『چوار شانــە』

140 35 15
                                    

ــ ڕۆژێکی نوێ ـ

بە هێواشی چاوەکانم کردەوە لەسەر جێگاکەم..
من قەت گۆڵنادەم بۆ ئەوەی هاتووم تاکە هاوڕێم بدۆزمەوە. نەفرەتت لێبێ دایکە ئەوەندە خۆویست و بێچاوەڕوو بویت ژیانی منی وێران کرد لەبەر یەک تاقیکردنەوەی گەمژانە..

ددانەکانم دەشوشت دوای گەرماوێکی سارد دواتریش بڕیارم دا لەدەرەوە لە چێشتخانەکەی خوارەوە نان بخۆم. . تۆ کۆڵ نادەیت بەهیچ شێوەیەک گەر دایکت توانیبێتی تۆ کۆنتڕۆڵ بکات.. بەڵام چیتر نا

دانیشتبووم لە چێشتخانەکە بەتەنها کاتێکی خۆشم لەگەڵ خۆم بەسەر دەبرد.. ئەوەندە بەتەنها بووم کە ناتوانم لەگەڵ کەسێ دانیشم بۆ کەمێکیش بێت

بەهەرحاڵ هەڵسامەوە سەیری جانتاکەمم دەکرد لەکاتی ڕۆشتن ویستم دڵنیا بکەمەوە کە پارەم پێیە

بەڵام ئەوها بەخراپی خۆم بە کەسێک دا کێشا کەوتینە ئەرزەکە هەردووکمان لەبەرامبەر یەکتر

پێستە سپیەکەی چاوە تیژەکانی قژە زەردەکەی
ناتوانم نکۆڵی بکەم بەڵام زۆر قۆز بوو نەمدەتوانی چاوەکانمی لەسەر لاببەم بەڵام بە توڕەیی سەیرم دەکرد نەوەک بە چاوی ئەشق

بۆ دەمێک چاوەکانی زەق کردەوە سەیری منی کرد دوای ئەوە هەڵسایەوە بێ وشەی هیچ لەوێ ون بوو

منیش هەڵسامەوە وەک ئەوەی هیچ ڕوینەدابێ چوومە شوێن حیساباتەکە پارەکەم دا

هەست بە ونی دەکەم هەستێکی زۆر ناخۆشە وابزانی شتێک یان کەسێکت لێ ونبوە کە ئەسڵەن ناشزانی چیە بەڵام هەمووی ئاگادار کردنەوەی خودای گەورەیە

بە پیاسە هەندێک لە گەڕەکەکان دەگەڕام بەڵام ترسام مشکێک یان شتێک ببینم و ئاشکرا بم کە من کێم بۆیە بە خێرایی ڕێگای ئەپاڕتمێنتەکەم گرتە دەست

....

"تۆ شێتیت باوەڕ بە من ناکەیت؟ بەخوا زۆر لەو دەچوو"

"کورە دە واز بێنە هیۆنگ ئێستا ئەو لەمێژەیە مردوە لەبەر نەخۆشیەکەی"

"باوەڕ بە هیۆنگەکەت ناکەیت؟ سوێندت بۆ دەخۆم"

بەبێزاری چاوەکانی سوڕاند باوەڕی نەدەکرد بەهیچشێوەیەک..ئیشکی چەن ساڵەی زیندوو بێو نەمردووبێ ئەو لە نەبونی ئەو ڕاهاتبوو چونکە هیوای نەبوو ئەی چی ئەگەر هیوایەکی هەبێت دیسان

"لەبەر چاوەجوانەکانی تۆ بەیانی دەچیت لە هەمان ئوتێل چاودێری لێدەکەین، بەڵام با ئێستا گرینگی بە دایکم بدەین.. ڕازیت؟"

"بەدڵنیایەوە"

..

خۆم لە ژوورەکەم زیندانی کردبوو هەستێکی ترسم لەبەرامبەر هەر مرۆڤێک بۆ دروست بوبو بۆ چەن ماوەیەک بەڵام من کۆڵ نادەم لەوەی کە دەمەوێ بیکەم.

