.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
.
"نارا" تا هێزم هەبوو هاوارم کرد
لەناکاو دەرگاکە لەژێر دەستم جوڵا و کرایەوە هیچ ترسێک لە گیانم نەما ماسولکەکانی جەستەم بە تەواوی خاو بوونەوە ئۆکسجین دووبارە گەڕایەوە جەستم بە بینینی
"ت تای چ شتێک تۆی هێناوە بۆ ئێرە بەم کاتە" بە دەنگێکی خەواڵو وتی چاوەکانی هێشتا بە جوانی نەکرابویەوە
ڕامکێشا بۆلای خۆم و بە توندی لە باوەشم گرت
بە بینینی ئەو ئازار و ترسەی دڵم نەما
"ت.. تای چی ڕوویداوە؟؟" بە گرانی توانی ئەوەندە بڵێ باوەشەکەم جیا کردەوە
"تای تۆ خوێنت لێ دەڕوا!!!"ڕاستەوخۆ سەیری برینەکەی کردم
.
"ئێستا ئەوە گرینگ نیە نارا بکوژەکە بەرەو ئاڕاستەی ماڵەکەی تۆ هات" وتم
.
"چی؟" وتی
چاوەکانی ترسیان تێدا بەدی دەکرا
"ب باشە دواتر قسەی لەسەر دەکەین برینەکەت پێویستە بڕۆیتە نەخۆشخانە نەفرەت ئۆتۆمبێلەکەم لێرە نیە"وتی
.
لە دەرگا درا دڵنیا بووم کە جیمینە
"دەبێت کێ بێت؟"نارا وتی
.
" جیمینە"وتم و ڕۆیشت دەرگاکەی کردەوە
.
"جیمین تای بریندارە دەبێت بڕۆینە نەخۆشخانە" وتی
.
"چی؟ کەی بریندار بووی تای؟"پرسی
.
" کە ویستم دەستگیری بکەم"وتمدەی بابڕۆینە نەخۆشخانە تا برینەکەت پیس نەبووە" وتی
.
"چاوەڕێم بکەن منیش دێم"نارا وتی و بە ڕاکردن ڕۆیشتە ژوورەوە
دوای کەمێک هات ئێمە لەناو ئۆتۆمبێل بووین پێچەرێکیشی لەدەست بوو
.
"تای ڕێگە بدە بۆتی بپێچمەوە تا دەگەین" وتی
چاکێتەکەم لەبەر کردەوە بە توندی شوێنی برینەکەی پێچاوە
End pov
..
Nara pov
نزیکەی دوای 15 خولەک گەیشتینە نەخۆشخانە بۆ بەشی فریاگوزاری پزیشک هات و سەیری برینەکەی کرد باش بوو کە زۆر قوڵ نەبوو بەڵام هەر پێوێستی بە دوورینەوە بوو
..
" نارا گەر دەتەوێ دەتگەینمەوە ماڵەوە" وتی دووبارە چاوەکانم داخراو بوون
.
"نەخێر کێشە نیە چاوەڕێی تای دەکەم" وتم
.
"پێویست ناکا من لێرەم" وتی
.
" کێشەم نیە هەرخۆی ئەوەتا پزیشکەکە هاتە دەرەوە" هەڵسامەوە و ڕۆیشتینە لای
خەریکی چاکردنی جلەکەی بوو بۆیە من سەیری شوێنێکی ترم کرد
.
" پزیشکەکە هیچی وت؟ ئایە برینەکەت پیس ببو؟" جیمین پرسی
.
" نەخێر وتی کارێکی باشت کرد کە بەمجۆرە پێچاوتەوە خوێنبەربوونەکە بە تەواوی وەستا بوو"وتی
و سەیری منی کرد و زەردەخەنەی کرد منیش زەردەخەنەم کرد
"پێدەچێت شارەزاییت هەبێت لە چارەسەری سەرەتایی" جیمین وتی
.
" ڕاستیەکەی کەمێک"وتم
" بۆچی ئەوەندە هەڵەشانە مامەڵەت کرد"قسەکانم ئاڕاستەی کرد
.
" وامدەزانی ئەمە هەلی منە بۆ دەستگیر کردنی بەڵام کاردانەوەی زۆر خێرا بوو تەنها چاو تروکانێک بوو"وتی
.
