پارچەی نــۆیەم

153 35 77
                                    



خۆ گەر نیگاكانم وشەبان
ئێستا سەدان ڕۆمان دەربارەی تۆ نوسرابووꨄ





"فەرمووی خانمی ژینم"
كورسیەكەی بۆ ڕاكێشا خۆشی لەتەكی دانیشت
تا چاوەكانی تێربێت لێی

"ماوەیەك پێش ئێستا لێرە بەشاراوەی لەپشتی ئەو
دەرگایە خوانێكـت پێشكەش كردم بەڵام ئێستا "
بە نازەوە قسەی دەكرد بێئاگا لەوەی نازەكانی چەند
دڵ ڕاكێشەرە دڵی یاری بۆ نێو گردەلوول ڕادەكێشێت

"ئەوكات لە برات خۆمان دەشاردەوە بەڵام
ئێستا دەمەوێت لە ھەمووكەس بتشاردەمەوە"
دەستی بڵند كرد تایەكێك لەكارمەندەكەن بێن خوانێكی
نایاب بێنە سەر مێزەكە

"تا ئێستا پێم نەوتویی كاتێك قسەم لەگەڵ دەكەی
تەمەشام بكە نەكـ وشەكانت بكەونە خوارەوە
چاوانت غافڵبن لە دیدارم"
لەژێر مێزەكەوە نووكی پێڵاوەكەی چەقاند لە قاچی مین

"ببەخشە خانمی نەرم ئەلان چی ئەمردەكەی
بڵێ تا لەبان ئەو چاوانەم داییبنێم كە كەمێكـ
پێشتر غافڵبوو لە دیداری ڕووی ماھـ'ـت"
دەستە بچووكەكەی گرت لێوەكانی ئاشنایی ئەو
پێستە نەرمەی دەستەكانی بوو ئەو نەرمیەیی
ژیانێكە بۆی چاوە ڕەشەكانی بەرزكردەوە
ئەمجارە یارەكەی چاوی كاڵی لێ غافڵبوو كردبوو

"ئەوەی من دەیبینم ڕاستە مین"
قۆڵی یوونگی ڕاوەشاند لە پەرۆشیدا

"چی دەبینی خانمەكەم "
چاوەڕەشەكانی خستە سەر ئەو كچە بچووكەی بەرانبەری

"ئەو دوانەی بەرانبەرمان"
بەچاوەكانی ئاماژەیی بە مێزەكەیی نزیكیان كرد

"ئێ دەیان بینم ھەمیشە دێنە ئێرە"
بە ئاسایی وتی سەرنجی خستە سەر خوانەكە
كەمێك پێشتر بۆی ھاتبوو

"ئایی خوایە تۆ نایان ناسایی وانا ناوی ئیشقی ئەوان
تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و نیوەی ئاسیایی گرتوە"
بە سەرسوڕمای سەیری خۆشەویستەكەی كرد
كە چۆن تا ئێستا ناوی ئەوانی نە بیستوە

"ئەوان دوو ھاوسەرن ئەو قسانە چییە؟"
جەستەی سوڕان تا بەجوانی لە خۆشەویستەكەی بڕوانێ

"جەنگكووك گۆرانی بێژێكی زۆر ناودارە لە جیھاندا
نەتبیستوە زۆرێك لە گۆرانیەكانی ھاوسەرەكەی
بۆی دەنووسێ، لەپاڵـ ئەوەشدا ھاوسەرەكەی خاوەنی
چەندا ڕۆمانی ناودارە بە چەندان زمانی جیھانی"
چاوەكانی درەوشانەوی تێدا بوو لە تامەزۆیی

"ئێ ئێستا چی..؟"
یوونگی زۆر بێبایەخانە قسەی دەكرد پێچەوانەی یارەكەی

"دەزانی خانمەكەی خەڵكی ئێرە نییە
'لەیل خانم'كچێكی ئێراقی بوو كە چەند ساڵ بوو
شەیدایی جەنگكووكی ناودار بوو چەندا
شیعر و ھەڵبەستی بۆ نوسیی بوو
بە زۆرێك لە زمانەكان بێ ھیوانەبوو
چوون دەیزانی ڕۆژێك ئەو كوڕە ناودارە وشە پڕ
لە سۆز و ھەستانەی دەبینی، وە لە كۆتایی بە سەردانێكی
لەناكاو جەنگكووكی ناودار بڕیاریدا سەردانی ئێراق بكات
ئەوە یەكەمین دیداوی ئەوان بوو
لەوێ ڕا ئیشق و خۆشەویستی جەنگكووك چرۆی كرد بۆ لەیل
ناوی ئەوان وەك ڕەمزی خۆشەویستی لە تەواوی ڕۆژھەڵات
دێتە پێش چاوان"
ماری بە دڵێكی پڕ تامەزۆیی پێكـ گەشتنی ئەو
دوو ھاسەرەی باسدەكرد بە جۆرێك بوو وەك بڵێی
یەكێكە لە تایبەترین چیرۆكەكانی نەك ژیانی ڕاستی دووكەسبێت
"واژوویەكم دەوێت تكایە ئازیزم"
چاوەكانی پڕكرد لە شیرینی تا دڵی دەزگیرانەكەی ڕازی بكا

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now