𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 45

530 71 0
                                    

๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟.......45..๛..
๛......♡....∞......♡



Enjoy ☆☞★





ئەلێکساندەر










"ئەلێکس....."چێری هەنگاوی نا بەرەو پێشەوە بەرەو من بەڵام دەستم بەرز کردەوە و ئاماژەم پێدا کە بوەستێت ئاشتۆن و باوکم ڕۆیشتن و چوونە ژوورەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ باقی ئەندامانی خێزانەکەمان بن لە کاتێکدا ئەوانی تر بە تووڕەییەوە سەیری چێرییان دەکرد








"مەیە چێری تۆ وەها درۆزنیت و هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتووە کە بتوانیت شتێکی لەو شێوەیە بکەیت بۆچی؟لە کۆتاییدا چیت دەستکەوتووە بە ئەنجامدانی هەموو ئەمانە؟ پێم بڵێ  بۆ چی؟ ئایا بۆ منە؟ باشە بیرت لەوە کردۆتەوە کە ئەگەر ئازاری خێزانەکەم بدەیت و ئەو کەسانەی بۆ من گرینگن چ دەرئەنجامێکی دەبێت بۆ تۆ؟"من هاوارم کردبە توڕەیەوە









ڕەی خەریک بوو منی لە توندوتیژی زیاتر ڕا دەگرت چونکە بەڕاستی حەز دەکەم یەکسەر بیکوژم ماکسیمۆ هاتە پێشەوە و لەسەر یەکێک لە کورسییەکانی بەردەممان دانیشت"ئێستا پێمان بڵێ ئەو  مافیایە نەفرەتییە لە کوێیەو؟لە پێناو خودا پێم بڵێ سەلامەتە"دێریک بە نیگەرانییەوە پرسی"ئەو کچە سەلامەتە و دڵخۆش دەبێت لەگەڵ ڤینس  هەموو ئەمانەم لە پێناو خۆماندا کرد ئەلێکس  نایبینی؟من و تۆم خۆشدەوێت ناتوانم بەبێ تۆ بژیم  تەنها پێویستم بە چانسێکە بۆ ئەوەی نیشانت بدەم کە چەندە من تۆم خۆش دەوێت پێویستم بە تۆیە تکایە"چێری بە گریانەوە کەوتە سەر ئەژنۆ بە دەستەکانی ڕوخساری گرتبو 









"ببورە بۆ هەموو شتێک بۆ ئازار دانت بۆ ئەوەی جێم هێشتیت و بۆ تێنەگەیشتن لە خۆشەویستیت بۆ من من خۆپەرست بووم"لە کاتێکدا وتی بە گریانی"وە ئێستا تۆش وەک خۆتیت خۆپەرست" ڕەی وتی لەکاتێکدا بە تووڕەییەوە سەیری دەکرد
"من خۆپەرستم بۆ ئەو و بۆ خۆشەویستییەکەی بۆ ئەوم هەیە هەموشتێک دەکەم لە پێناوس " بە هەستێکی بەهێزەوە وتی لەکاتێکدا ئاماژەی بە من دەکرد.










"تۆ دەتەوێت دەرفەتێکت هەبێت بۆ ئەوەی خۆشەویستیت بۆ من نیشان بدەیت ڕاستە؟ پاشان نیشانی بدە  یارمەتیم بدە لە وەرگرتنەوەی خۆشەویستیەکەم پێم بڵێ ڤینس پلانی چییە"وتم لەکاتێکدا ڕاستەوخۆ سەیری چاوەکانیم دەکرد
ئێستا چاوەکانی تووڕە دەردەکەوتن چێری "ئەو هەرگیز نابێتە هی تۆ"ئەویش وتی"مه‌به‌ستت چيه‌ له‌وه‌؟"دێریک بە سەرلێشێواوی پرسی







"هاوسەرگیری دەکەن سبەی بەرەو ئیتاڵیا دەڕۆن بۆ ماڵی باوکی و لەوێ هەموو ڕێکخستنەکان پێشتر ئەنجامدراون"وتی"نا نا ئەوە مەحاڵە هەرگیز ناڵێت بەڵێ بۆی" لە کاتێکدا مشتم گرت بە تووڕەییەوە گوتم"چۆن دەتوانێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکات لە کاتێکدا ئامادە نییە؟ چی جەهەنەمێک پلانی بۆ داناوە"ڕەی بە بیرکردنەوەیەکەوە وتی"پێتوایە هەڕەشەی لێدەکات ؟ یان بەزۆر بەسەریدا بسەپێنرێت..." دێریک بە بیرکردنەوەیەکەوە وتی بەڵام لەلایەن باکستەرەوە قسەکانی پچڕا









||تــۆ هی مـنی||✓ Where stories live. Discover now