ڪــــار

37 16 5
                                    

im you you're me

<<<<<<<<<<<<<

خۆر لە چاوەکانی هیونی دەدا نەیتوانی بەردەوامی بدات بە ژیانی ناو خەونەکانی

و لە لایەکی تریشەوە خزمەتکارەکەی و لە هەمان کاتیشدا تاکە هاوڕێکەی , بەڵێ ڕاست گوێت لێ بوو

هیون کەسێکی داخراوە ژیان هۆکارەکەیەتی ، بەلام میجا وەک خۆر وایە بۆ ژیانی هیون

زۆربەی کات خەڵکی میجا بە خۆر ناودەبەن و هیونیش بە مانگ هەردوکیان هەموو تایبەتمەندیە باشەکانیان تێدا هەیە بەڵام تاکە جیاوازی ئەم دوو هاوێیە ئەوەیە کە هیون تەنها لای دایک،باوک و میجا ڕووە باشەکەی دەردەخات

و لای کەسانی تر سارد خۆی پیشان دەدات، بەلام میجا وا نیە

میجا: یا یا یا هیوو بۆچی هیشتا هەلناستاویت تەنها 10 خولەکمان ماوە

هیون هەر بە بیستنی قسەکەی میجا هەڵسایەوە و چووە گەرماو تەنها توانی ئاوێک بە لەشیدا بکات و ددانەکانی بشوات، بەپەلە

و بەرەو وێستگەی پاسەڪە ڕۆشتن

هیون: یا میجا بەڕێوبەر دەمانڪوژێت!

پاسەڪە گەیشتە شوێنی مەبەست و میجا و هیون بە خێرای چوونە ناوەوە

میجا: بیر بڪەرەوە چ وەڵامێڪی بدەینەوە.

هیون: هێے میجا! دەڵێین ئەمڕۆ تۆ نەخۆش ڪەوتویت خۆت دەزانی مەبەستم چیە؟

میجا بە شۆڪەوە سێری ڪرد

میجا: یا وێ.

[تێبینی: وێ لە زمانی ڪۆریدا بە مانای بۆچی دێت]

هیون: دەی میجا تڪایە .. خۆ ناتەوێت گوێیەڪانت لەدەست بدەیت؟

بە ڕوخسارێڪے ڪیوتەوە داوای لێ ڪرد میجاش نەیتوانے ڕەتے بڪاتەوە بۆیە هەناسەیەڪے دایەوە و سەری بە بەڵێ لەقاند و هیونیش لە خۆشیدا باوەشێڪے لێدا

هیون: باشترین هاوڕێ!

پاسەڪە لەپڕ وەستا و میجا و هیون سێرێڪے یەڪتریان ڪرد و ئەوەی ناو قورقیان قوتدایەوە

میجا: دەی ئەوەندەش سەخت نیە هاهـ؟

هیون:ئانے تۆ دەتوانیت ئەنجامے بدەیت!

[ئانے=نەخێر- بەڵام جۆرێڪی تریش هەیە بەڵام ئەو بۆ ئاستی فەرمی ئاسای و زۆریش  بەڪاردێت ئەویش ئانیۆ]

هیون و میجا ڕۆشتنە ژوورەوە بینیان بەڕێوبەرەڪەیان چاوەڕێیان دەڪات تاڪو ڕووی سوڕاند و ئەوانی بینی و بەرەو لایان هات

بەڕێوبەر: ئۆهـ ڪارمەندە خۆشەویستەڪانم! هەموو شتێڪ باشە لای ئێوە؟؟

هیون و میجا شۆڪ بوون بەو ڕەفتارە نەرمونیانانەی بەڕێوبەرەڪەیان خاتو شی! ئەویش هەستے پێڪرد و بە چاو ئاماژە ی بۆ سوچے ڪافێڪە ڪرد

لەوێدا پیاوێڪی قات قاوەی لێبوو ڪە پشتی لە هیون و میجا بوو بەڵام هیون هەستے دەڪرد پێشتر ئەوی بینیوە

بەڕێوبەر هاتە پێشەوە نزیڪ گوێی میجا و هیون

بەڕێوبەر: ئەوە موشتەریەڪے زۆر گرنگە خێرا قاوەیەڪے بەشیر بەڵام با شەڪرے ڪەم بێت و ڪێڪے Croquembouche ی بۆ بێنن دەی خێرا دوای باسے وردەڪاریەڪانے تر دەڪەین!

هیون: نێ!

[نێ= بەڵێ بەڵام هەمووڪات بە مانای بەڵێ نایەت!]

میجا خەریڪے دروستڪردنے قاوەڪە بوو هیونیش ڪێڪەڪە خۆی ئەوەندە زۆری نەدەویست بۆیە زوو تەواو بوون

هیون: دەی میجا بیانبە.

میجا: ئانی هەموو ڪاتێڪ تۆ سەرەتای ڕۆژەڪە دەیبەیت! ئێستا چی گۆڕاوە؟ من قبوڵے ناڪەم!

هیون: یا میجا!

بەڕێوبەر: پست! ڪچینە دەتانەوێت هەر لەوێ بۆستن و منیش دەرتانبڪەم!

هیون ترسا و بە خێرای قاوە بە شیرەڪەی هەڵگرت لەگەڵ ڪێڪەڪە و ڕۆشت بەرەو لای موشتەریەڪە و بۆی دانا

هیون:فترموو بەڕێزم قاوەڪەت و-

هیون لە نیوەی قسەڪانیدا بوو تاڪو سەری هەڵبڕی و ئەوەی بەردەمے بینے هەردووڪیان شۆڪ بوون بەڵام دوای ڪەمێڪ ئەو ڪەسەی بەرامبەری هیون زەردەخەنەیەڪے سەرڪەوتنانەی ڪرد بۆ هیون

هیون: تۆ؟!!

هۆسۆڪ: نێ! من! چیە خاتونے خۆش باوەڕ؟ خۆ تۆ وتت ئیتر یەڪنابینینەوە ئەمەی ئێستا چیە؟

بە زەردەخەنەوە هیونیش نەیدەزانے چی بڪات ڕووی سوڕاند بۆ ڕۆشتن بەڵام بەهۆی دڵۆپے بچووڪے سەر ئەرزەڪە قاچے خلیسڪا و لە ڪەوتندا بوو تاڪو دوو قۆڵ ئەوی گرت





















چــاوەڪـــان





















پــەیــوەنــدیـــان بـــەســــت























چاوەڪانت لــــه قـــســـه ڪــردن ڕازی نـــەبـــوون، ئــــەوان ڕاســـتـــودروســـتــیــیــەڪ بــوون بــۆ پــشــوودان، بــه هــەشــتــێــڪ ڪــە بـــۆ ئــەوانــەی تــــێـــیـــدا دەژیــــن

-مــــاریـــپـــۆســـا داڤـــیـــنــشـــے.

زیـــــــاتــــــر لــــــە هــــــاوڕێـــیــــەڪ | ᴊ.ʜsWhere stories live. Discover now