سلام عليكم
هاتمەوە بە پارتەکی نوێ سوپاس لۆ ئەوەی مەرجی ڤۆتەکانتان تەواو کرد و لۆ ناو چیڕۆک 🥺💙______________________________________________
جێنی لە شۆکێکی زۆردا بوو
چاوەکانی کرابوونەوە و ڕووخساری کەمێک سوور
هەڵگەڕابوو و زۆری لە خۆی دەکرد دەستەکانی
نەلەرزن بەهۆی ئەو شڵەژانە زۆرەی بۆی هاتبووجێنی
' ئێێێێ.... جۆنگکووک دەزانی چۆنە؟... من دوێنێش
پێم گوتی کە هێشتا بە تەواوی نەمتوانیوە هەستەکانی خۆم بۆ تۆ شی بکەمەوە... تەنانەت بۆ خۆشم هێشتا نەمتوانیوە، و نازانم هەستەکانم چۆنن بۆ تۆ '
کەمێک بە خێرایی قسەی دەکرد چونکە شڵەژابوو بەڵام لە کۆتایی قسەکانیدا خۆی ئارام کردەوەجۆنگکووک
' دەزانم... دەزانم، بەڵام دوێنێ دوای ئەوەی ئەو پرسیارەم لە تۆ کرد بەهەمان شێوە لە خۆشم پرسی و بۆم دەرکەوت کە بەڕاستی تۆم خۆشدەوێت و لای تۆ بە قەد هەموو دنیا دڵخۆش دەبم هەر خەم و خەفەتێکم هەبێ لە بیری دەکەم و بیرم خاڵی دەبێتەوە لە هەموو شتێک و تەنها تۆ تێیدا هات و چۆ دەکەیت و وا هەست دەکەم کات دەوەستێت، ئەمەش جگە لە ئەشق و خۆشەویستی هیچ لێکدانەوەیەکی تری نییە.
وە نەمدەتوانی ئەو هەموو هەستە بشارمەوە لە کاتێکدا زۆربەی کاتی ڕۆژ لەگەڵ تۆ بەسەر دەبەم و خەریکە
هاوسەرگیری دەکەین، بۆیە دوای جەنگێکی زۆر لە ناوەوەی خۆمدا گەیشتە ئەو بڕیارەی هەستەکانمت بۆ بدرکێنم '
بە هەست و سۆزێکی زۆرەوە گوتی بەجۆرێک جگە لە ڕاستی هیچ شتێکی تر لە قسەکانی بەدی نەدەکراجێنی
' زۆر زۆر سوپاست دەکەم بەڕاستی هەرگیز بڕوام نەدەکرد ئەوەندە کەسێکی سادە بیت و وا بە ئاسانی منت خۆشبوێت و ڕازی بیت بە من بەڵام بەڕاستی بۆم دەرکەوت کە دڵێکی چەندە جوان و سادەت هەیە، زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەوەی بۆت کردووم و بۆمی دەکەیت'
بە زەردەخەنەیەکی پڕ لە سوپاسگوزارییەوە گوتیجۆنگکووک لە دڵی خۆیدا دەیگوت
' بەڕاستی منیش هەرگیز پێم وا نەبوو ئاوا بە ئاسانی ئاشقی کەسێک ببم، ڕاستتر بڵێم هەر بڕوام بە ئەشق و خۆشەویستی نەبوو 'دواتر بە دەنگێکی کەمێک بەرزەوە گوتی
' وامەزانە من وا بە ئاسانی ئاشقی کەسێک دەبم لە ڕاستیدا من تا لەگەڵ گرەپەکەم ڕاهاتم کاتێکی زۆر زۆری ویست، دڵی من بە ئاسانی متمانە دروست ناکات و کەسێکیشی خۆشناوێت تا متمانەی بۆ دروست نەبێت... بەڵام تۆهـ... تۆ هەموو ئەو یاسایانەت شکاند کە من دەمزانی لەبارەی خۆم و زۆر بە ئاسانی دڵی منت برد و هەرگیزیش ئاوڕت لە من نەدایەوە و ڕووی خۆت بۆ من وەرنەگێڕا... ئارامیت لە من بڕی و ئێستا منت بێ دڵ جێهێشتووە دەبێت چی بکەم تا دڵی تۆ ببەم بەهۆی ئەوەوە بژیم، هەرگیز نەمدەزانی ژیان بێ دڵ ئەوەندە سەختە '
بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە قسەکانی دەکرد

YOU ARE READING
' ئەو کچـــــەی وێنەی دەگرتــــم 🧸📸'
Romanceجۆنگکووک یەکێکە لە ئەندامە هەرە بەناو بانگەکانی گروپی کوڕانی بی تی ئێس BTS لە کۆریادا و لە جیهانیش زۆر بەناوبانگە وە ڕۆژێک لە کاتی سازدانی کۆنسێرتێکدا کچێک بە کامێراکەیەوە سەرنجی ڕادەکێشێ و بەهێمنی جوانیەکەی و جیاوازی لە کچانی تر.......🥺❤️ دوای ما...