『هاوار』

106 34 26
                                    

..

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە
وەک ئەوەی تروسکایی لە ژیانم نەبوبێتن ژوورەکە وەک بەختم تاریک بوو

ڕاستەوخۆ دەستم بە هاوار کردن کرد

"کەسی لێیە، من لە کوێم ، تکایە کەسێک بێت بە هانامەوە،!"

هاوارم دەکرد پڕ بە دەنگم ئەی خوایە من زۆر هەڵەبووم بەتەنها هاتمە ئێرە کەشەکەی زۆر ساردە وەک ئەوە وایە منیان لەدەرەوە فڕێدابێت

"تکایە کەسێک بێت بەهانامەوە!"

دیسان هەوڵم دایەوە بەڵام نیگەرانی و بێچارەیی ڕوی تێکردنم چونکە هەم دەستم هەم قاچم بە قایمترین شێوە بەسترابۆیەوە

بەڵام لەناکاو دەنگی دەرگا هات کە وای لە من کرد تەنانەت لە هەناسەش بوەستم
بەڵام ئێستا کاتی هاوارە

"تۆ کێی، چیت لە من دەوێ! ترسنۆک منت بەستوە وە نایەڵی بتبینم"

"ئاڕۆڕا..ئەوە تۆی؟"

دەنگی وای کرد لە هاوارکردن بوەستم

"تۆ کێی،؟"

وتم بە ترسەوە
ئەی خوایە پاسەوانەکانی دایکم نەبن.
نا تخوا

ڕوناکیەکەی داگیرساند بەڵام..
ماسکێکی ڕەشی لە سەر بوو
بۆ دوو چرکە بە دیداری چاوەکانی شاد بووم دوای ئەوە
دەستم بە هاوارکردنێک کرد کە بەخۆشم لەخۆم دەترسام
دڵم ترپەکانی بەرە بەرە هێواش دەبۆیەوە هەستم بە شتێک کرد خوێنی نێو سەرمی دەکرد

خۆشم هەستم بەوە کرد ڕەنگ لە شێوەم نەما و دوای ئەوە پێش چاوم ڕەش بوون و ئاگاداری خۆم نەمام

..

یۆنگی بەخێرایی لەگەڵ هاوارە گەورەکەی ئاڕۆڕا هاتە ئەوێ بەڵام کە بینی ڕەنگی ئاوا زەرد بوە و لەهۆش خۆی چوە جۆنگکووکی ڕاکێشا دەرەوە و سەیری کرد

"تۆ چیت لەو کرد؟"

لەو ساتە فرمێسکی لەچاوی جۆنگکووک بینی کە قەتیز بوبون وەک ڕوباری ڕەش

"جۆنگکووک.. چیبوو؟"

جۆنگکووک بێ قسە مابۆیەوە لە ژێر دەستی کاکەی
بەهێواشی هەنگاوی نا بەرەو ئاڕۆڕا و ماچێکی هێواشی سەری کرد

"ئەو لێم دەتریسێ بەڕادەیەک هەرکاتێک بمبینی لەهۆش خۆی دەچێ..
دەبێ چ هۆکارێکی هەبێ"

"سێرم کە تۆ ماسکت لەسەر سەروچاوت هەیە لەوانەیە ئەوە هۆکارەکە بێت بەڵام من و تۆ دەبێ بەتەواوی لەدوای هۆکارەکەی بگەڕێین!"

جۆنکووک فرمێسکەکانی سڕین و هەڵسا

"ئێمە دەبێ دایکی بدۆزینەوە!"

"ئەو دایکی هەیە؟"

جۆنگکووک سەری لەقاند وە لەگەڵ یۆنگی ژوورەکەیان جێهێشت بەهیوای

جۆنگکووک چوو ئاڕۆڕا چارەسەر بکا تا گەر بەخەبەریش هات هیچ شتێک نەکات
چونکە دەیزانی کچێکی زیرەکە

وە یۆنگیش چوە ژووری کارەکەی وە دەیەوێ بزانێ شوێن دایکی ئەو کچە لەکوێیە.. شوێن دایکی ئاڕۆڕا!


خوێندنەوەیەکی خۆش
زۆربەتان لە حاڵم ئەزانن بۆیە پێویست ناکا کەس خۆی توڕەکا لەسەر پاڕتێک کە دواکەوتوە!

Ⅱ پـیـاویے مـاسڪ ⅡWhere stories live. Discover now