"بەپێی ئەم قسانە بێت ئەو مرۆڤ نیە"وتم هەردووکیان پێکەنین
"بەڕاستمە ناکرێت مرۆڤێک ئەو هەموو شتەی هەبێت لە کاتێکدا دەروون نەخۆشێک بێت" ئەوەشم وت
.
"دڵنیام چەندین ساڵە خۆی بۆ ئەم ساتانە ئامادە دەکات گەر ئێمە دەستگیری بکەین نابێت بڵێین شارەزایی بەڵکو بەخت" جیمین وتی
.
" ڕاست دەکەی ئەوە ڕاهێنراوی چەندین ساڵەیە بەڵام خۆزگە دەمزانی ئامانجیان چیە بە تەواوی"تای وتی
.
" هەر شتێک بێت با ئەم دوو ڕۆژە وازی لێبهێنن دڵنیام تا ساڵی تازە هیچ کوشتنێک ئەنجام نادا"جیمین وتی
.
" ئەی ئەو دوو ڕۆژە باشترین کات نیە؟"تای وتی
.
"نەخێر خۆت دەزانی ئەم دووڕۆژە خەڵک تا درەنگانی شەو بە ئاگان و لە دەرەوەن پێتوایە ئەوەندە گەمژە بێت خۆی دەرخا" جیمین وتی
بەڕاستی ئەو زۆر زیرەکە قسەکانی دەقاو دەق لە شوێنی خۆیەتی
.
" باشە دەڕۆمە لای پزیشک بزانم هیچ دەرمانی نەنوسیوە بۆت"جیمین وتی و ڕۆیشتە دەرەوە ڕۆیشتم و لە تەنیشتی دانیشتم
.
" جارێکی تر زیاتر بیر بکەوە بەر لەوەی کارێک بکەی"وتم و سەیری کردم
" وە ئەوەندە نیگەرانی من مەبە" ئەوەشم وت
.
"چۆن دەمتوانی نیگەران نەبم کە ڕاستەوخۆ بۆ ماڵەکەی تۆ هات نارا هیچ کامێرای چاودێری نیە لە نزیک ماڵەکەت" وتی
.
"نەخێر" وتم
.
"چۆن دەکرێت گەڕەکێکی دەوڵەمەند هیچ کامێرای چاودێری نەبێت"وتی
.
" ئەوە لە نێوان دراوسێکان بوو نەیانویست هیچ کامێرایەک لێرە هەبێت بە بیرۆکەی خۆیان گەڕەکەکەمان سەلامەتە و پێویستی بە کامێرا نیە"وتم بە تۆنێکی بێزارکەرانە
تەنها ئەوەم بیر کەوتەوە کە ویستم کامێرایەک بۆ ماڵەکەم دابنێم و ڕێگەیان نەدا
تای پێکەنی بە شێوازی قسە کردنم
.
" بە قسەکردنت دیارە کە تۆ لەگەڵ ئەوە نەبووی"وتی
.
" ڕاستە وە تای بەڕاستی پێویست بەو نیگەرانیە ناکات خۆت وتت ئامانجی منە نەک کوشتنم گەر بشمڕفێنێت دووبارە کارێک دەکەم ڕزگارم ببێت وە ئەوکات تۆ دەتوانی دەستگیری بکەی" وتم
.
"گەر بیەوێت بگات بە تۆ دەبێت بەسەر لاشەی من بڕوات دڵنیات دەکەمەوە بەر لەوەی ئامانجەکەی بگات بە تۆ دەستگیری دەکەم"بە دەنگێک وتی کە توڕەیی تێدا بەدی دەکرا یەکەم جارم بوو گوێم لێبێت
هەستم بە گەرم بوونی ڕووخسارم کرد و سەری خوارەوەم کرد
هەردووکمان بێدەنگ بووین کەشەکە زۆر نامۆ بوو باش بوو جیمین هات و ڕۆیشتین لە نەخۆشخانە منیان گەیاند و ڕۆیشتن ڕۆیشتمە ژوورەکەم جلەکانم گۆڕی و چوومە سەر جێگاکەم
..
New day
دوای تەواو کردنی ڕۆتینی ڕۆژانەم ڕۆیشتین چانیۆڵ تا ژوورەکەم لەگەڵم هات جوڵیا خۆی دانواند بۆم و بەیانی باشی کرد من ڕۆیشتمە ژوورەکەم کار کەمێک زۆر بووە ئەمڕۆ کاردەکەم تا ساڵی نوێ پشوو دەدەم هەستێکی خۆشە
..
