𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 4

1.1K 135 1
                                    

๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟.......4..๛..
๛......♡....∞......♡

Enjoy ☆☞★







𝐴𝑙𝑒𝑥𝑎𝑛𝑑𝑒𝑟 𝑝𝑜𝑣



لە کۆتاییدا لە ماڵەوەم لە دڵی خۆمدا گوتم"دایکە من لە ماڵەوەم"وتم"ئەلێکس لەکۆتایدا هاتیتەوە ماڵەوە ئێمە چاوەڕێی تۆ بوون ئای بزانە کێ  چاوەڕێی بینینی تۆن  کوڕم"دایکم بە وروژانەوە لە باوەشی گرتمو منی ڕاکێشایە ژوورەوە بەرەو شوێنی نانخواردن







"مامە ئەلێکس..!" دوانە نازدارەکان بە ڕاکردن هاتن بەرەو من بە هاوارەوە ناویان هێنام  ئەوە  خوشکەزا بچووکەکەم و برازا خۆشەویستەکەمن هەردووکیان تەنها مانکێک لەمەوبەر تەمەنیان بوە 5ساڵ شەیتانە بچووکو نازدارەکانی منن لە باوەشمدا هەڵمگرت ماچم لە ڕوومەتیان کرد ئەوانم دانا لەسەر زەوی و ئەوان ڕایانکرد لە دەرەوە بەرەو دایکوو باوکیان







بەرەو مێزەکە ڕۆیشتم کە سڵاوم لێکردن باوکم ئاشتۆن برا گەورەکەم هەروەها  هاوسەرەکەی ئیستێل هەموومان دانیشتین و خەریکی نانخواردن بووین  وەک خێزانێکی بچووک کۆدەبنەوە" برام کارەکەت چۆنە  ئایا هیچ گۆڕانکارییەکی نوێ هەیە لە پۆستەکانی کارمەندەکاندا؟" ئاشتۆن بە هێمنی پرسی.









"کار بە باشی دەڕوات ئەی چی دەربارەی تۆ"من بە تەواوی دەزانم  مەبەستی چیە لەو پرسیارەی دێی کردم ئەو دەیەوێت بزانێت دەربارەی سکرتێرە نوێیەکەم باشە من هیچزانیاریەک نادەم پەویووەندی بەوەوە هەبێت







"هێی ئەلێکس هاوڕێیەکم  هەیە  ئەو زۆر لەکەڵ تۆ دەگونجێت و ئەو مۆدێلی ڤی ئێسە زۆر جوانە دەتوانم ژمارەکەی ئەوت  پێبدەم ؟" ئیستێل بە  زەردەخەنەیەکی خراپەکارانەوە وتی"ئۆه تکایە ئارەزووم نییە" من ڕامگەیاند.




"کوڕە ئازیزەکەم چۆن تەنها دەڵێ نەخێر پێش ئەوەی چاوت پێی بکەوێت؟ تۆ دەبێت بەشێوەیەکی جدی چاوت پێی بکەوێتو گفتوگۆ بکەن پاشان بڕیار بدە ئایە کەسێکی گونجاوە لەگەڵ تۆدا یاخوت نا بۆ ئەوەر داهاتویەکتان هەبێت ئیستێل تۆ بڕۆ پێشەوە وچاپێکەوتنێک لەگەڵیدا ئەلێکس دەچێت چاوی ​​پێ دەکەوێت جگەلەوەش تۆ  پیاوێکی پێگەشتوی ئێستا دەبێت سەرنجت لەسەر بارودۆخی پەیوەندیەکانت بێت نەک تەنها کار" دایکم بە تۆنێکی جددی وتی و لەگەڵ ئیستێل دەستی کرد بە گفتوگۆکردن دەربارەی کچەکە









"تەنها پشوویەکی پێ بدە خوایە!" باوکم قسەی کرد "سوپاس باوکە" منیش سوپاسگوزار بووم بۆی بۆ ئەوەی وتم کە بەڕاستی پێویستم بە پشووە.






"دەی  باوکە پێشتر وەریگرتووە پشوویەکی دوور و درێژ باشە ئەو ماوەی چەندە بڕیارە بەم شێوەیە بێت؟ تەنها لەبەر ئەو پەیوەندییەکەی یەکجار هەڵە بووە بەو مانایە نییە کە هەموو پەیوەندییەکانی  دیکە وەک یەک دەبن" ئاشتۆن سەیری کردم و وتی ئای نا دیسانەوە نا "ئاشتۆن" دایکم ئاگاداری کردەوە








||تــۆ هی مـنی||✓ Where stories live. Discover now