پارچەی یەكەم

1.1K 86 176
                                    




ناكرێت ژیان لە چاوەكانی تۆدابێت❥









كۆتا شەویەتی لەو گۆشە جوانەی جیھان
بڕیاریدا بێداربێت تا بۆ ماوەیەكی زۆر جوانی ئەم گۆشەیەی لە ھزر و خەیاڵی بمێنێ شاڵێكی یا بەسەر شانە ڕوتەكەی
كوپە كاكاوە گەرمەكەی بە پەنجە بچووكەكانی گرتبوو
بە پێ خاوسای بەسەر وردە گیا نەرم و شێدارەكان
دەھات و دەچوو نزیكی دار سێوەكان دەبوویەوە
پەنجەی لە تەواوی پەرژینەكە دەخشاند
چاوەكانی وەرگێڕا لەسەر كورسیە دارینەكە
ئەو كوڕە ئەسمەرەی بینی بە چاوە ڕەشەكانی
دەیپشكنێ خەندەیەكێ كرد و نزیكی كەوتەوە

"كاكاوی گەرم دەخۆی"
كوپەكەی داناو وەستا لە نێوان مێزەكەو كوڕە ئەسمەرەكە
سەرێكی ڕاوەشاند دەستە بتەوەكانی لە سەر مێزەكە
جێگیر كرد كچەكە بوو بە دیلی ئەو

"جوابێكی دروست پێم دەڵێت بیخۆم یان نا"
ڕووی جوانی ھەڵھێنا بۆ كچەكە كەمتەرخەمی نەكرد
دەستی بەردا لە شاڵەكەی بە ھێواشی خزایە خوارەوە، پەنجەكانی بەنەرمی گەشتە سەر ڕوی كوڕەكە
و دەیخشاند لێی

"وەك گڵێنەسازێك وەرە پارچە شكاوەكانی ناخم
بە جوانترین شێوە درووست بكەو ھەر نیگارێك
ویستت بینەخشێنە گەر ناوی خۆشت بێت"
بە ھەموو ئەو میھرەبانیەیی لە ئافرەت ھەبوو
بە ھەموو ئەو سۆز و ئەوینەی ھەبوو لە ڕۆحیدا
چرپاندی بە ڕوویدا

"بە شاھیدی مانگ و ئەستێرەكان
بە شاھێدی كوندە پەپوە بێدارەكان
بە شاھیدی پەنجەكانم
بە شاھیدی دڵم
بە شاھیدی ئەو بستە خاكەی لەنێوان من و تۆیە
ھەموو ئەو ھێزەی خالق پێیداوم تا بە ڕووی
ھەمووان مەردبم ھەموو ئەو ھێزە
بۆ كۆكردنەوەێ پارچە شكاوەكانی تۆ تەرخاندەكەم
لام گرینگ نییە ھەر پارچەیەكی چەند دور ڕۆشتبێ
یاخود ون بووبێت لە تۆز و خۆڵی خەم و نائارامی
بە شاھیدی ھەموو ئەوانەی وتم و ھەموو ئەوانەی كە دەزانیت
یەك بەیەكی پارچە شكاوەكانت لێك دەئاڵاێنم
بە جۆرێك ،،بە جۆرێك كە ھەرگیزاو ھەرگیز
جارێكیـتر بوێری شكان نەكەن"
دەستە بتەوەكانی ئاڵاند لەو كچە بچووكە
شانە ڕووتەكانی ھاندەری ئەوەبوون
چەندان ماچی بە لێزمە جێبھێڵێ لە سەری
سەری لار كردەوە یەكەم ماچی لە شەویلگەی
دانا و چرپاندی لەگەڵی'خۆشمدەوێی'
دەرێژەی بە ماچەكەی دا بۆ ئینجێك خوارتری
دووبارە چرپاندی 'خۆشمدەوێی'
ھەموو گەردنی بە ماچەكانی لێزمە باران كرد
ھەلی بۆ ڕەخسا دەستە زبر و بتەوەكانی
بخاتە سەر جەستە ناسك و نەرمەكەی
ژێر جلە كورتەكەی

"بھێڵە بھێڵە ھەموو ئەو ئازاری ناختە
لە دەستەكانم بئاڵێ و ڕزگارت بكەم "
بە لێوەكانیدا چرپاندی دەستەكانی بردە سەرەوە بۆ
ئەو ئێسكە بەرزبوەوەی شانی دواتر بە ھێواشی
خشاندی تا ھاتە چاڵیەكی خوارەوەی پشتی
بە نەرمی یەك پەنجەی بە ڕانەكانی سوڕاند
بەڵام قسەی كچەكە بۆ ساتێك وەستاندی