خەریکی کارکردن بووم جوڵیا هاتە ژوورەوە
"کاری دواتر چیە جوڵیا" وتم
.
"خانمەکەم دڵنیای دەتەوێ بڕۆی بۆ ئاهەنگەکە" وتی بە نیگەرانیەوە سەیری دەکردم
.
"بەڵێ بۆچی دەپرسی؟" وتم
.
"ڕاستیەکەی تۆ ئەو ماوەیە توشی ڕووداوی ناخۆشبوویت وتم ڕەنگە نەیەوێت بڕوا" وتی
زەردەخەنەم بۆ کرد
.
"ڕاستە توشی کێشەی زۆر بووم بەڵام نابێت لەبیری کەین و خۆشی وەرگرین؟"وتم و سەیری کردم
.
" وە من بانگێشتکراوم بێگومان دەچم وە هەڵبژاردنی ئارایشتگا و شێوازی قژم و ئارایشتەکەم تۆ هەڵیدەبژێری"وتم کاتێک سەیری کۆمپیوتەرەکەم دەکرد
.
" بەڵام بۆچی من؟" بە شڵەژاویەوە وتی سەیرم کرد و زەردەخەنەم بۆ کرد
.
" چونکە من خەریکی کڕینی جلوبەرگ دەبم تۆش دێیت بۆ ئاهەنگەکە؟"وتم
.
" بەڵێ بلیتم کڕیوە"بە دڵخۆشیەوە وتی
.
" ئۆ ژوانێکت هەیە جوڵیا خۆشەویستت هەیە لەمنت شاردۆتەوە" وتم
.
"نەخێر نەخێر تەنیا گروپە دڵخوازەکەشم بانگێشت کراون" وتی
.
"ئۆ تێگەیشتم دەی خێرابا چاوەڕێی چی دەکەی ئەو خشتەیە بدە بە من بڕۆ ئەوە بکە کە پێم وتی وە کە ئارایشتگاکەت دۆزیەوە دوو شوێنم بۆ بگرە" وتم
" باشە خانمەکەم"وتی و خشتەی کارەکانی بەمن دا و ڕۆیشت
منیش بەردەوام بووم لە کارەکانم
...
ئەمڕۆ کارەکانم زووتر تەواو کرد بیۆلیش هاتبوە لام ئەویش بەیانی دێت بۆ ئاهەنگەکە بەیەکەوە دەڕۆین بۆ بازاڕی چانیۆڵ وەک هەمیشە لەبەردەم ژوورەکەم بوو ڕۆیشتین بۆ مۆڵێک
"لەگەڵم دێیت؟"قسەکەم ئاڕاستەی چانیۆڵ کرد
.
"بێگومان بازاڕ باشترین شوێنە بۆ چاودێری کەرەکان" وتی
.
"باشە با بڕۆین" وتم و ڕۆیشتینە ناو مۆڵەکە
...
نزیکی سێ کاتژمێر بوو بەردەوامبووین لە گەڕان هەستم بە بێزاری چانیۆڵ دەکرد هەرچەندە پێموت بڕوا بەڵام پێداگری کرد لەوەی لەلام بمێنێتەوە لە فرۆشتگایەکی جل بووین بیۆل خەریکی جل تاقیکردنەوە بوو
.
" ئۆ ئەوانەی ئێرە هەموو سەیری تۆ دەکەن" بە چانیۆڵم وت بەڵام لاشی گرینگ نەبوو
"نەخێر هەڵە دەیبینی سەیری تۆ دەکەن تۆ لێرە بەناوبانگی" وتی
.
"پێموایە هەردوکمان" وتم و زەردەخەنەم کرد بەڵام ئەو لای گرینگ نەبوو خۆ هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ پەیکەرێک
...
دوای بازاڕی کردن بیۆلمان گەیاندە ماڵەکەی ئینجا من و چانیۆڵ ڕۆیشت ئەوەندە ماندوو ببووم ڕاستەوخۆ خۆم هەڵدا سەر جێگاکەم
.
