سلام عليكم
چۆنن باشن؟ سەرەتا پێش هەموو شتەک ببورن کە ماوەکی زۆرە دیار نیم و پارتی نوێم دانەنایە بەس هۆکاری خۆم هەبوو لە بەشی conversation باسم کردییە پێویست ناکات دیسان باسی بکەمەوە ❤️
هەر چەندە مەرجەکانیش تەواو نەبوون بەس هەوڵ دەدەم پارتەکی دوور و درێژتان لۆ بنووسم ان شاء الله 😊👍🏼
______________________________________________
جۆنگکووک و جێنی لەسەر پەیژەکان دەهاتنە خوارەوە خەندەیەکی زۆر نەرم و جوان لەسەر لێوانی هەردووکیان بوو وەک ئەوە وابوو کە بەڕاستی بە خۆشەویستی هاوسەرگیرییان کردبێت
هەر چۆنێک بێت هەمووان بە چەپڵە پێشوازییان لێ کردن و ئەوان چوون لە شوێنی خۆیان وەستا بوون سەرەتا هەمووان پیرۆزباییان لێ کردن و کۆمەڵێک وێنەیان گرت
دواتر دەستیان بە سەما کرد و هەمووان چێژیان لە هەر چرکەیەکی ئاهەنگەکە وەردەگرت
دوای کەمێک ئاوازێکی ئارام دەستی پێ کرد و هەمووان وەستان و سەیری بووک و زاوایان دەکرد کە بە هێمنی لە ناوەڕاستی هۆڵەکە سەمایان دەکرد
جێنی
' بڕوا ناکەم کە ئێستا لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەم سەما دەکەم وەک بڵێی خەونێک بێت. کێ دەیگوت من وا لەناکاو هاوسەرگیری دەکەم! 😂'
بە پێکەنین و بێ باوەڕییەوە گوتی
جۆنگکووک
' بەخوا منیش هەر وەکو تۆم ئێستاش نازانم ئەمە چۆن ڕوویدا بەڵام تەنها دەزانم کە ڕوویداوە 😂 '
بە پێکەنینەوە سەیری ناو چاوەکانی جێنی دەکرد و قسەی دەکرد
جێنی
' ئێستا جیمین و بۆیۆن دڵیان تەقیوە و دەڵێن خوایە دەبێ باسی چی بکەن'
جۆنگکووک
' هههه ڕاست دەکەیت '
جۆنگکووک هیچ چاوی لەسەر جێنی لا نەدەبرد و هەستێکی زۆر قوڵ لە ناخییەوە هەڵدەقوڵا کە خۆشی نەیدەزانی چییە و بۆچی وا سەیری جێنی دەکات
جێنی کەمێک شەرمی کرد کە جۆنگکووک وا سەیری دەکات و چاوی لابرد بەڵام جۆنگکووک سەری بەرز کردەوە و گوتی
' جێنی '
زۆر بە قوڵی ناوەکەی گوت
جێنی
' بەڵێ '
جۆنگکووک
' ئایا تۆ ئێستا منت خۆشدەوێت؟! '
بە جدییەوە پرسیاری کرد
جێنی شۆک بووبوو نەیدەزانی چی وەڵام بداتەوە و سەیری ناو چاوەکانی جۆنگکووکی دەکرد تا مۆسیقایەکە تەواو بوو و مۆسیقایەکی تری بە جۆش دەستی پێ کرد و ئیتر ئەمە جێنی ڕزگار کرد و خۆی لە وەڵامی پرسیارەکە دزییەوە و هەمووان بەرەو ڕووی ئەوان هاتن تا لەگەڵیان دەست بکەنەوە بە سەما
DU LIEST GERADE
' ئەو کچـــــەی وێنەی دەگرتــــم 🧸📸'
Romantikجۆنگکووک یەکێکە لە ئەندامە هەرە بەناو بانگەکانی گروپی کوڕانی بی تی ئێس BTS لە کۆریادا و لە جیهانیش زۆر بەناوبانگە وە ڕۆژێک لە کاتی سازدانی کۆنسێرتێکدا کچێک بە کامێراکەیەوە سەرنجی ڕادەکێشێ و بەهێمنی جوانیەکەی و جیاوازی لە کچانی تر.......🥺❤️ دوای ما...
