『 تەنانەت ئەویش 』

188 53 201
                                    


GET STARTED

ئەو ڕۆژە هات ڪە جۆنگڪووڪ چاوەڕێی بوو چاوەڕێی ئەوە بوو بۆ ڕۆژێڪ ئاڕۆڕا ببینێ و لە شوێن شیرینیەڪان چاوەڕێی دەڪرد ئاڕۆڕای بینی بە هێواشی هەنگاوی دەنا بۆ ئەوێ

و نەیتوانی بسڪویتەڪە بێنێتە خوارەوە لەوەش جۆنگڪووڪ وەک هەموو جار یارمەتی دا ڪە ئاڕۆڕا بە دڵخۆشی ئاوڕی دایەوە

شتێڪ جۆنگڪووڪ شۆڪ ڪرد بەشێوەیەڪ ئاڕۆڕا هاواری ڪرد و دەستی بە گریان ڪرد جۆنگڪووڪ گوێچڪەی خۆی گرت و بەخێرایی دوور ڪەوتەوە

تەنانەت نەیتوانی وشەیەڪیش بڵێت بەرامبەر ئەو شتەی ڪە بینی ئاڕۆڕا بەخێرایی ڕای دەڪرد تا دایڪی هاتە ئەویا و ئاڕۆڕای برد بەخێرایی

دایڪی نەیویست ڪەس ڪچەڪەی بەو شێوەیە ببینێ بۆیە بەخێرایی چوونەوە ماڵەوە جۆنگڪووڪیش هەر لە شوێن خۆی وشڪ بوبو و فرمێسڪەڪانی دەهاتنە خوارەوە بەڵام ماسڪەڪە ڕێگری دەڪرد ڪە ببینرێ...!

"تەنانەت ئەویش"

بەدەنگە گیراوەڪەی وتی و چویەوە نێو ماڵە بچوڪەڪەیان و لەسەر جێگاڪەی دەستی بە گریانێڪی هێمن ڪرد

ئاڕۆڕا یەڪەم هاوڕێی جۆنگڪووڪ بوو
و یەڪەم ڪەس بوو نهێنیەڪانی جۆنگڪووڪ بزانێ
یەڪەم باوەش ڪە دوای دایڪی لە ڪچی تری دابێت ئاڕۆڕا بوو

ئەوەش زۆر خراپ دڵی جۆنگڪووڪ شڪاند وای لە جۆنگڪووڪ ڪرد نەفرەت لە شێوەی بڪات

ئەوڪاتە دایڪی هاتە لای جۆنگڪووڪ

"ڪوڕەڪەم خەم مەخۆ دڵنیا بە بەیانی دێتەوە و دەتناسێتەوە!"

"هەر خۆی چاوەڕێی بەیانیم "

...

...

...

ئاڕۆڕا بەهێمنی هەنگاوی دەنایە شوێن شیرینیەڪان بۆ ئەوەی جۆنگڪووڪ ببینێ بەڵام ئەوجارە بینی بسڪویتێڪ بەتایبەت لەخوارەوە بۆی دانرا بوو

ئەویش زەردەخەنەیەڪی ڪرد لەدوای ئەوە جۆنگڪووڪ هەناسەیەڪی قوڵی هەڵمژی و دەستی لەسەر شانی ئاڕۆڕا دانا

ئاڕۆڕا بەخێرایی ئاوڕی دایەوە و دیسان بەهەمان شێوەی دوێنێ بە گریان و هاوارەوە ڕایڪردە لای دایڪی

دایڪیشی بەخێرایی بردیەوە
ئەو ڕۆژە ڪۆتا ڕۆژ بوو ڪە جۆنگڪووڪ ئاڕۆڕای بینی.

ڪۆتا ساتی دڵخۆشی ڪۆتا ساتی هاوڕێیەتی

TO BE CONTINUE

TO BE CONTINUE

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
Ⅱ پـیـاویے مـاسڪ ⅡWhere stories live. Discover now