New day
ئەمڕۆ بەتەواوی جیاواز بوو لە ڕۆژەکانیتر بەبێ دەنگی مۆبایلەکەم لەخەو هەڵسام لەو هەستە خۆشتر هەیە؟
کاتژمێر 10ی بەیانی بوو لە کاتی نانی بەیانی تێپەڕیبوو بۆیە نەمخوارد هەندێک پاککردنەوەی ناو ماڵم کرد کە نزیکەی کاتژمێرێکی ویست دواتر لە ژووری دانیشتن دانیشتم و سەیری تیڤیم دەکرد هەمووی باسی ساڵی نوێ بوو دوای کەمێک نامەیەکم بۆ هات جیمین بوو داوای کرد بەیەکەوە نانی نیوەڕۆ بخۆین لە دەرەوە ڕازیبووم دوای نیو کاتژمێر خۆم ئامادە کرد و لەگەڵ هایرین بوون هاتن بە دوام ڕۆیشتمە ناو ئۆتۆمبێلەکە
"ئەی تایهۆنگ نایەت؟" وتم
.
"وتی سەرقاڵە و بۆی ناکرێت" جیمین وتی و دەستی کرد بە لێخوڕین ڕۆیشتینە چێشتخانەیەک
.
"هەرچی دەخۆن لەسەر منە بەدڵی خۆتان داوا بکەن" وتم
.
"چۆن دەبێت من تۆم بانگێشتکردووە" جیمین وتی
.
"کێشە نیە هۆکارێکم هەیە بۆ ئەوە" وتم و
خواردنەکانمان داواکرد من بە قەد دوو کەس خواردنم داوا کرد چونکە نانی بەیانیشم نەخواردبوو زۆرم برسی بوو
"نارا دڵنیای دەتوانی تەواوی بکەیت؟"هارین پرسی کاتێک خواردنەکان گەیشتن
.
" چیت بینیوە ئازیزم لەوە زیاتریش دەتوانم" پێم وت
" ئەی چۆن جەستەت ئەوەندە ڕێکە من هەر دەبێت خەمی ئەوەم بێت" وتی
.
"چونکە من بەخێرایی کالۆری دەسوتێنم نارا بەبێ وەرزش هیچ نیە وە زۆربەی کات بە ئۆتۆمبێل ناڕۆم"وتم
.
"ئەی ماندوو نابیت؟" وتی
.
"نەخێر خۆ ڕاناکەم بە ئاسایی دەڕۆم ئێستاش با خواردنەکانمان بخۆین تا سارد نەبۆتەوە"دەستمان کرد بە نان خواردن و قسەکردن
کاتێکی خۆشمان بەسەربرد دوای ئەوەی پارەکەم دا ڕۆیشتین
" زۆر دەمێکە ئەو ئارامیەم لە سیۆل نەبینیوە"هارین وتی کاتێک سەیری دەرەوەی دەکرد
"ڕاستە هەموو کات ڕووخساری نیگەران هەبوو لەسەر شەقامەکان ئەمڕۆ هیچ نیە"وتم
.
" هیوادارم براکەت بەزووترین کات ئەو ئارامیە بگەڕێنتەوە بۆ هەمیشە" وتم و هەردووکمان سەیری جیمینمان کرد
.
" منیش هیوادارم"جیمین وتی
منی گەڕاندەوە ماڵەوە دوای کەمێک بوو جوڵیا ناونیشانی ئەو ئارایشگایەی بۆ ناردبووم کە دیاری کردبوو هەروەها ستایلی قژم و ئارایشتەکەشم بەڕاستی هەڵبژاردەکەی زۆر نایابە منیش هەموو شتم بۆ ئەو ئامادە کردوە نەیدەزانی شوێنی دووەم بۆخۆیتی جلەکانم هەڵگرت لەو کاتەی دیاریم کردبوو چانیۆڵ هات بەدوام ڕۆیشتینە ماڵەکەی جوڵیاش زۆر ڕەتی کردەوە بەڵام لە کۆتاییدا نەیتوانی لێم بباتەوە لەگەڵ خۆم بردم ئاهەنگەکە نزیکی ئێوارە دەستی پێدەکرد بۆیە دەبوو بەزویی لەوێ بین
...
