خوێندنەوەیەکی خۆش
..
چاوەکانم کردەوە لەسەر جێگاکەم بووم
ئەوشتەی یەکەم جار بینیم سەقفە سپیەکە بوو
بەڵام گیانم گشتی ئارەقە بوو تەنانەت کەشەکە ساردیشەئەوەی بینیم خەون بوو یان ڕاستی؟ خوایە یارمەتیم بدە من بەتەنها لەو شارە هەر کەسەو دێت و کێشەیەکم بۆ ئەنێتەوە
هەڵسامەوە و سەرم گرتبوو بەڵام شتێکی سەیر لێرەدا هەیە.. قەت من بە ڕێکی پاڵنەکەوتووم بەمشێوەیە یان بۆچی گیانم تەڕە؟ پێویستە بچمە لای دکتۆر چونکە بەڕاستی خۆم هەست بە پلەی گەرمی بەرزی چۆم دەکەم
نامەوێ هیچ شتێکم بەسەربێ تا بۆ ئەو کارەی هاتووم تەواوی دەکەم..
چاکەتەکەم لەبەر کرد و بەڕێکەوتم بۆ نەخۆشخانەکەی نزیک ئەوێ چوومە ژوورەوە و چوومە لای دکتۆرەکە
..
هاتمە دەرەوە لە نەخۆشخانە لەگەڵ دەرمان و شت
بەڕاستی بڵێم پارەکە ڕوو لە کەمبوون دەکا.. پێش ئەوەی تەواو بێت دەبێ من کارێک بدۆزمەوە یان چارەی لێبکەمنازانم بەڵام وا هەست دەکەم کەسێک چاودێریم دەکا
وەک ئەوە دایمە بەدوام بکەوێ یان هەرچی شتێک
بەدەم بیرکردنەوە گەشتمەوە ئەپارتمێنتەکەم و چوومە ژوورەوەکە لە مەسحەدەکە 'ئەسانسۆرەکە' هاتمە دەرەوە گوێم لە دەنگی دوو کەس بوو بە ماندویەتی بەسەر پەژەکان دەکەوتن
"هەمووی خەتای تۆیە ئەگینا ئێستا ئێمەش بە ئەسانسۆرەکە دەڕۆشتین"
"کورە وسبە دەبێ دڵت بۆ من خۆشبێ ئاوا بە خەونم گەشتم"
پێکەنینێکی کەمم کرد
خۆزگە هاوڕێیەکم دەبوو تا ئاوا ڵەگەڵم بێ بۆ خۆشی و ناخۆشی.بەخێرایی چوومە ژورەکەم و دانیشتم لەسەر مێزەکە و شتم ئامادە کرد بۆ خواردن چونکە دەبێ دەرمننەکان بە گەدە پڕی بخۆم
کە شتەکانم دەخوارد لەناکاو دەرگاکە لێدرا
بەهێواشی هەڵسام ئاخۆ کێیە لە درگا ئەدا؟دەرگاکەم کردەوە بەڵام ڕاستەوخۆ شتێک لەسەر دەمم دانرا!
"جۆنگکووک ئاگاداربە "
چاوەکانم فراوان بوون و دوای ئەوە پێش چاوەکانم ڕەش بوون
..
لەباوەشی گرتبوو وەک ئەوەی دایکێک چەندەها ساڵ مناڵەکەی لێ ونبوبێ بۆنی قژی دەکرد ماچی ڕومەتی ئەکرد بەبێ وەستان
"جۆنگکووک بەسە تا دەگەین مەیخۆ"
یۆنگی بە گاڵتەوە وتی بەڵام جۆنگکووک ئاڵودەبوێک بوو لەبەرامبەر خۆشەویستی یەکەمی..
یەکەم کەس کە لەبەر ئەو خۆی جوان دەکرد
لەبەر ئەو دەهاتە مارکێتەکە
وە لەبەر ئەویش بۆ هەتا هەتایە زیندانی کرا
بەڵام خۆی دەربازی بووپەنجە گەورەکەی لەسەر ڕوومەتەکانی جێگیر کرد
بەهێواشی بەلێوی دادەهێنا"ئاوڕ بەمەوە؟"
یۆنگی وتی چونکە ڕێز لە هەڵبژاردەی جۆنگکووک دەگری کە نایەوێ کەس شێوەی ببینێ
"بۆستە"
ماچێکی ڕوومەتی ئاڕۆڕای دزی و بەخێرایی ماسکەکەی لەسەر شێوەی دانایەوە!
"بەڵێ ئەتوانی"
یۆنگی بە هێواشی سەیرێکی دواوەی کرد..
گرینگ نەبوو کە چەند هاوڕێن بەڵام قەت شێوەی جۆنگکووکی نەبینیبوو
بەڵام چیڕۆکی جۆنگکووک دەزانێ.."بە خزمەتکارەکانم وتوە نێگا بۆ تۆ و ئەویش ئامادە بکەن. . بە دایکە و باوکە بڵێ کە زۆر نیگەران نەبن تۆ لە ماڵ منی"
جۆنگکووک سەری لەقاند
و چوونە ژوورەوە یۆنگی هەموو شتێکی ئامادە کردبوو چوونە ژورەکەو ئاڕۆڕایان دانا
بە چەندەها خزمەتکار جلو بەرگ و خواردن و کەرستەی پێویستیان هێنا و لەسەر ڕۆخێکی سیسەمەکەیان دانا"کەواتە با ئێستا ئێرە جێبێڵین
کە بەخەبەر هات بەدڵنیایەوە بۆک دەبێ"یۆنگی وتی بە نیگەرانیەوە
ئەوان پێشوو قەت کارێکی لەم جۆرەیان تەواو نەکردبوو
بۆیە بێ ئەزموون بوون لێی....
چۆنبوو؟ توڕەمەبن ئێھ؟
YOU ARE READING
Ⅱ پـیـاویے مـاسڪ Ⅱ
Acciónماسڪەڪە ڕەشەڪەی چاوە چەشەڪەی قژە ڕەشەڪەی هەموو شتێک وا لە دڵم دەڪەن ترپەیەڪ تێبپەڕێنێ. من ڪەسم نیە دایکم خیانەتی لێکردم ، با ناوی باوکیشمی لەگاڵ بێت بۆ نا! تەنانەت خۆشم خیانەتم لە خۆم کرد! بەڵام ئەوەبو قەرەبویم کردەوە من بەدبەختـــم نەفرەت لە چارەن...