پارچەی پێنجەم

154 41 7
                                    





لەوانەیە ئەوەی بە باشبوونت دانابێت
خراپترت بكات ❥


"ئێوە وەك قازی تەڕبوو وان خوایە ئەوە چین"
ئەوەی دەرگاكەی كردوە بەنیوەی ھاواری كرد

"ھەڵەیی برام مریشكی تەڕبوو"
یوونگی بە گاڵتەجاڕی وتی سەرجێكی ماریـ'ـدا

"وەرنە ژورەوە ڕەقبونەوە دەی"
بەھێمنی ھاتنە ژورەوە ماری ڕاستەوخۆ چوە ژوری خۆی
یوونگی بە یارمەتی براكەی ماری جلێكی وشكی وەرگرت
لەكۆتایی ھەر چواریان لە ھۆڵەكە وەستان

"سڵاو"
ماری بەنزمی وتی سیانەكەیتر چاویان خستە سەری
بەنامۆی سەیریان دەكرد تا براكەی ھاتە قسە

"قازی تەڕبوو وەرە لای ئاگردانەكە "
دەستی ڕاوەشاند تا لەسەر كورسی تەنیشت ئاگردانەكە
دابنشێ لە بەرانبەر خۆشەویستە سەرنجڕاكێشەكەی
قژە ڕەشەكەی بەنەرمی ھاتبووە خوارەوە دەستی
بە ئاگرەكە گەرم دەكردەوە ،ئەو نیگا شاراوانە كە بۆ ماری دەكرد زیاتر بوو لە ئاگرێك بۆ جەستەی ماری

"فەرموون"
ھاوسەری براكەی دوو كوپ قاوەی پێشكەش كردن پێكەوە
سپاسیان كرد و خواردیانەوە

"ئازیزم كوپێك بۆ منیش"
داوایی لە ھاوسەرەكەی كرد ئەویش خەندەیەكی نەرمی پێشكەش كردچاوەكانی خستە سەر ئەو دووقازە تەڕبوە

"ئێوە بۆچی وەك دوو دێوانە لەنێو باران پیاسەدەكەن"
دەستەكانی بڵاوكردەوە بەسەر قەنەفەكەدا

"نازانم بۆ ماری كە بۆچی وەك دێوانە پیاسەی كردوە
بەڵام من لە ڕێگەی ھاتنم بۆئێرە ئۆتۆمبیلەكەم شكا
وە چەترم لانەبو"
ماری بە نامۆی سەیری كرد لە ڕێكخستنی ئەو درۆیانە
بیری دەكردەوە گەر بێت و ڕۆژێك پرسیاری لێبكات ئاوا درۆی بۆ بكات،ھەستی بە پەستی كرد بۆ چەند خولەكێك

"تۆ چی ماری"
براكەی چاوەكانی خستە سەری كە بەبێدەنگ بوو

"دەی تۆش دەزانی كەمن ھەمیشە حەزم بە پیاسەی ژێر
باران بوو ئەوە ھەلێكی بچووك بوو بۆم"
بە بێزاری وتی ھەستایەوە ڕۆشتە مدبەخەكە چاوی براكەی
بەدوایی ھەنگاوەكی جوڵا ھەرچەند ئاسایی بولای ئەو میزاج
گۆڕینەی بەڵام ئێستا شتێكی وا ڕووینەدابوو ئاوایی بكات

"ئەوە بۆ وای كرد جیمین"
یوونگی بەسەرسوڕماوی وتی سەیری ئەو ڕێگەیەیی كرد ماری پێیدا تێپەڕی

"جارە جارە میزاجی تێكدەچێت بێھۆ كەمێكی باشدەبێت"
كوپەقاوەكەی وەرگرت لە ھاوسەرەكەی

"ڕاتان چییە لەسەر فلمێك"
ھاوسەرەكەی جیمین پێشنیاریدا
یوونگی و جیمین ڕازی بوون

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now