پارچەی سێزدەھەم

175 29 2
                                    







"ناتوانی من لەبیربكەی"
پڕ بەدەنگی ھاواری كرد توانایی قبوڵكردنی نەبوو

"بەدەست من نییە"
ھەنگاوێك ڕۆشتە پێش تا ھێوری كاتەوە وەلی كاردانەوەی
زۆربوو بۆ ئەو ھەواڵەی پێیدا

"بۆ چی تەنھاا تۆ 'تەنھا تۆ، ئێمە خەریك بوو خۆشبەخت دەبووین"
بە ھەنگاوە وردەكانی دەگەڕایە دواوە
پشتی بە دیوارەكە كەوت بەچاوێكی پڕ خەم سەیری زەویەكەی دەكرد

"ژیان ھەندێ جار بۆ كەسە بەھێزەكان دڵـ ڕەقە"
بەھەمان ھەنگاو لێی نزیك بوویەوە تا گەشتە بەرانبەری

"درۆیە نەمن نە تۆ بەھێزنین بۆ ئەمە، ئێمە بەربەستی
زۆرمان بڕی بۆلایی یەكدی وەلی ھیچكامیان وەك ئەمە سەخت نەبو"
بەھێواشی خۆی خشاندە دیوارەكە تا ئەژنۆی خەم لە باوش بگرێ

"بەڵام لە كۆتایی لەبیر كردن بوو بە بەربەستی نێوانمان"
چاوەكانی لەسەر دیوارە سپیەكە جێگیر كردبوو
توانایی سەیر كردنی نەبوو

"خۆزگە بكرایە خۆزگە ئەسڵان نازانم چی بڵێم، ماری تكایە
ھەمووشت لەبیر بكە من ناا ،مافی لەبیركردنی من نییە"
قاچەكانی ماری لە ئامێز گرت ھەموو ھەوڵیدا تا نەگریە

"كاتێ تۆ بەم جۆرە بێ چارە دەبینم وێران دەبم دەزانی بۆ
ئاخر كە تۆم نەناسیەوە خراپترت لێدەێت تكایە بوەستە
لە ئازاردانی خۆت، گەر تۆ لە مێشكم لەبیر بكەم
ھەرگیز لە دڵمـدا لەبیرت ناكەم"
پەنجەباریكەكانی بەنێو قژە ڕەشەكەی ھاوسەرەكی دەجوڵاند
ھیچ كامیان توانیی سەیركردنی چاوەكانی یەكدیان نەبوو
ئەسڵان دەبوو یوونگی ئێستا دڵنەوایی ماری بكات
وەلەو ماری دەیەوێت ئەو كەمێك ئەھۆن بكاتەوە

"لام گرینگ نییە چۆن دەبیت من لەبیر دەكەی یان نا وەلی من
تا ئەبەد تۆم لە یاد دەبێت ماریـ'ـم"
سەرێكی بەرزكردەوە تا سەیری ڕووی ماھـ'ـی یاری بكات
كەخەم بووە بە ھەورێكی چڕ و دای پۆشیە

"گومانم لەوە نییە مین زوو زوو وەیادم بخەوە
كە تۆ كێیت بۆم گەر لە یادم چووی"
خەندەیەكی سادەی پێشكەش كرد و خۆی چەماندەوە ئاستی
چاوەكانی یاری ماچ كرد كە پڕبوون كە ئەسرینی دیل كراو

"لێم خۆشبە كەنەم توانی تا ھەم لەیادم بمێنێ،خۆشمدەوێی
وەك یەكەم بەیانی لە گوند پێم وتی ناوت لەسەر دڵم نەخشێنراوە
تۆ لە دڵمدایی مـین"
یەكەم ئەسرینی ئازادكرد و توند دەستەكانی ئاڵاندە ملی
ھاوسەرەكەی ھەناسەیی قوڵی ھەڵدەمژی لە بۆنە ئارامكەرەوەكەی

