Why?

172 31 3
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
Vote
°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°°
Taehyung pov
.
کاتێک لە ژووری لێکۆڵینەوە هاتمە دەرەوە ڕۆیشتم بۆ ژوورەکەی خۆم سەیری سەر مێزەکەم کرد وا دیارە هیچ کەیسی ترم نیە کەواتە کاری ترم نیە چاکێتەکەم هەڵگرت دەڕۆمە ماڵەوە لە ژوورەکەم ڕۆیشتمە دەرەوە و خەریک بوو دەگەیشتمە دەرگای سەرەکی گوێم لە هەندێک کارمەند بوو
"کەمێکی تر چاوپێکەوتنەکەی پاڕک نارایە ڕاستە؟" کچێک وتی
"ڕاستە سەیرکە مۆبایلەکەم ئامادەیە هیوادارم کاری ترم نەبێت چونکە بەڕاستی دەمەوێت زیاتر بزانم لەسەر پاڕک نارا"
.
ڕۆیشتمە دەرەوە لە شوێنی کارەکەم ڕاستە ئەمڕۆ چاوپێکەوتنەکەی نارایە خەریک بوو لە بیری بکەم کەواتە دەتوانم بڕۆمە ئەوێ بەڵام لەکوێیە
سەیری مۆبایلەکەم کرد و زانیم لە کام باڵەخانەیە کەمێک دوورە و تەنیا نیو کاتژمێر ماوە بۆ پەخشەکە ڕۆیشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکەم
.
.
.
گەیشتمە شوێنی پەخش کردنەکە خەڵکێکی زۆری لێیە ئایە هیچ کورسیەک بۆ من دەمێنێت
.
خۆشبەختانە شوێنم هەیە نارام بینی زۆر شڵەژاوە یەکەم جارە ئەوەندە بە شڵەژاوی بیبینم تەنانەت کاتی تاقیکردنەوە گرینگەکانیش بەمجۆرە شڵەژاو نەبوو هەموان لە شوێنی خۆیان دانیشتن کەمێکی ماوە دەست پێ دەکات
End taehyung pov
.
.

Nara pov
"تایهۆنگ"وام وت زەردەخەنەم کرد بەڕاستی دڵ خۆشم کە لێرە دەیبینم بەڵام ڕەنگە تازە هاتبێت پەخشەکەی نەبینی بێت ڕۆیشتمە نزیکی
"کەی هاتی بۆ ئێرە؟" پرسیارم کرد
.
"بەر لەوەی پەخشەکە دەست پێ بکات" بە ئاسایی وەڵامی داوە بەڵام من زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد
"دەبوایە زووتر پێم بڵێی کە دێیت"
.
"منیش نەمدەزانی دەتوانین بڵێن ڕێکەوت بوو بەهەرحاڵ نایاب دەردەکەوتی" وای وت
.
"زۆر سوپاس ڕاستیەکەی سەرەتا زۆر دەترسام بەڵام دواتر باشتر بووم"
.
" ئایە کارت هەیە؟ "وتی
"ڕاستیەکەی بەڵێ چونکە ئەمڕۆ بەرهەمی نوێم بڵاوکردۆتەوە کارم دەبێت"
.
" ویستم قاوەیەک بخۆینەوە"
.
" بۆ کاتێکی تر زۆر دڵخۆش بووم کە هاتی زۆر سوپاس "
.
" پێویست بە سوپاس ناکات "وتی
.
" خوات لەگەڵ بە سەلامەتی شوفێری بکە"
.
" هەروەها تۆش"
وتی و هەردووکمان ڕۆیشتین بۆ لای ئۆتۆمبێلەکانمان کۆتا جار سەیری یەکترمان کرد و هەر یەکەمان بەلایەکی جیاواز ڕۆیشتین
ڕۆیشتمە کۆمپانیاکەم هەموو کارمەندەکان زۆر دڵخۆش دیار بوون و خەندە لەسەر لێوەکانیان وون نەدەبوو بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشتم کە گەیشتمە ژوورەکەم جوڵیا سەیری کردم و زەردەخەنەی کرد منیش هەمان شتم کرد
"خانمەکەم نایاب بوویت" وای وت
"سوپاس" وام وت و ڕۆیشتمە ژوورەکەم با دەست بە کار بم بەڵکو بتوانم تا ئێوارە تەواوی بکەم هەرچەندە لەو باوەڕەدا نیم بتوانم
.
.
7:30pm
گەڕامەوە ماڵەوە دوای کارکردنێکی زۆر هەست دەکەم هەموو گیانم شکاوە ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووم
بەبێ ئەوەی هیچ بکەم ڕۆیشتمە گەرماو
.
.
خواردنی ئێوارەم ئامادە کرد و لە مۆبایلەکەم سەیری پەخشەکەم دەکرد بە دەم نان خواردنەوە وەک ئەوە نیە وەسفی خۆم بکەم بەڵام هیچ بەوە ناچێت یەکەم جارم بێت جوان دەرکەوتووم
.
ئێستا بەوەم زانی واتا تای گوێی لەوەش بوو کە باسی ژوانی کرد؟؟!!
هایش نارا چۆن زووتر بەوەت نەزانی؟
بەڵام من چی بکەم نەمدەزانی کە شتێکی وا دەڵێ بەهەرحاڵ گرینگ نیە چونکە تایهۆنگیش ئاسایی بوو
.
.
دوای پاککردنەوەی قاپەکان و تەواو بوونی پڕۆگرامەکە ڕۆیشتمە سەر جێگاکەم بە هیوای ئەوەی زوو بکەومە خەو
End pov
.
.

~Lovely Criminal~Kurdish✔️Where stories live. Discover now