『ڕوخــان』

150 38 129
                                    

"تۆ جوانی هەر وەکوو ئەو ڕوبارە خوێناویەی لە نێو بەفردا هەیە!!"

GET STARTED

ڕۆژەکان دەهاتن و دەڕۆشتن ئەو
کوڕەی کە لە تەنهایی ڕزگاری بوبو بۆ ماوەیەکی کەم لە ژیانیدا دیسان کەوتەوە نێو تەنهایەک کە لە جاری پێشوو قوڵتر و ڕەشتر بوو

چونکە ئێستا ئەو نزیکەی بیری کەسێک دەکا کە پێشوو ئەوەی نەبوو ئێستا هیوایەکی هەیە
وە لە چاوەڕوانیدا گیانی بێ ئارام دەبێت

ئەو بەتەواوی ماسک لانادا یاخوود بڵێم ئەو بە هیچ شێوەیەک نایەوێت کەس ببینێت

نان بە زەحمەت ئەخوا ئەوەی دەیکا تەنها ڕۆشتن بۆ یاری ئاسنی کە باوکی وەک هەدیە بلیتی ماوەیەکی زۆری بۆ بڕیوە

..

ئەو کچە بچکۆلانەیە کە هەموو ڕۆژ چاوەڕێی دەکرد دایکی بیبات بۆ ماڕکێتەکە بۆ لای جۆنگکووک.. بەڵام دایکی بە هیچ شێوەیەک ڕازی نەدەبوو

تا ئەو ساتەی ئەویش کەوتەوە نێو تەنیایی کە لە ژیانی دا تەنها ئازاری تەنیایی چەشتوە..

هەموو شتێک بۆ ئەو دوانە بە ناڕێکی دەڕۆشت هەموو چرکەیەکیان ناخۆشی تێدا بەدی دەکرا تا ئاڕۆڕا توشی نەخۆشی دەرونی زیاتر و زیاتر بوو

ئەو نەخۆشیەی کە وا لە مرۆڤ دەکات دونیا بە تاریکایی ببینێت
وای لێدەکا لە ڕۆژی ڕوناک هیچ نەبینێ وە وەبزانێ شەوە دایمەن لەسەر جێگای ژوورەکەی پاڵدەکەوت
وە هیوای دەخواست ڕۆژێک ئەوە کۆتاییبێت

کەسێکیش لەدوورەوە هیوا دەخوازێ هاوڕێیەکی هەبێت..

جۆنگکووک تاکە هاوڕێی کوڕی شەقامەکەیە..
ئەو کوڕەی گیتاڕ ئەژەنێت لەسەر شەقامەکان بە ناوی یۆنگی تەنها بۆ ئەوەی بتوانێ ئارەی تەواوی دەرمانەکانی دایکی کۆ بکاتەوە..

هەرچەندە دڵی جۆنگکووک وەک ئەوە وایە پارچەیەکی لێ ون بووبێ کەچی هێشتا هەوڵ دەدا بۆ ژیان..

بەتەواوەتی ئەو وەکوو ئاوڕۆڕا نیە کە بەتەواوەتی هیوای بۆ ژیان نەماوە و کەوتوە...

....

ƚσ Ⴆҽ ƈσɳƚιɳυҽԃ

Ⅱ پـیـاویے مـاسڪ ⅡWhere stories live. Discover now