بۆ ساتێك سەیری خۆت بكە كاتێ ناوم دێنی
ئەوساا بڵێ كامان زیاتر یەكمان دەوێت
دوودڵنـیم بڵێم تۆ زیاتر منت دەوێت ❥"ئێرەت پێ چۆنە خانمی من"
پاڵی دایەوە بە دەرگاكە و سەیری خانمەكەی دەكرد كە
بەجوانی سەرنجی لەسەر ماڵە خنجیلاكەیان دەكات"ئێرە بۆمن ژیانە"
سەرنجی گۆشە بە گۆشەی ژورەكەی دەدا بەناوەندی ھۆڵەكەدا
دەسووڕایەوە ئێرە بۆ ئەو ژیانێكی نوێ بوو ژیانێك
گەر پارچەیەكی ئازاری پێبگات ئەو خەمبار دەبێت
ژیانێكی ھاوبەش"ئەی من"
خۆی لێ زیز كرد چاوەكانی خەمبار نیشاندا"ئەی تۆ ،با بێتەوە یادم "
پشتگوێی خست ڕۆشت بەرەوە نھۆمی سەرەوە
ئێستا ئەم ماڵە خنجیلانە تەواو كراوە پڕە لە كەلووپەل
كە بە خۆشەویستیەوە كڕدراون بە خۆشەویستیەتوە ڕێك خراون"ھاتەوە یادت خانمی من"
دوای كەوت لەو ژوورە جوانە یەكدیان بینی كە ئیدی ئەمە
ژووری ئەوانە ژوورێك كە بە دڵنیایی پڕ دەبێت لە سۆز و خۆشەویستی كە ،ھەموو خۆشی ژیانیان تیدا چرۆ دەكات
و ئازارەكانی یەكدی تێدا دەوەرێنن"پێویست دەكات بێتەوە یادم كە ئینسانێك بە بێ دڵ دەژیی"
دووبارە پشتگوێی خست پەردە سپیەكەی لاداو لە باركۆنە بچووكەكە سەیری باخچەكەی دەكرد"ماری ئێرە چی لێیدابنێین"
سەرنجی ماری ڕاكێشا بۆی خۆی كاتێك نیشانەی
بە سووچێكی ژورەكەكرد لێی نزیك بویەوە
دەستی خستە ژێر چەناگەی"چەند ڕەفەیەك باشە وانا"
لێی ڕوانی بە جوانی تا بزانێت چی شایەنی ئەوەی لەم ژورە دابنرێ"ئھم بڕۆین بیكڕین "
سەیری ماری كرد كە یەشتیا لەنێو بیركردنەوەیە سەرێكی ڕاوەشان و نیگایەكی ماندووی پێدا"ناھ ،بۆ ئەمڕۆ بەسە زۆر ماندووم "
خۆی ھەڵدا بەسەر جێگە نەرمەكەدا دووچركە دواتر یوونگیـ'ـیش
خۆی ھەڵدا بەسەر ماریدا دەنگی ئازاریی لێبەرز بوویەوە
یوونگی ڕێگەی جوڵەی پێنەدا لێوەكانی گەشت بە
نەرمی گەردنی ئینج بە ئینجی ڕامووسی"ئێستاش ماندووی"
چاوە ڕەشەكانی خستە سەر ماری كە بە بێدەنگی لێ دەڕوانی
سەرێكی بۆ لەقاند بەردەوامی دا بە كارەكەی لێوە پەمەیەكانی
ڕوومەتە نەرمەكانی لوتە خڕەكەی قژی ئاڵتونەیەكی
چاوەكانی شیرینەكانی ،ھەموو بەشێكی ڕووخساری
"ئێستاش"
پێكەنینی دەھات بە ماری ،دوو دەستی بچووك گەشتە
سەر شانی یوونگی وەستاندی لەوەی بەتەمایە بیكات تا تۆزێك
باسی ئیشقی خۆی بۆبكات كە لە دڵیدا ھەڵیگرتوە"بەقەد بارانێكی وشەكەساڵیی خۆشمدەوێی
بەقەد جۆگەلەی ئەوینی دڵی دڵدارێك خۆشمدەوێی
بەقەد دوا نیگایی كەسێك كە دەیەوێت جێمانبھێلێت خۆشمدەوێی
بەقەد ئاوردانەوەی كچە شۆخێك لە خۆرئاوابوون خۆشمدەوێی
بەقەد گۆزەوی دەستی كچێكی لادێی خۆشمدەوێی
بەقەد تیشكی مۆمێك لەشەوی تاردا
بەقەد دەنگی ھاژەی ڕووبار
بەقەد ماسی و دەریا و كەنار
بەقەد گوڵ و نێرگەزەجاڕ
بەقەد جوانی وەرزی بەھار
بەقەد نازی دڵی دڵدارێك
بەقەد گشت دوونیا و كەسووكار
بەقەد شوعلەی شۆخێكی نازدار
خۆشمدەوێی"
لێوەكانی گەشتەوە بە لێوەكانی خۆی لێ ئاڵاند تا ھەست
بە ھەموو جەستەی بكات تا ڕۆحی تێكەڵ بكات بە ڕۆحی
YOU ARE READING
بەڕێز جوتیار🔚
Actionلــە نێو وشەكانت بم ژیەنە لــە نێو باوشت بم لاوێنە لــە نێو چاوەكانت بم ژیەنە لــە نێو دەستەكانت بم لاوێنە بــم ژیەنە تا ھەم بــم لاوێنە تا دەمرم S-14/7/2023 E-4/1/2024 تەواو كراوە