『 ڕاڪردن 』

174 44 111
                                    

『 دەست پێدەڪات 』
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
《'دوای حەوت ساڵ!'》
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕاهاتن لەهەمەکان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Aurora pov

دیسان لەسەر جێگاڪەم هەڵسام وەک هەر ڕۆتینی ڕۆژانی تر بەڵام بە پلانی نوێ و شتی نوێتر ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی تاقیکردنەوەی قوتابخانەم دەبێت و کۆتا ڕۆژی قوتابخانە تا کۆتا هیچیتر ئەو تاقیکرنەوە بێسوودانە ناکەم کە ناتوانن بڕیار لەسەر داهاتووم بدەن ئەو شاعیرە بەناوبانگەی نوسیی

لە قوتابخانە هەموو ڕۆژ هاوڕێکەم دەرەجەی تەواوی دەهێنا و منیش لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێنا ئەوەتا ئێستا ئەو کارمەدە لە کۆمپانیایەکی هەرە گەورە وە منیش سەرۆکی کۆمپانیاکەم!

بەتەواوی ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەی لە کۆتادا دەچێتە تەنەکەی خۆڵەوە من ناڵێم ناخوێنم نا بەڵکوو هەمووجار نمرەی بەرزم دەهێنا بەڵام بخوێنم چی بەدەست دەهێنم؟ لەکۆتاییدا لە ماڵەوە دەکەوم لەبەر نەخۆشیەکانم وە دەروونە ناتەواوەکەم

بەهیوای ئەوەی بۆ جارێکی بچووکیش بێت بتوانم جۆنگکووک ببینمەوە نازانم بەڵام ئەو تاکە هاوڕێم بوە کە لێم تێدەگەشت یان بڵێم تاکە هاوڕێم کە ناومی زانی یان ژیانم!

بەتەواوی باسی ئەو پێنجساڵەی سەرەتای ژیانم بۆی نەکرد تەنها نهێنیەکی بچووکم لەلای درکاند بەڵام ئەو درکی پێی نەکرد یاخوود بڵێم تێنەگەشت

بەهەرحاڵ چوومە خوارەوە بەسەر پەیژەکان و چوومە ژووریمتاقیکردنەوە کە دوێنێ بەتەواوی خۆم بۆی ئامادە کردبوو

هەموو پسیارەکانم بەسەرکەوتویی وەڵام دایەوەو هاتمە دەرەوە ، بەتەواوی بڵێم ؟ هەموو ژیانی من بوەتە ئەلیکتڕۆنی واتا هەموو ژیانم بوەتە ئامێرا پێشکەوتوەکان وە بەتەواوی ساتەکانی ژیانم بێمانا بوونە کە بۆماوەی هەشت ساڵە لەو ماڵە زیندانی کراوم و هیچ کەسێکم نەبینیوە بێجگەلەو شاشەیە کا دایکم یاخوود بڵێم دڕندەکەی ژیانم فەرمانم پێ دەکا

بێزاربووم لە هەموو شتێک بێزار بووم لە ئەو یاریەی لەگەڵم دەیکەن بەڵام ئیتر منیش پلانم داناوە! پلانێک لەوانەیە ژیانم بگۆڕێ کە ئێستا تەمەنم نۆزدە ساڵە

بەتەواوی هەموو ڕۆژێکم دوبارەیە لەوانەیە باوەڕ نەکەن بەڵام زەردەخەنەیەکم نەکردۆە لەماوەی ئەو هەموە ساڵە ئەوەی کردوومە تەنها گریان و خەمباری بوە

نازانم چۆن تا ئێستا ماوم بەڵام من ئەو کچە نیم کۆڵبدەم لەو ژیانە پیسەی کە هەمە!

Ⅱ پـیـاویے مـاسڪ ⅡWhere stories live. Discover now