە خەریڪ بوو ڪەس نەبوو شوێن باوڪم بگرێتەوە لە ڪۆمپانیا بۆیە نزیڪترین هاوڕێی باوڪم بەڕێز گونهون ڪە سڪرتێر و یاریدەدەری باوڪیشم بوو

لە هەمان ڪاتتدا بۆیە ئەو شوێنی گرتەوە تاڪو تەمەنی بیست ساڵیم و منی فێری بازرگانی ڪرد ئەو ئێستا وەڪ باوڪم وایە، ئێستا من بیست و شەش ساڵم دوو ساڵ لەمەوبەر باوڪە گونهون بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەست دا سەخت بوو بۆم بەبێ هاوڕێیەڪ ڪەسێڪ

بەڵام هەرچۆنێڪ بوو قسەڪانی لە گوێم دەزرنگایەوە
"هەرگیز واز مەهێنە بەهۆی ڪەسێڪ یان شتێڪی ترەوە گەر هەرچیەڪیش بێت"

بەڵام ئێستا زۆر هەست بە بێ هێزی و تەنیای خۆم ئەڪەم، بۆ خۆم لە بیرڪردنەوەی ئەمانەدا بووم پاڵڪەوتبوم لەسەر قەراغی سەربانێڪ تەنانەت نازانم سەربانی چیە و ڪێشە؟

لەپڕ دەستێڪ منی ڕاڪێشا بەڕاستی زۆر ترسام ئەوە چیە؟؟؟

؟؟: تۆ دەتەوێت ڪۆتای بە خۆت بهێنیت؟ شێتی؟

ئەو ڪوڕە چاو خورمایەی بەردەمم وای گوت بە ڪەمێڪ دەنگی بەرزەوە، بەو شێوە سەیرە سێرم مەڪەن هەموو ڪچێڪ لە یەڪەم بینینەوە سەرنجی ڕادەڪێشرێ بەڵام دوای لەبیری دەڪات

دەستم لەناو دەستی دەرهێنا و بە ڕوخسارێڪی بەتاڵەوە سێرم ڪرد

هیون:گەر بمەوێت خۆم بڪوژم لێرە لەم سێ نهۆمیەدا نا بەڵڪو لە باڵەخانەیەڪی سی نهۆمی خۆم هەڵدەدەم ئەمە یەڪ و دووش من تەنها ویستم پاڵڪەوم چونڪە لێرە لەم بەرزاییەدا هەواڪەی خۆشترە.

ئەو ڪوڕە سەیروسەمەرەیە وەڪ بڵێی قسەڪانم ئارامیان ڪردبێتەوە، ئوووو هیون ڪاریگەریشی ها!

؟؟:ببورە من هاتبووم بۆ ئەوەی سێرێڪی ئەم باڵەخانەیە بڪەم بۆ ئەوەی بیڪڕمەوە و ڪاتێڪ تۆم بینی تەنها ئەوە بە مێشڪمدا دەهات بڕۆ ڕزگاری بڪە.

هیون: ئۆهـــ، زۆر سوپاس و هەروەها من دەڕۆم تۆش سێرێڪی باڵەخانەی داهاتوت بڪە.

ئەوەندەی نەمابوو بڕۆم بەڵام دوبارە دەستم گیرایەوە لەلایەن ڪوڕە سەیروسەمەرەڪەوە

؟؟: خۆت خۆشبوێت، قەدەر دوبارە بەیەڪمان دەگەیەنێتەوە.

هیون:زۆڕ دڵنیا مەبە.

؟؟: با ببینین.

هیون: یاهــ شیبال.

بە دەنگێڪی نزمەوە

زیـــــــاتــــــر لــــــە هــــــاوڕێـــیــــەڪ | ᴊ.ʜsWhere stories live. Discover now