Part 5

414 74 1.3K
                                    

سەلام چۆنن
دوای سەدەیەک دووبارە گەڕامەوە کاکە دەزانن کوو بوو مەوزوعەکە؟ 😂 لە مارێ نەبووم وچی گۆتم بەس لە دوو ڕۆژ زیاتری خایاند 5 ڕۆژ بوو لە ماری مامم بووین و ئەوانیش خەتیان نەبوو دوایش کە هاتمەوە ئەو دوو ڕۆژەی تاقەتم نەبوو لۆیە دامنەدەنا ئەلموهیم ئێستا دەچینە ناو چیڕۆک 👍🏼😂🥺💙

______________________________________________

جۆنگکووک
' چی ؟؟؟!!!'
چاوەکانی تا دوا ئاست کرانەوە و شۆک بوو بوو

بۆیۆنیش شۆک بوو بوو سەیری جیمینی کرد و گوتی
' ڕاستیەکەی منیش بیرۆکەیەکی ئەوهام لە مێشک بوو'

جیمین
' بەڵێ جۆنگکووک بڕوا بکە لە جێنی باشتر نادۆزیتەوە ئەگەر خۆشیشت نەوێ خۆ زۆر کەس دەڵێت خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری دەست پێدەکات'

جۆنگکووک
' نا نا من ناتوانم ئاخر....'

بۆیۆن قسەکەی پێ بڕی
' جۆنگکووک بڕوا بکە جێنی کچێکی ئەوەندە باشە ئەوەندە گرنگی پێدەرە یانی من دەڵێم خۆش بە حاڵی ئەوەی دەبێتە هاوسەری باشترین کچە بۆ هاوسەرگیری و دڵنیات دەکەینەوە کە شتەکان بە نهێنی بهێڵینەوە دوور لە میدیاکان'
بە هێمنی گوتی

جۆنگکووک
' ئێ وەڵا نازانم چی بڵێم بەخوا بڵێم نا پێم ناخۆشە لەبەر جێنی بشڵێم ئا ڕازیم نازانم چی ڕوودەدات لەگەڵ کچێک کە تەنها چەند ڕۆژێکە دەیناسم '

جیمین
' جۆنگکووک بە گوێی برای خۆت بکە ڕازی بە زەرەر ناکەی '

بۆیۆن
' ئەگەر ڕازیش نیت ئەوە زوو بیڵێ تا بەدوای کوڕێکی تردا بگەڕێین بۆی '

جۆنگکووک ئەو قسەیەی بۆیۆنی هیچ بە دڵ نەبوو درکی پێ نەدەکرد کە ئەگەر جێنی خۆش بوێت یان نا بەڵام تەنها ئەوەی دەزانی کە حەز ناکا کەسێکی تر ببێتە هاوسەری جێنی خۆشی پێی سەیر بوو بەڵام دوای بیستنی قسەکەی بۆیۆن یەکسەر گوتی
' باشە ڕازیم '

بۆیۆن
' یەسسسسس ئێستا یەکسەر وەرن دەچین بۆ ماڵیان بە باوکی و ئەوانت دەناسێنم'
بە پەرۆشەوە گوتی

جۆنگکووک
' هەر ئێستا...!!؟!'

جیمین
' ئا ئا قسە مەکە وەرە دەی'
قۆڵیان گرت و بردیان لەگەڵ خۆیان

______________________________________________

لە ماڵی ب.کیم

جێنی خەریکی ئاودانی باخچە گەورەکەی ماڵیان بوو لەناکاو دەرگاکە کرایەوە


جێنی
' وەی...! ئەوە چییە کچێ بۆیۆن ئەوها بە ژۆرێ دەکەوی خۆ ناوکم کەوت '

' ئەو کچـــــەی وێنەی دەگرتــــم 🧸📸' Where stories live. Discover now