Part 17

117 32 400
                                    


سلام عليكم
ببورن ماوەکی زۆرە دیار نەبووم... ئێ ئەو کاتی جەژنی بەسەردا هات و دوایش حەفلەی خزمەکی نزیکمان هەبوو ئیدی دەبوایە خۆم لۆی حازر کەم، دوای حەفلەکەش تەمبەڵیم کرد و هەر دەمگۆت دەنووسم نەم دەنووسی 😂

ئەوجە تکایە خوێنەرە چاو جوانەکانم ببورن لۆ کەمتەرخەمیم گرنگ هاتمەوە دڵنیاتان دەکەمەوە جارەشکە ئەوها بێ هیچ قسەک بزر نەبم 👍🏼🥺🤍

______________________________________________

جۆنگکووک کەوتە حەوزێکی پڕ ئاو!!!

.
.

حەوز؟

.
.

حەوز !

.
.

دەزانم ئێستا دەپرسن حەوز چی دەکات لەو کەنار دەریایە؟🤔

ئێ لەبەر کۆمەڵێک کەس هەن کە لەو شوێنانەی خەڵکی گەشتی لێ دەکەن وەک بەندەر و فڕۆکەخانەکان شت دەفرۆشن

ئێ ئەو حەوزەش هی شەربەت و ساردی و ئەو شتانە بوو

جۆنگکووک
' نەفرەتتتت! ئەمە چیییەەەە؟! '
بە توڕەییەکی کیوتەوە گوتی و هەموو گیانی تەڕ بوو بوو

جێنی سکی خۆی گرتبوو ئەوەندە پێکەنی بوو
هەر بە پێکەنینەوە گوتی
' ئای گیانەکەم وەرە دەستم بگرە 😂'

جۆنگکووک هەر بە توڕەییە کیوتە کەیەوە دەستی جێنی گرت و گوتی
' تێر پێم پێ بکەنە ئینجا وەرە دەستم بگرە '

جێنی
' ئێ گیانەکەم تۆش بۆ توڕە دەبی '

دوای ئەوە کاپتنەکە هات
گوتی
' سڵاو چۆنن باشن من کاپتن جاک... بەڕێز جۆنگکووک لە ئێستاوە مەلەوانیت کردووە؟ 😂'
بە گاڵتەوە گوتی

جێنی & جۆنگکووک
' سوپاس باشین ئەی تۆ؟ '

جاک
' منیش باشم بەس چی بووە بەڕێز جۆنگکووک زۆر توڕە دیاری؟ '

جۆنگکووک
' بەخوای جاکی برام چی بڵێم... شەنسەکەی منه کەوتمە ناو ئەو حەوزەوە... تۆش بەڕێز بەڕێزت لە چییە بڵێ جۆنگکووک و بەس  '

جاک پێکەنینی دەهات بەخۆر خۆی گرتبوو
گوتی
' ئەها باشە جۆنگکووک... ڕووداوی واش ڕوودەدات وانییە خاتوون؟ '

جێنی
' بەڵێ بەڵێ منیش خەریک وام پێ دەگوت... پێویست ناکات بە من بڵێی خاتوون بڵێ جێنی  '

جاک
' کوڕە هەر ڕێک وەکو یەکن... 😂 بەڵام ناتوانم خاتونێکی وەک تۆ بەڕێز و جوان نەڵێم خاتوون '

' ئەو کچـــــەی وێنەی دەگرتــــم 🧸📸' Where stories live. Discover now