شـــەڕاب

30 10 15
                                    

فەلەستین بێبەش مەڪەن لە نزاڪانتان
>>>>>>>>>>>>>>

ʜʏᴜɴ ᴘᴏᴠ ٭

هەستم بە تێنویەتے دەڪرد و هەناسەدانم ڪەمێڪ قورس ـبـوو دەتوانم هەست بە گرژبوونے دەستے ڕاستیشم بڪەم، چاوەڪانم ڪردەوە ئەو ڕوناڪیە وایڪرد لە چاوەڪانم ئازاریان هەبێت

سێری دەستے ڕاستم ڪرد بۆ ئەوەی بزانم هۆڪاری ئەو گرژییە چیە بەڵام، ... هۆسۆڪ؟ ئەوە بەلامەوە مایەی سەرسورمان بوو چونڪە ئەو هەرگیز گرنگے بەمن نەداوە و تەنها بەڪارمدەهێنێت

ڪەواتە بۆچے ئێستا؟ وازبێنە هیون تەنها لە نیگەرانے تێڪچوونے پلانەڪەیدا بەم شێوەیە هەڵسوڪەوت دەڪات هیچے هۆڪارێڪے سۆزداری بوونے نیە!

هەوڵم دا بەبێ ئەوەی بە ئاگا بێتەوە ڕزگارم ببێت و بڕۆم بەڵام دوبارە بەڕێز جۆنگ سەڕڪەوتو بوو!

هۆسۆڪ:بۆ ڪوێ؟

ئەمە چیە؟ بۆچے وەڪ هاوسەر- نا نەخێر باشترە بڵێم هاوسەرە مافیاڪە چونڪە ڕێڪ بەو شێوەیە دەردەڪەوێت لە ناو ئەو جلە فەرمیانەدا ڪە لەشولارە ئەفسوناو- هیون وەرەوە هۆش خۆت! ئایش دەبێت هے لەهۆشخۆچونەڪەم نەبێت؟ نازانم
(∵)?

هیون:بۆچے بەو شێوەیە پرسیارم لێدەڪەیت؟

هۆسۆڪ:چۆن؟ ئایە پێویستە چۆن بم؟ بەیب؟

چے!؟ بەیب؟ ئەمە-
ئاهـ، ئەمە لەڪوێوە هات؟ هەم-
نەفرەت بۆچے نزیڪ دەبێتەوە لێم، بۆچے هەست بەو شتە نامۆیە دەڪەم لە سڪمدا؟ بۆچے هەناسەدانم لێ قورس بوو؟ هەستم بە دەستے هۆسۆڪ ڪرد ڪە چەناگەمے گرت و بەرزی ڪردەوە

ڪۆتا شت--
هەستم بە لێوە گەرمەڪانے ڪرد، من هەرگیز حەزم بەمانە نیە بەڵام وەڪ ئەوە وابوو ئەو ڪۆنترۆڵم بڪات
ماچەڪەی برد بەرەو ملم و نیشانەی بەجێدەهێشت
گەڕایەوە سەرەوە و لەلای گوێم وەستا

هۆسۆڪ: ڪچێڪے وەڪ تۆ وەڪ ئەوە وایە خۆم داوام ڪردبیت.. تۆ دروستڪراویت بۆ من.

هیون:تۆ-

پەنجەی خستە سەر لێوەڪانم و ئێستا ڕوخسارمان بەرامبەر بە یەڪە و یەڪ جوڵەی من یاخود ئەو دەتوانین هەست بە یەڪتر بڪەین

چاوەڪانے...چاوەڪانے قوفل ڪرد لەگەڵمدا و دەستے ڪردەوە بە قسە ڪردن

هۆسۆڪ: ناو جۆنگ زیاتر لێت دەوەشێتەوە دەزانیت؟

لە چاوەڪانیدا دەمتوانے هەست بەوە بڪەم ڪە لە تێڕوانینێڪے خراپ گۆڕدرا بۆ تێڕوانینے جۆرێڪ لە...
ئەوین. قژمے بردە دواوەی گوێم و دواتر ماچێڪے لە نێوچاوانم بەجێهێشت~

دواتر بەرەو دۆڵابێڪ ڕۆشت ڪە هەندێڪ خواردنەوە ڪهولیەڪانے تێدا بوو و دوو گڵاسے دانا و نیوەی ڪرد لە شەڕاب، گەڕایەوە ئاماژەی ڪرد بە چاوە خاڪیەڪانے بەدوایدا بڕۆم








































































من ڪەسێڪ نیم هەر ڪەسێڪ هەرشتێڪے وت منیش ئەنجامے بدەم و زۆر ڕقم لەوەیە فەرمانم بەسەردا بڪرێت بەڵام، هۆسۆڪ...ئەو.....هەستێڪ پێم دەڵیت ئەو جیاوازە

لەوانەیە هەستے هەبێت بۆم؟ ناهـ هیون هیوای بێمانا مەدە بەخۆت، ئەمە ڕێڪەوتنێڪے نەفرەتیە بۆ مانگێڪ
هیچے تر بونے نیە

بیرڪردنەوەڪانم زۆرتر و زۆرتر دەبون، تەنها دەمەوێت خۆم بەتاڵ بڪەمەوە، ڪاتێڪ سەرم بەرز ڪردەوە ئێمە لە باڵەڪۆنەڪەی هۆسۆڪ بوین

چاوەڪانم داوای هۆسۆڪیان دەڪرد منیش سێرێڪے ئەوم ڪرد..ئەو جۆرەی چاوەڪانے داخستووە و شنەباڪە بەر پێستمان دەڪەوێت ئەمە زیاتر واملێدەڪات خەیاڵے خۆم و ئەو بڪەم ئەمەش سەرملێدەشێوێنێت

گڵاسەڪەم لە دەستے هۆسۆڪ برد و هەموویم بە خواردەوە سێری هۆسۆڪم ڪرد زۆر سەرسام دیارە بە جوڵەڪەم

ئەمجارە بوتڵے شەڕابەڪەم لێ برد و دەستم ڪرد بە خواردنەوەی، لۆمەی هۆسۆڪ ناڪەم سەرسامے جوڵەڪەمە، تەنانەت خۆشم لەم حاڵەی ئێستام ڪە تیایدام تێناگەم

هەستم بە دەستێڪے زۆر بەهێز ڪرد بوتڵەڪەی لێ سەندم و دواتر گوێم لە شڪانے شوشە بوو

ئەوە ئەو ڪاتە بوو وەڪ بورسڪە لێے دام،
لێدانەڪانے باوڪم، شوشە شڪاوەڪە ڪە ملمے پێ بریندار ڪرد

قاچەڪانم دەستیان ڪرد بە لەرزین و وەڪ منداڵێڪ دانیشتم و باوشم لە قاچەڪانمدا وەڪ منداڵ  هەروەها دەگریام وەڪ شێت، هۆسۆڪ منے ڪێش ڪرد بۆ ناو باوشے

لە ئێستادا ئەوەی من دەمەوێت تەنانەت كەمێڪیش بێت ئاسودەییە

































































































الحمداللە علی کل حال!

زیـــــــاتــــــر لــــــە هــــــاوڕێـــیــــەڪ | ᴊ.ʜsWhere stories live. Discover now