بە گشتی زۆری کات برد تا هەردووکمان تەواو بووین بەڕاستی جوڵیا زانیویەتی چ شتێک لەگەڵ من دەگونجێت یەکەم جارمە ئەوەندە جوان دەربکەوم من سەرەتا ڕۆیشتمە دەرەوە چانیۆڵ لەوێ وەستابوو ئەویش جلێکی ڕێکی پۆشی بوو هەر خۆی هەمیشە ڕێکە بەڵام دەتوانی بڵێی بۆ ئاهەنگ بوو
"کاتێکی زۆرە وەستاوی؟" وتم و سەیری کردم
"کەمێک زۆر" وتی
"ببورە وامکردی چاوەڕێ بکەی نەمدەزانی ئەوەندە کاتە دەخایەنێت" وتم
"کێشە نیە" وتی
.
جوڵیا هاتە دەرەوە "ببورن کێشەیەک لە جلەکەم هەبوو" وتی
زۆر نایاب دەرکەوتوە تەنانەت ئەوە سکرتێرەکەی منە هەمیشە زۆر بە سادەیی دێتە کۆمپانیا یەکەمجارە بە ئارایشت بیبینم وە من تاکە کەس نەبووم لێرە سەرسام بووم هەستم بە گۆڕانی ڕووخساری چانیۆلیش کرد ئەی خوایە پاسەوانەکەم سەرسام بووە بە سکرتێرەکەم
" جوڵیا زۆر جوان دەرکەوتوی" وتم
"سوپاس تۆش هەروەها خانمەکەم" وتی
.
"دەی بابڕۆین" وتم و ڕۆیشتینە ناو ئۆتۆمبێلەکە لەناکاو شتێکم بیرکەوتەوە
.
"چانیۆل بۆچی سیڤی تۆم نەبینیەوە" وتم
.
"خۆت داوات نەکردووە" لە پێش من دەریهێنا و خستیە ناو دەستم
"ڕاستە زۆر پەلە بووم بۆ دۆزینەوە سیڤیم بیرچوو" وام وت کاتێک سەیری سیڤیەکەیم دەکرد سیڤیەکەی زۆر باش بوو
"دەبێت سوپاسی جۆنگئین بکەم یەکێکی وەک تۆی بۆ دۆزیمەوە" پێم وت بەڵام کاردانەوەی نەبوو
دووبارە بوو بە پەیکەر
.
End pov
.
Taehyung pov
"10 خولەک ماوە" هارین وتی و بە ڕاکردن هات و تیڤیەکەی داگیرساند من هەر لێرە بووم خەریکی ڕێکخستنی زانیاری و ئەگەرەکان بووم
.
"چیە ئەوەندە بەپەرۆشی کردی؟" وتم بە شێوەیەکی پرسیاریی سەیری کردم
.
"چیە نازانیت نارا دێتە سەر فەرشی سوور دەبێت چەندە جوان بێت" وتی لە کاتی گۆڕینی کەناڵەکان
.
"جیمین لەکوێیە؟" وتم
.
"نازانم وتی کەمێک کاری هەیە وە وتی نان بخۆن و چاوەڕێم مەکەن خواردنەکەشم زۆره نەماوە ئامادە بێت"وتی
.
"چ کارێکە ئەوە" وتم
.
"باسی نەکرد" شانی بە مانای نەزانین جوڵاند
..
سەرم هەر لەسەر مۆبایلەکەم بوو تا هارین وتی
"نارااا" سەیری تیڤیەکەم کرد
" نارا زۆر جوانە تکایەە بڕواناکەم هیچ کەسێک وەک ئەو جوان بێت"وتی
.
من تەنانەت قسەشم نەدەکرد تەنها سەیریم دەکرد ئەو بەڕاستی جوانە!
.
"چی دەڵێی تای جوان نیە؟" وتی
.
"ڕاست دەکەی جوانە"وتم
.
"قسە دەکات" وتی و دەنگی تیڤیەکەی زیاتر کرد
*
:پاڕک نارا ئەمڕۆ زۆر جوان دەرکەوتووی بەخێربێی دڵخۆشم بوویتە میوانی ئەم ئاهەنگە
نارا:زۆر سوپاس منیش دڵخۆش بووم بۆ ئەوەی بانگێشت کرام
:باشە جگە لەوەی کە چاوەکانت هەموو دزیوە لەگەڵ کوڕێک هاتووی هەموان باسی دەکەن ئەو کێ بوو؟
نارا:ئەو پاسەوانی تایبەتمە
:ئۆ پاسەوان و سەرۆکەکەی ئەمشەو هەموو چاوەکان لەسەر ئەوانن
نارا:تەنها من نیم زۆر ئەستێرەش لێرە هەن
*
"خۆزگە دەشمتوانی پاسەوانەکەیشی ببینم" هارین وتی
...
