کاتژمێر 3 بەیانی
زەنگی ئەلەرمەکە لێیدا و جۆنگکووکی خەبەر کردەوە جۆنگکووک هەڵسا و چوو بۆ دەست شۆر و دەست و دەم و چاوی شوشت و گەرماوێکی کرد و ئینجا ڕۆتینی پێستی ئەنجامدا چونکە ئەوان دەبێ ئاگایان لە پێستیان بێت دواتر لە ژوورەکەی چووە دەرەوە و بینی ئەندامەکان خەریکی نان خواردنن
جۆنگکووک
'بەیانی باش'
ئەندامەکان
' بەیانی تۆش باش'
جیمین
' وەرە لای من دانیشە'
جۆنگکووک ڕۆشت و لای جیمین دانیشت
نامجوون
' ئەمشەو خەوتان هەبوو'
جۆنگکووک
' بۆ لەبەر دەنگی نامەی ئاڕمیەکان خەو چۆتە چاوم دینگ دینگ دینگ نامەیان دەنارد بەسەر یەکەوە لە ئینستاگرام و ویڤەرس '
بە بێزارییەوە گوتی
نامجوون
' منیش ئەمزانی وایە بۆیە پرسیم'
بە پێکەنینەوە گوتی
جیمین
' حاڵی منیش زۆر لە هی ئێوە باشتر نەبوو'
جەی هۆپ
' هەموومان وا بووین '
جین
' بەڵێ هەموومان باش نەخەوتووین '
بە خەواڵویی گوتی
نامجوون
' باشە کەمێک بە پەلە نان بخۆن دەبێ تا نیوەڕۆ ڕاهێنان بکەین ئینجا خۆمان ئامادە بکەین بۆ کۆنسێرتەکەی ئەم شەو'
یونگی
' زۆر ماندوو کەر دەبێ '
بە بێزاری گوتی
تایهیۆنگ
' بێگومان وا دەبێ '
______________________________________________
کاتژمێر 7 بەیانی
ماڵی بەڕێز کیم
جێنی لە خەو هەڵساوە و چووە بۆ دەست شۆر خەریکی شوتشتنی دەم و چاویەتی نامەیەک بۆ مۆبایلەکەی هات و سەیری کرد
بۆیۆن
' ئەمڕۆ زوو کارەکانت تەواو بکە دەچین بۆ کۆنسێرتی بی تی ئێس'
جێنی وەڵامی نامەکەی دایەوە
جێنی
' ئەرێ من زۆرم حەز لێ نییە'
بۆیۆن
' لەبەر من ئەی نازانی کڕەشم لەسەر جیمین هەیە'
جێنی
' ئاخر کچم خۆ ئەو ئامۆزاتە دەتوانی زوو زوو بیبینی'
بۆیۆن
' نەخێر ئەو نایەت تەنانەت ئەو ڕۆژە دایک و باوکی هاتبوون و ئەو نەهاتبوو سەرەڕای ئەوەی کە لە پشووش دا بوو'
YOU ARE READING
' ئەو کچـــــەی وێنەی دەگرتــــم 🧸📸'
Romanceجۆنگکووک یەکێکە لە ئەندامە هەرە بەناو بانگەکانی گروپی کوڕانی بی تی ئێس BTS لە کۆریادا و لە جیهانیش زۆر بەناوبانگە وە ڕۆژێک لە کاتی سازدانی کۆنسێرتێکدا کچێک بە کامێراکەیەوە سەرنجی ڕادەکێشێ و بەهێمنی جوانیەکەی و جیاوازی لە کچانی تر.......🥺❤️ دوای ما...
