سلام عليكم
هاتمەوە بە پارتی تازە
یەڵە لۆ ناو چیڕۆک 💗
______________________________________________
پەتەکەی جێنی پچڕا!!
جۆنگکووک
' جێنیییییییی! '
بە هاوارێکی زۆر بەرزەوە گوتی دەستی درێژ کرد بۆ پەتەکەی
بەڵام نەیتوانی بیگرێت و فرمێسک لە چاوەکانی
کۆ بوونەوە
جێنی زۆر زۆر ترسابوو چونکە وایزانی ئێستا
دەکەوێت... بەڵام
سەیری سەرەوەی کرد و بینی سایمۆن لەو شوێنەی پەتەکە پچڕاوە گرتوویەتی
ئیتر هەناسەی ژیانەوەی داو بەردەوام بوون
لە سەرکەوتنەوە
تاوەکو گەیشتە لای سایمۆن و جۆنگکووک
جێنی
' زۆر سوپاس بەڕێز سایمۆن '
جۆنگکووک بە دەستێکی خۆی گرتبوو و بە دەستەکەی تری باوەشی لە جێنی دا
فرمێسک لە چاوەکانی گیریان خواردبوو بەڵام
باوەشەکە بووە کلیلی کەوتنە خوارەوەی فرمێسکەکانی
جێنیش بە هەمان شێوە باوەشی پێدا کردەوە بە دەستێکی
سایمۆن
' ئەرکی خۆمە خاتوون... بەڵام زیاتر ئاگاداربە... ئێرە شوێنی باوەشیش نییە با هەردووکتان نەکەون خۆ سپایدەرمان نیم بتوانم هەردووکتان بگرمەوە 😂 '
بە پێکەنینەوە گوتی
جێنی و جۆنگکووکیش پێکەنین و کۆتاییان بە باوەشەکەیان هێنا
سایمۆن دەستی کردەوە بە سەرکەوتن و گوتی
' وەرن، ئەگەر گەیشتینە شوێنێکی باش کەمێک پشوو دەدەین '
جۆنگکووک
' جێنی گیانەکەم ئاگاداری خۆت بە... '
جێنی
' باشە خەمت نەبێ و تۆش ئاگادار بە '
ئیتر سەرکەوتن و ڕۆژێکی خۆشیان بەسەر برد بە شاخەوانی
______________________________________________
دوای چەند ڕۆژێک لە چالاکی و سەردان کردنی شوێنی جوان و سەرنج راکێش
ئەمڕۆ جێنی و جۆنگکووک دەچن بۆ ئەسپسواری
لە هۆتێل
کاتژمێر 7 ـی بەیانی
جێنی بانگی جۆنگکووکی دەکرد لە کاتێکدا نانی بەیانی ئامادە کردبوو و سەر سفرەکەی جوان، جوان ڕازاندبووەوە
جێنی
' جۆنگکووک گیانەکەم هەستە لە خەو با نانی بەیانی بخۆین و بەخێرایی بچین بۆ ئەسپسواری... جۆنگکووک دەی هەستە من زۆر بە پەرۆشم...!؟ '
ВЫ ЧИТАЕТЕ
' ئەو کچـــــەی وێنەی دەگرتــــم 🧸📸'
Любовные романыجۆنگکووک یەکێکە لە ئەندامە هەرە بەناو بانگەکانی گروپی کوڕانی بی تی ئێس BTS لە کۆریادا و لە جیهانیش زۆر بەناوبانگە وە ڕۆژێک لە کاتی سازدانی کۆنسێرتێکدا کچێک بە کامێراکەیەوە سەرنجی ڕادەکێشێ و بەهێمنی جوانیەکەی و جیاوازی لە کچانی تر.......🥺❤️ دوای ما...
