๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟.......31..๛..
๛......♡....∞......♡
Enjoy ☆☞★
سکارلێت پۆڤ~~
"سکارلێت بیرم بخەرەوە کە دیارییەک بهێنم بۆ بەڕێزو و خاتوو ڕۆزاریۆ بۆ ساڵیادی هاوسەرگیریان هەروەها هەمەش زیاد بکە بۆ خشتەی کارەکانم " بەڕێز پیرس وتی بە بیرکردنەوەوە
ئێمە لە ڕێگادا بووین بۆ گەڕانەوە بۆ هۆتێل دوای نانخواردنی ئێوارە بچووکەکەمان لەگەڵ ڕۆزاریۆکان دەبێ بڵێم ئەوانن کەسانێکی زۆر میهرەبان وە ئێستا بیا (هاوسەری لۆرێنز برای ماکسیمۆ ) بوین بە هاوڕێ بڕیارماندا هەندێک کاتی کچانەمان هەبێت کۆتای هەفتە زۆر پەرۆشم!
بیرم لەو چەند شتە دەکردەوە کە من بڕیارە ئێستا بیکەم لە ئیتاڵیا و لەناکاو مۆبایلەکەم بە نامەیەکی کورت ڕوناک بۆوە ماکس:" کارۆ (نازناوی سکارلێتە )سبەی هەڵتدەگرم کاتژمێر ٩ی بەیانی بەڵێنت پێدەدەم گەشتێکی خۆش دەبێت"بە زەردەخەنەوە لەسەر ڕووخسارم نامەم بۆ نارد
من:"باشە کەواتە بۆ کوێ دەچین؟"ماکس: "ئوە دەبێت سووپڕایس بێت" "نامە بۆ کێ دەنێری؟"کاک پیرس بە وردی پرسیاری لێکردم
"ماکس"لە کاتی خوێندنەوەی دەقەکەدا وەڵامم دایەوە و زەردەخەنەم دەکرد و هەستم بە وروژاندن دەکرد ویستم بزانم سبەی بۆ کوێ دەمبات بۆیە دەستم کرد بە نامە ناردن بۆی لەناکاو بەڕێز پیرس زۆر بە تووڕەی مۆبایلەکەمی گرت و لە پەنجەرەی ئۆتۆمبێلە فڕێیدایە دەرەوەنەفرەت!!!!!
بە چاوی فراوان و دەمی کراوە من بە شۆکێکی تەواوەوە سەیرم دەکرد نەمدەتوانی تێبگەم چ هەڵەیەک لەوەدا بو"بۆچی وات ک..." قسەکانی بڕی و وتی"دەمت داخە....!"من زۆر توڕە بوم چاوەڕێی وەستانی ئۆتۆمبێلەکە بووم لە هۆتیل دوای نیو سەعات ئێمە گەیشت هەر کە چووینە ناو ژورەکەمان بەڕێز پیرس ڕووی کردە من و وتی"تۆ لەگەڵیدا ناچیتە دەرەوە تێگەیشتیت"چی! پێم وابوو داوای لێبوردن لە من داکات بۆ مۆبایلەکەم لەبری ئەوە ئەو فەرمانی پێکردم لەگەڵ ماکس نەچمە دەرەوە.
منیش لە توڕەییەوە توڕە بووم ونەمتوانی خۆم بگرم"باوەڕپێنەکراوە پێویستە داوای لێبوردن بکەیت لەسەر ئەو کارەی ئێستا کردوتە بەڵام نەخێر!!! تۆ فەرمانم پێدەدەیت لەگەڵ ماکسدا نەچمە دەرەوە! وە ئەگەر ناتەوێت لەگەڵی بچمە دەرەوە ئەوا بۆ مۆڵەتت پێدا کاتێک پرسیاری لێکردیت؟"
"سکارلێت مۆبایلێکی نوێت بۆ دەهێنم و ببورە ئەوە تەنها..."ئەو هێشتا توڕەبو دەمتوانی بیبینم بەڵام داوای لێبوردنی کرد بەڵام وابەئاسانی نایبورم
"ناتوانیت هەموو شتێک بکڕیت لە ژیان بەڕێز پیرس پەیوەندی و هاوڕێیەتی گرێبەستی بازرگانی نییە وە ئەو مۆبایلە یەکەم مۆبایلی من بوو کە بە ماندو بوای خۆم کڕیم وە پێویست ناکات بکڕیت
مۆبایلێکی نوێ من دەتوانم دانەیەکی نوێ بەدەست بێنم بۆخۆم"وتم و هەوڵم دەدا لە شتەکان تێبگەو
ئەو وەکو گەمژەیەک ڕەفتادەکات
YOU ARE READING
||تــۆ هی مـنی||✓
Romantizm"بۆچی لێددا؟" بە شۆکەوە پرسیم - بۆ ماچت کرد؟ بە تووڕەییەوە پرسیاری لێکردم "چی؟ من... بەڵام..ئەو...." "ئایا ئەو خۆشەویستەکەتە؟ یان ئایا پارەی پێداویت بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بیت؟"بە توڕەیەوە ئەمەی پرسی بە بڕینی قسەکانم بەڵام بیستنی ئەو قسانە کە لە دەمی دە...