"تۆ لەدڵمایی، تۆ لەڕۆحمایی، لام گرینگ نییە تۆ من لەیاد بكەی
من تاھەم تۆم وەیاد دەبێت"
ئامێزەكەی توندتركرد و دەستی بە قژە ئاڵتونەكەی دادەھێنا

"خۆشمدەوێی یوونگی زیاتر لە ڕابوردوو زیاتر لە ئێستا
زۆر زیاتر لە داھاتوو كە دەكرێ لەیادت بكەم"
بەھێواشی دوركەوتەوە سەیری چاوە ڕەشەكانی
یاری دەكرد دەدرەوشایەوە وەك ئاسمانێكی ڕەشی پڕ ئەستێرە

"لەیادم بكە ،لەیادم بكە، وەك پێشتر دەتبەمە گوند و خۆمت وەیاد
دەخەوە ،لەڕۆژێكدا سەدجار وەیادت دەخەوەمە تۆم خۆشەوێی
خانمی من مین ماری"
دەستە زبر و بتەوەكانی خستە سەر ڕوومەتە نەرمەكانی
و یەك بەیەكی ئەسرینەكانی بۆ دەسڕی كە لە چاوە شیرینەكانی
دەھاتە خوارەوە

"ئەو ڕۆژانە چێژی خۆی ھەبوو "
خەندەیكی پڕ ئازاری كرد ،یونگی دڵی داكەوت لەوەی
لەو ھەموو ماوە زۆرەدا بەڵێنەكەی نە بردەوەتە سەر

"لیم خۆشبە كە نەمتوانی بەزووی بەڵێنی یەكەم بەیانی
بەرمە سەر كە پێمدای"
دوایی ئەو ھەموو دەمە ئەسرینەكانی ئازادكرد لە زیندانی چاوانی
گازی لە لێوەكانی دەگرت تا كۆنتڕۆڵی خۆی بكات

"دەكرێ ئێستا بەڵێنەكە بەریتە سەر و بمبەی، پێش ئەوەی
ھەمووشت لەیاد بكەم ،وەرە دەستم بگرە و ئەو ماوەی كە
تۆ و گوندم لەیادە با پێكەوە بین "
پاڕایەوە لێی لەوەی لە كۆتا ڕۆژەكانی ئەوەی كە ھاوسەرەكەی
لەیادە پێكەوەبن لە گوند یادگاری جوان بنەخشێنن كە تەنھاا
بۆ ھاوسەرەكەی دەمێنێتەوە خۆی لەبیری دەكات

"ئەمجارە بەڵێن بێت ،بەڵێن"
ڕووخساری لەنێو ملی ماری ناشت و تێر گریا تا كەمێكش بێت
سووكنایی بۆ دڵی سووتای بێت

لەوێ بەئاوازی ئیشق بم لاوێنەوە ،لەوێ بە نەغمەیی بولبولەكان
پیرۆزم بكە، لەوێ لەگەڵ شنەبایی بەیانی ماچم بكە
لەوێ لەھەر چركەیەك وەیادم بخەوە كە من ھی كێم
كەتۆی قەشەنگ ھی كێی،یوونگی گەر تۆم لەیاد كرد بزانە
لە دڵمدا ھەیی بەشاراوەیی"
دەستەكانی توند پێچا لە پشتی ھاوسەرەكەی لە وگۆشە بچووكەی
ماڵەكەیان خەریكن باسی وێرانبوونی داھاتوویان دەكەن
ئەمااا ئەوان بەردەوام دەبن و ڕوونەڕوو دەبنەوە یان
دەستە وەسان دادەنشتن چارەنووسی قبووڵ دەكەن





ئەم پارتە لە سەر دوو پارچە وەرەقە نوسرابوو كاتی
سەعی ئینگلیزی وزاری😂 نەرێنێ بوون دیارە لەسەرم

مەبەست لەم پارتە ماری توشی لە بیر چوونەوە بوە🙃

مەبەست لەم پارتە ماری توشی لە بیر چوونەوە بوە🙃

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now