خەریکی لاپتۆپەکەم بووم لەدوای نازناوی تاکە بەتاکەی کەسایەتیەکان دەگەڕام کە دەمەوێ بیاندۆزمەوە بەڵام بەداحەوە کەس دیار نەبوو

تاریکی بەزویی دەستی بەسەر ئاسمان دا گرت و منیش بە دڵنیایەوە زۆر زۆر بێزارم لەم ژوورە چوار دیوارە ناڕەحەتیم لا بوە بە هەستێکی سەرەکی دڵخۆشیم لا بوە بە هەستێکی دەگمەنی

بڕیارم دا بۆ پیاسەیەکی کورتیش بێن هەوایەکی پاکی دەرەوە هەڵمژم. . قەمسەڵەکەم لەبەر کرد و قژەکانم بەردایەوە وەرزێکی بەهاریە بەڵام بەشەوان سارد دەبێت

دەرگاکەم کردەوە و چوومە لای ئەسانسۆرەکە "مەسعەت..بیرم چوە" لەناوی وەستابووم تا لە قاتێک بێش قاتی خوارەوە چەن کوڕێکی خوێڕی هاتنە ناوی هەمووی بەچاوێکی پیس سێرمیان دەکرد ناڕەحەتیم بێکۆتا لەگەڵ ئەو هەناسەیەک کە ئەستەم بوو لە لوتم هەڵیبکێشم

بۆنی شەڕاب ناو مەسحەدە بچووکەکەی پڕ کرد لە چرکە ساتێکدا دانەیەکیان بە سەرخۆشی خۆی کرد بە باوەشما بەهەموو هێزم پاڵم نا هاوارم دەکرد سوپاسی خوا دەکەم دەرگای مەسحەدەکە بۆیەوە نەمبینی کێ لەوێیە بەڵام بە قایمی خۆم بە باوەشی کەسێک دادا سینگێکی پتەوو قۆڵێکی گەورە بەیەکەوە بربوینەوە

بەڵام کە چاوم کردەوە ئەوەی کابووسی ژیانم بوو لێی ئەترسام ئەوەم بینی..
سەروچاوی داپۆشرابوو بە ماسکێکی ڕەش
چاوە ڕەژەکانی تۆقێنەر بوون لەوساتەدا

بەهەموو هێزم هاوارم دەکرد هەوڵم دەدا بە زوترین کات هەڵسمەوە خۆم لەو کابوسە ناخۆشە ڕزگار بکەم ئەی خوایە دیسان دیسان هەمان هەست گەدەم هەڵدەچوو گرینگیم نەدا بەو کەسانەی ئەوێ کە چەن بە پیسو قێزەوە سێرم دەکەن دەستم کرد بە هێنانەوەی ئەو خواردنانەی بەتەواوی ڕۆژەکە خواردبووم

...

پارەیەکی زۆرم لێ ڕۆشت دوای ئەوەی ئەو حەیاچوونە ڕویا لە هۆڵی خوارەوەی بیناکە کارێکی قێزەونم کرد دوای ترسانەکەم بەڵام هەڵەی منی تیا نیە.. هەڵەی دایکە نەفرەتیەکەمە لە سەرەتاوە نەدەبوو. . نەدەبوو تاقیکردنەوەی گەمژانەم لەسەر تاقی بکاتەوە من بێدەنگم لەبەرامبەرت بەڵام ڕۆژێک تۆڵەت لێ دەکەمەوە!

لە ژوورەکەم پاڵکەوتبووم لەناکاو زەنگی دەرگاکە لێی دا زۆر بێزاربووم لەوانەش چەند جارە بڵێم بابە پارەم یاوە بۆ ئەوەنە بێزارکەرن

دەرگاکەم کردەوە پێش ئەوەی سێر بکەم کێیە

"من پارەکەم داوە دەتوانن بێڵن.."

نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم کاتێ ئەو پیاوە چوارشانەیەک بینی بە ماسکێکی ڕەشەوە
دەمم کردەوە بۆ ئەوەی هاوار بکەم پڕ بە قوڕگم بەڵام هاتە پێشم و دەمی گرتم منی بە دیوارەکە چەسپاند و بە قاچی دەرگاکەی داخست

بەڵام من هەستم بە خاوبوونەوەی لێدانەکانی دڵم کرد بە زوترین کات چاوەکانم ڵێڵ بوون هێزم لە گیان نەما.

..

بەهیوای خوێندنەوەیەکی خۆش

Ⅱ پـیـاویے مـاسڪ ⅡWhere stories live. Discover now