گریان

47 12 3
                                    

i dont know how to feel
>>>>>>>>>>

ئەو دووە لە ڪەشێڪے زۆر گەرمدا بوون تاڪو

بەڕێوبەر:ئووووو .. هین باسے ئەمەت بۆ نەڪردبووم.

بەخێرای هیون و هۆسۆڪ خۆیان ڕێڪ خستەوە

هیون: من دەڕۆم خانمەڪەم.

بەڕێوبەر:یا هیون شی .. هەندێڪ شت هەیە پێویستە بیزانی هەروەها میجاش.

هیون برۆڪانی لێڪنا بەمانای چیە

بەڕێوبەر:من ڪافێڪەم فرۆشت بە بەڕێز جۆنگ و ئێوەش لەدەست خۆتاندایە ئایە دەمێننەوە یانیش وازدەهێنن.

هیون شۆڪ بوو بەو قسانەی لە دەمے بەڕێوبەرەڪەی دەهاتنە دەرەوە یانیش باشتر بڵێین بەڕێوبەری پێشوی

هیون:بەڵام خاتونەڪەم هەڵەیەڪمان ڪردووە؟ یان ڕوداوێڪ ڕویدابێت؟ تڪایە تۆ ئەم پیاوە ناناسیت ئێمەش بە هەمان شێوە ئێستاش درەنگ نەبووە تڪایە پاشگەز بەرەوە.

بەڕێوبەر:هاهـ هیون تۆ تێناگەی... من چوومەتە تەمەنەوە منداڵەڪانم ئێستا لە ژیانے خۆیان ئەژین ڪاتے ئەوەیە بگەڕێمەوە چونگچو شی و لەوێ لەگەڵ خێزانەڪەم بم.

هیون چاوی پڕ لە فرمێسڪ بوو و ڕایڪرد بۆ باخچەی پشتەوەی ڪافێڪە و میجاش ڪە بەو شێوەیە هیونے هاوڕێے بینے شڵەژا و بەرەو لای بەڕێوبەرەڪەی ڕۆشت

میجا:خاتونەڪەم چی ڕویداوە بۆچے هیون دەگریا؟

بەڕێوبەر: میجا من و تۆ ڪەمێڪ قسە دەڪەین وەرە با بڕۆینە دەرەوە.

میجا و بەڕێوبەر ڕۆشتنە دەرەوە و هۆسۆڪیش پێیەڪانے ئەویان برد بۆلای هیون، هەرڪاتێڪ نزیڪتر بوبایەتەوە گوێے لە هەنسڪے بچووڪ بچوڪ دەبوو
تاڪو بینے ڪچێڪ ڪە بە دەستەڪانے قاچەڪانے لە باوش گرتووە و ڕوخساری شاردوەتەوە

ڪچێڪ ڪە بەتەمەن و جەستە گەورەیە بەڵام لە ناخەوە منداڵێڪے بچووڪە، زەردەخەنەیەڪ ڪەوتە سێر لێوەڪانے هۆسۆڪ بەرەو لای هیون ڕۆشت و دانیشت لەلای

هۆسۆڪ: دیارە زۆر بەڕێوبەرەڪەت و ڪارەڪەت خۆشدەوێت.

هیون:بێگومان ئەو وەڪ داپیرەم وایە ڕاستە توڕەیە بەڵام هەمیشە گرنگے بە من و میجا داوە وەڪ منداڵے خۆی سێری ڪردووین بەهۆی تۆوە بوو بەنەفرەت بیت ئێستا ئەو دەڕوات و جارێڪے تر نایبینمەوە.

هیون هەموو ئەو قسانەی ڪرد بەبێ ئەوەی ڕوخساری نیشان بدات و هۆسۆڪ سەری بەرز ڪردەوە و ڕوخسارە سورەڪەی هیون بەدەر ڪەوت

هۆسۆڪ: بەڕاستے تۆ دەگریت؟؟

هیون بەخێرای ڕوی سوڕاند

هیون:نەخێر ناگریم.

هۆسۆڪ ڕوخساری هیونے سوڕاند بۆلای خۆی و فرمێسڪەڪانے سڕی و باوەشێڪے لێدا، هیون بەم ڕەفتارە لە ناڪاو و سەیرانەی هۆسۆڪ شۆڪ بوبو نەیدەزانے ڪاردانەوەی چۆنبێت

هۆسۆڪ: پێویستە ڕابێیت لەسەر نەمانے ڪەسان و شتانێڪ ڪە زۆرت خۆشدەوێن، ئەمە بڕیاری من نەبوو بەڕێوبەرەڪەت خۆی داوای ئەوەی لێڪردم و وتے بەباشے ئاگاداری تۆ و میجا بم بۆیە بەڵێنے لێ وەرگرتم، هەروەها منیش دەیبەمە سەر.

هیون بە قسەڪانے هۆسۆڪ ئارام بوەوە و هەستے بە شنەبایەڪ دەڪرد لە ناخیدا وەڪ ئاسودەی












































-هەرشتێڪ ڕویدا بڵێ بە پشتیوانے خوا خێری تێدایە چونڪە ئەو باشتر لە من و تۆ دەزانێت.

مـــاریــــپـــۆســا داڤــیـــنــشـــے

زیـــــــاتــــــر لــــــە هــــــاوڕێـــیــــەڪ | ᴊ.ʜsWhere stories live. Discover now