𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 3

1.4K 165 8
                                    

๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟.......3..๛..
๛......♡....∞......♡


Enjoy ☆☞★





𝑠𝑐𝑎𝑟𝑙𝑒𝑡'𝑠  𝑝𝑜𝑣    





"ئۆهـ نەفرەت" لە ژێر لێومەوە چرپەم کرد هەناسەیەکی شۆکم هەڵکێشا






"زۆر داوای لێبوردن دەکەم من... تەنها.... ئای خوایە..." نەمتوانی هیچ بڵێم تەنها بە خێرای چەنود کلێنسێکیم لە نێو پاکەتەکە دەرهێنا کەلە نزیک مێزەکەبو گ مێزەکەم پێ پاک کردەوە بەخێرای سەهۆڵو پارچە پەڕۆیەکم هێنا بۆ دەستی



"سەیریکە چیت کرد ئێستا بڕۆ دواتر پەیوەندیت پێوەدەکەم"وتی بە توڕەیەوە لەکاتی دانانی پارچە سەهۆڵەکە لەسەر دەستی








"بەڵێ بەڕێزم بمبورە"بە چرپەوە وتم بەدەنگێکی نزم ماوەیەک هیچ کارێک نەبو بیکەم پاشان لەڕێگەی ئینتەر کۆمەوە ئاگادار کرامەوە کە هەندێک فایل ڕێکبخەم لە نهۆمی 37بە پێی ڕیزبەندی پیتەکان





هەناسەیەکی ئاسودەیم هەڵمژی کە لەکارەکەم دوری نەخستمەوە بەهۆی ڕشتنی قاوەکە دواتر دەستم کرد بە ڕێکخستنی فایلەکان لە ژورەکەدا  بەڵام هێشتا کەمێ ترساوم دوای کاتژمێرێک سەرۆک بانگی کردم بۆ ئۆفیسەکەی  دەفتەری تێبینیەکەم هەڵگرتو هەروەها قەڵەمو فایل دوایتر دەستم کرد بە ڕۆشتن بەرەو ئۆفیسەکەی لەبەردەم مێزەکەیدا وەستام  ڕووی لەمن بو قاچی ڕاستی لەسەر قاجی چەپی دانابو وچەند چرکەیەک سەیری کردم.




"لیستی ئەو شتانەمان هەیە کە دەبێت ئەنجام بدرێت سبەی بۆیە دەمەوێت تێبینی بکەیت ڕێکخستنیاۆ بۆ بکەیت


1. ڕێکخستنی کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێز  ئارنۆڵد شۆ،بەڕێوەبەری پڕۆژەیە  بۆ هۆتێل ستارلایت.

2. حجزکردنی مێز بۆ دوو کەس لە ڕۆیاڵ بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ لەگەڵ نێڵ لۆڕێنس.

3. هەموو کارمەندانی دەستەی کارگێڕیم دەوێت بۆ  کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە پلانی نوێ بۆ پڕۆژەی فۆنیکس دوای نانخواردنی نیوەڕۆ.


4. کۆبوونەوەیەکم هەیە کاتژمێر 10:00بەیانی  بیرم بخەرەوە لەگەڵ بەڕێز کازویا کاناگاوا

5. وە لە کۆتاییدا سەردانی کردنم هەیە بۆ  هۆتێلی بەهەشت"




هەموو ئەمانەی وت لەکاتێکدا سەیری منی دەکرد
بەڵام من تەنها سەرنجم لەسەر تێبینیەکان بوو چونکە ئەمجارە نامەوێ  هیچ هەڵەیەک بکەم 




"بۆیە هەمو ئەمانەم بۆ ڕێکبخەو هیوادارم هەمو تێبینیەکانت نوسیبێ "وتی"بەڵێ گەورەم"وەڵامم دایەوە.







||تــۆ هی مـنی||✓ Where stories live. Discover now