مـــەرج

37 9 4
                                    

I just love her gosh
>>>>>>

هۆسۆڪ: بەهەڵە تێمەگە بەڵام... دەتوانیت ڪمێڪ دوورڪەویتەوە؟

هیون بەخێرای باوشەڪەی پچڕاند لەگەڵ هۆسۆڪدا و ڕەنگے سوور ڪوڵمە سپیەڪانے لەخۆگرت بوو

هۆسۆڪ: بەبۆنەی ئەوەی خاوەنڪارەڪەت ڪافێڪەی بە من فرۆشت و من و داپیرە چەند ساڵێڪە یەڪتری دەناسین ئەو داوای ئەوەشے لێڪردم ڪە...ئێ..

هیون:چے؟ تڪایە بیڵێ شڵەژاوم!!

هۆسۆڪ: ڪە تۆ و میجا لە ماڵەڪەی مندا بمێننەوە.

هیون: چے!!!!

هۆسۆڪ بە هاوارەڪەی هیون هەڵبەزیەوە و لە ترسدا دەستے بە دڵیەوە گرت و بە ڕوخسارێڪے سەیرەوە سێری هیونے دەڪرد

هیون:ئانے هەرگیز من..

داپیرە:هیون گەر ڕێزی من و خۆشەویستے منت دەوێت تڪایە بگوازەرەوە لای هۆسۆڪ و ئەو جیاوازە لە ڪوڕانے تر هەم خۆشت باش دەزانے ئێستا ئەو گەڕەڪەی ئێوە لێے دەژین بە مەترسیدارترین گەڕەڪ دادەنرێت نازانے تاڪو ئێستاش ڕفێنەرەڪە نەدۆزراوەتەوە؟

هیون:بەڵام داپیرە!

داپیرە:یەڪەم جارە بەو شێوەیە بانگم بڪەیت هیون، زۆر دڵخۆشم، دەستەڪانم بگرە...چاوەڪانت دابخە و هەست بڪە.

هیون دەستەڪانے بە ترسەوە خستە ناو لەپے دەستے ئەو دەترسا وەڪو ڕابردوو هەستەڪانے ڪۆنتڕۆڵے بڪەن
چونڪە بووە هۆی لەدەستدانے شتێڪ ڪە خۆشیدەویست و خۆشیشے دەوێت

ڪاتێڪ چاوەڪانے داخست تەنها ڕابردووی دەبینے ئەو ڪاتانەی بەڕاستے دڵخۆش بوو زەردەخەنەی دەڪرد و هەموو شتێڪ باش بوو

هیون چیتر بەرگەی نەگرت و چاوەڪانے ڪردەوە

هوین:ڕازیم بەڵام بە مەرجێڪ!

هۆسۆڪ:ناهـ مەرج...ڕقم لێیە.

هیون:پێویستە ڕازی بیت بە ڪرێ دان.

هۆسۆڪ زەردەخەنەیەڪے ڪرد

هۆسۆڪ:باشە منیش بەو مەرجەی هەر لەلای من ڪار بڪەن.

وشەی ڪۆتای بە شانازیەوە وت هەروەها هیونیش ئاهێڪے هەڵڪێشا و دەستے درێژ ڪرد بۆ تەوقە
هۆسۆڪیش زانے ئەوە بە مانای ڕازی بوونە بۆیە بە دڵخۆشیەڪے زۆرەوە دەستے گرت


































هەرگیز لە ڪاتے توڕەیدا بڕایر مەدە چونڪە تۆ ئەو ڪەسە نابیت ڪە بڕیار بدەیت.

-مـــاریــپــۆســـا داڤــیـنــشـــے

زیـــــــاتــــــر لــــــە هــــــاوڕێـــیــــەڪ | ᴊ.ʜsWhere stories live. Discover now