11:00pm
ویستم بگەڕێمەوە هارین وتی لەلام بمێنەوە تا جیمین دەگەڕێتەوە ئەویش هەر نەگەڕاوەتەوە چ کارێکە ئەوندە کاتەی لێ بردووە جیمین کەسێک نیە تا درەنگانی شەو کاربکات ئەوە نیگەرانی کردووم
"ئۆ نارا بۆ ژماردنی کات لەوێ نابێت"هارین وتی
.
" ڕەنگە شتێکی تری هاتبێتە پێش" وتم
.
"ڕاست دەکەی ویستم بیبینم" وتی و لە دەرگا درا
.
"لەکۆتاییدا گەڕاوە" وتی و ڕایکرد
بەڵام بە تەنیا هاتەوە و شتێکی لەدەست بوو
.
"ئێستا ئەوە چیە" وتی و سەیری دەکرد ڕۆیشتمە لای و لێم وەرگرت لە نامە دەچوو کردمەوە بەڵێ نامە بوو
" ماڵەکەت زۆر ئارامە بەڵام ئەو هاوڕێیەت ئارامیەکەی تێکداوە"
.
"نەفرەت" وتم و کلیکی ئۆتۆمبێلەکەم هەڵگرت
.
"چی بوو ئەوە چیە؟؟" هارین بە ترسەوە وتی
.
"جیمین.."وتم ڕێگەی نەدا قسەکەم تەواو بکەم
.
"ئەو چی شتێکی بەسەر هاتوە؟؟!!" بە ترسەوە وتی
.
"پێویستە بڕۆم"وتم
.
" منیش دێم"وتی
.
" ئەوە مەترسیدارە هارین"وتم
.
"براکەم لە مەترسیە دەتەوێ لێرە دابنیشم" بە هاوارەوە وتی
قسەی ترم نەکرد و هەردووکمان ڕۆیشتین
...
گەیشتینە ماڵەکەم هەردووکمان ڕامان کرد ڕۆیشتینە ژوورەوە بە تەواوی تاریک بوو
"جیمین!!" پڕ بە دەنگم ناویم هێنا هارینیش هەمان شتی کرد
تا هەموو ڕووناکیەکانی ماڵەکەم داگیرسا
" ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز!!!" ئەو ڕستەی بە بەرزی وترا
چی دەبینم
نارا و جیمین وە هارینیش لەلایان وەستاوە
ئێستا من تاکە کەسم هەڵخەڵەتێندراوم
هاتنە نزیکم نارا کێکی لەدەست بوو
"هارین زۆر ترساو دیارە وا دیارە بەباشی ڕۆڵت گێڕا" نارا وتی
.
"بەڵێ زۆر باش چۆن وتت ڕێک بەمجۆرەم کرد"هارین وتی
.
"وادەزانی لەبیری دەکەم" جیمین پێی وتم
.
"منت زۆر ترساند" وتم و لە باوەشی گرتم
.
"دەی مۆمەکان بکوژێنەوە" نارا وتی سەیری ئەوم کرد بەمجۆرەی زەردەخەنە دەکات زۆر جوانە!
...
"پرسیارێک"وتم
.
" بەڵێ" جیمین وتی
.
" کێ نامەکەی نووسی بوو؟"وتم
.
" جیمین نووسی وتم با بینوسم ڕەنگە دەستتوخەتت بناسێتەوە بەڵام ڕازی نەبوو"نارا وتی
.
"بۆ کێشەی چی بوو؟"جیمین وتی
.
" هیچ تەنها ویستم بزانم" وتم
..
لە ڕاستیدا کێشەکە ئەوە بوو
..
لە دەست و خەتی بکوژەکە دەچوو!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
See you in next part
.
2044 words
YOU ARE READING
~Lovely Criminal~Kurdish✔️
Mystery / Thriller"بۆچی ئەو کەیسە درا بە من؟" . . . "من پەیوەندیم لەگەڵ ئەو کەیسە چیە؟ . . . "واز ناهێنم تا کۆتایی بە هەموان نەهێنم" . . . Writer-rina Start:19/10/2023 End:15/9/2024