"ھێشتا بەردەوامم لەگەڵ ئەو پارچە شكاوانە ناخم بە چەشنێك ھەڵسووكەوت دەكەم وەك بڵێی باشم
باش..! ئەوەی كە شەوان تا درەنگ لەژێر جێگەكەی خۆی  دەتلێنێتەوە نازانێ خەو چییە بەیانیان بە چەشنێك ھەڵدەستێ
وەك بڵێی تەواوی شەوەكە ئارام خەوتوە
كابووسی ڕۆژانی ڕابردوو دێتەوە یادم
یادەوەریەكانی دێتەوە یادم ھەموو پێكەوە ھێرش دێنن بۆ من
بۆ مێشك و دەروونم ماندوو شەكەتم دەكەن
ناتوانم ڕووبەڕووی ببمەوە وە ناشتوانم
لێی ھەڵێم لە ڕێگەیەك وەستام سەرەتای ئازارە و
كۆتایی ئازارە ئێستا ئەوەی دەمەوێت
خەوێكی دووچركەیی و ھەستان لە نێو دۆزەخ یان بەھەشت"
دەنگی شكا لەگەڵ وشەكانی فرمێسكی گەرم
كوڵمە بەستوەكانی تواندەوە

"من لێرەم، بۆتۆ بۆ شكاوی ناخت
ماندوو نابم لەگەڵ تۆ بوون ، تێدەگەی من تۆم دەوێت
بەھەر چەشنێك بەھەر ئاڕاستەیەك
لام گرینگ نییە ماندوو شەكەت بیت
لام گرینگ نییە منت نەوێت، وەلی من تۆم دەوێت
ئەلان لێرە بەھەر چەشنێك بتەوەێت بۆت دەسەلمێنم"
ماچی یەك بەیەكی فرمێسكەكانی كرد تاگەشتە
چاوە تەڕەكانی

"بڵێنم پێبدە تەنھام نەكەیت"
لەنێو باوشیدا چرپاندی

"بەڵێن بێت"
دوركەوتەوە و بۆساتێك لێكیان ڕوانی
"لێوە پەمەیەكانت ھاندەرن بۆ ماچێكی بچووك"
تاڵی جلەكەی خستە خوار ئێسكی شانی

"نییە"
دەستەكانی خستە سەر لێوەكانی
ئەوەی بەرانبەری خەندەیەكی كرد

"تێدەگەیی چەندم خۆشەوێی"
دووبارە شاردیەوە لە باوشە فراوەنەكەی

"تێدەگەم زۆر زۆر، ئەمساتەم ھێندە لا گرینگە
وەك كۆتا ساتی خێزانەكەم"
دەستەكانی ئاڵندە ملی كوڕەكە

"دەمەوێت بۆت گرینگتر بكەم "
چرپاندی بە گوێی كچەكەدا لەساتێكدا
بەرزی كردەوە وای كرد قاچی كچەكە
لە كەمەرە بتەوەكەی بپێچرێ و دەستە زبرەكانی
بە نەرمی ڕانەكانی شادبێت
چركەیەكی نەفەوتاند ڕێی ژوورەكەی گرتەبەر
لەسەر پێخەفە نەرمەكە داینا

"دەبینی ھەورەكان وەك پەردەیەك
پێشی مانگ و ئەستێرەكانیان گرتەوە
نەكاا جوانی تۆ ببین و لێمت دوور بخەنەوە "
ھێواش ھێواش زیاتری لە پێستە ئەسمەرەكەی
پیشانی كچەكە دا

"جوانی من ئێستایە كە تۆ بۆم دەنەخشێنی"
كوڕەكە لێی نزیك بویەوە قژە درێژەكەی خستە
پشتی گوێی یەكەم ماچی لە لێوەكانی وەرگرت

"بە لێوەكانمدا ناوم بچرپێنە خانمی نەرم"
ھەناسە گەرمەكانی بەر لێوە پەمەیەكانی كەوت

"یــوونـگــی"
بەس بوو بۆ دەسپێكی ژیانێكی نوێ
بەس بوو بۆ وەراندنی ئازاری ڕابردوو
ئەو شەوە مانگ و ئەستێرەكان
شاھیدی زۆر شت بوون...



ئینجااا ئەمە لای خۆم زۆر تایبەتە ئەوەی بیرم لێكردبێتەوە
خۆشەویستی پێبدەن ...🫶🥹

بەڕێز جوتیار🔚Where stories live. Discover now