خـۆشـەویـسـتـے سـاخـتـە

43 9 19
                                    

تۆڵەت لێ ڪردمەوە سوپاس، بەڵام دڵخۆشیت بەڕاستے؟
>>>>>>>>>>

هیون: بۆچے ئەو پرسیارە لە من دەڪەیت لە ڪاتێڪیشدا خۆشم وەڵامەڪەی نازانم؟

هۆسۆڪ پێنج پێ لە هیون دوربوو دواتریش چوارمشقے لەسەر گیایە نەرمەڪە دانیشت و هەمان ڪاری هیونے دەڪردەوە سێرڪردنے ئاسمان

بۆ ماوەی نیو ڪاتژمێر ئەو دووە بەبێ وتنے وشەیەڪ مەودای پێنج پێ دووری دانیشتبوون

هۆسۆڪ:بەڕدەی چ شتێڪ لەم گەردوونەدا ڕقت لێمە؟

هیون:بەڕادەی گەرمے دۆزەخ.

بەبێ ئەوەی سێری یەڪدی بڪەن

هۆسۆڪ:ببە بە خۆشەویستے ساختەم بۆ ماوەی مانگێڪ و دوای ئەوە ئازادیت لەوەی چے دەڪەیت.

هیون بە گرژیەوە سێری هۆسۆڪے دەڪرد بەڵام هۆسۆڪ ئینجێڪیش نەجوڵا

هیون:من بە ڕۆبۆتے خۆت تێگەیەشتویت؟؟

هۆسۆڪ:باوڪم دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ڪچے هاوڕێ بازرگانیەڪەیدا بڪەم و منیش ئەوەم ناوێت بۆ ماوەی مانگێڪ ببە بە خۆشەویستے ساختەم لەبەرامبەردا قاوەخانەڪە و پێنج ملیۆن وۆن دەدەم پێت، ئەمەش پەڕاوەڪان.

هۆسۆڪ دوای قسەڪانے پەڕاوێڪے خستە تەنیشت هیونەوە ئەویش نەیدەزانے چیبڪات بەڵام ئەوەی بە مێشڪدا هات دەتوانێت داپیرە بهێنێتەوە

هیون:ڕازیم.

هەر دوای وتنے ئەوە هیون پەڕاوەڪەی واژۆ ڪرد بەبێ خوێندنەوەی ئاگاداری و ئەو شتانەی تێیدایە بێ ئاگا لەوەی خۆی بەدەستەڪانے خۆی ژیانے دەگۆڕێت

هۆسۆڪ:لە بەیانییەوە دێیت بۆ ڪۆمپانیا بۆلام هەروەها هەندێڪ جل و خشڵ زۆر شتے دیڪەم داوا ڪردووە بۆت بەیانے دەگەن هەروەها تۆ ڪۆری نیت بەڵڪو خەڵڪے ڤیێتنامیت بۆ پشوو لەگەڵ خوشڪەڪەت هاتویت بۆ ئێرە و منت لە
ڪافێڪەدا ناسیوە.

هیون چاوەڪانے لە بێزاریدا سوڕاند

☾ ⋆*・゚:⋆*・゚:⠀ *⋆.*:・゚ .: ⋆*・゚: .⋆

ʜʏᴜɴ Ꮅ𐒀Ꮙ

ڕۆژی دواتر جل و خشڵەڪانم لەبەر ڪرد
ڪە هۆسۆڪ داوای ڪردبون دواتر بە شۆفێرەڪە
بەڕێڪەوتم بەرەو ڪۆمپانیاڪەی، زۆر بێزارڪەرانەیە

شۆفێرەڪە وەستا منیش ویستم خۆم دەرگاڪە بڪەمەوە بەڵام ئەو خێراتر بوو هەنگاوم نا بەرەو ناوەوەی ڪۆمپانیاڪە

هەمووان بە چاوێڪے پرسیاریەوە سێریان دەڪردم
ئاهـ ڕقم لەو چاوانەیە تڪایە سێرم مەڪەن بەڵام من دەریناخەم ئاسودە نیم بەڵڪو زۆر بە ئاسای ڕۆشتمە ناو بەرزڪەرەوەڪە شەو هۆسۆڪ وتے ڪە ڪۆتا نهۆم ئۆفیسەڪەی خۆی و باوڪے لێیە

ڪاتێڪ دەرگاڪە ڪرایەوە پیاوێڪے تەمەن حەفتاڪان لەبەردەممدا وەستا بە چاوێڪے پڕ گومان
و پرسیاریەوە بەڵام هاتە ناوەوە لەگەڵ ئەوەشدا من چومە دەرەوە بەخێرای سێرم ڪرد سوپاس بۆ خودا هۆسۆڪ هاتە دەرەوە و ڕۆشتمە لای

ئەو سێرێڪے لای ئەو شوێنەی ڪرد ڪە من لێوەی هاتم و ڕوخساری گرتم و..... ماچے ڪردم دواتر ڪەمەری گرتم و زیاتر لەخۆی نزیڪے ڪردمەوە

پاڵێڪم پێوە نا و بەر دیوارەڪە ڪەوت بە ڕوخسارێڪے پرسیاریەوە لێمے دەڕوانے

هیون:تۆ شێتے؟ ڪێ مۆڵەت-

هۆسۆڪ:دیارە مەرجەڪانے ڕێڪەوتن نامەڪەت نەخوێندۆتەوە، ڕاستم؟

چے مەرجے چے!!؟

هۆسۆڪ قۆڵے گرتم و ڕایڪێشام بەرەو ژورەڪەی
و منے لڪاند بە دەرگاڪەوە

هۆسۆڪ:با مەرجەڪانت بۆ باس بڪەم جوانڪیلە
یەڪەم نزیڪبونەوە دەبێت هەبێت
دوو ماچ دەڪرێت
هەروەها هەموو جۆرە دەستلێدانێڪ ئاسایە ئەگەر ئەو شتەش بێت ڪە بیری لێدەڪەیتەوە من خراپەڪار نیم تۆ گەمژەیت ڪە مەرجەڪانت نەخوێندۆتەوە.

زۆر هەستم بە گەرمے دەڪرد بەتایبەت لەسەر ڕومەتەڪانم بە سەختیش هەناسەم دەدا تەنها ئەوەندەم بیردێتەوە هەموو شتێڪ ڕەش بوو

































































من بۆ تۆ نوێژم دەڪرد و خاڪەڪەش نەزۆڪە
چۆن لە باراندا تۆ لەدەست بدەم؟

مــاریــپــۆســا داڤـیــنــشــے

زیـــــــاتــــــر لــــــە هــــــاوڕێـــیــــەڪ | ᴊ.ʜsWhere stories live. Discover now