Spider Web

141 28 33
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________________

Taehyung pov
.
دووبارە دووبارە کەسێکی تر مرد
هیوا بچووکەکەم نەما
چۆن؟ چۆن؟ سەڕەڕای ئەو هەمووە چاودێریە توندە چۆن توانی بێت و بیکوژێت خۆ ئێرە شوێنێکی بچووک نیە چۆن توانی بە ئازادی بێت و بیکوژێت
.
"سەیری کامێرای چاودێریەکانم کرد هیچ شتێک تۆمار نەکراوە" جیمین هاتە لام و وتی
.
"باشە چۆن کەس نەیبینیوە؟" پرسیم
.
"منیش نازانم پێویستە بچین و لە هەموان بپرسین؟" جیمین وتی
.
"بەڵێ با ئەوە بکەین" وتم و هەردووکمان ڕۆیشتینە دەرەوە
.
.
بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە زۆربەی کەسەکان مان پرسی نەخۆشەکان، پەرستارەکان، پزیشکەکان، کارمەندەکان، خێزانەکەی، ئەو پۆلیسانەی ئێمە داماننابوو
هەموان یەک وەڵامیان هەبوو
خەوتبووین
" ئەوە سەیر نیە؟" جیمین پرسی
.
" بێگومان سەیرە شتێک هەیە" وتم
.
"چی گەر دەرمانی خەوی دابێت بە هەموان؟"وتی
.
"دەبێت شتێکی لەم جۆرە بێت بەڵام چۆن ئەوە کاتێکی زۆر زۆری دەوێت" وتم
.
"دەبێت دەرمانەکەی خستبێتە شتێکەوە هەموان بەکاریان هێنابێت" وتی
ڕاست دەکات بەڵام چ شتێک هەیە لە نەخۆشخانە کە هەموان بە هاوبەشی بەکاری دەهێنن
.
"ئاو"هەردووکمان بەیەکەوە وتمان و ڕۆیشتینە ئەو شوێنانەی کە ئاوی لێ داندراوە بە نزیکەیی
پانزە بۆ بیست دانە بوو
لە هەر یەکێکیان کەمێک مان برد بۆ تاقیگەکە
تاکو بزانین گومانەکانمان ڕاستە یاخود نا
.
"وتی تا کاتژمێرێکی تر ئەنجامەکان دەردەچێت تای ئەگەر گومانەکانمان ڕاست بێت ئێمە زیرەکی ئەومان بە کەم زانیوە" جیمین وتی
.
"ڕاست دەکەی بەڕاستی بە کەمم زانی" وتم
.
"دەبێت زۆر بە ڕق و کینە بێت ئەوەندە پێداگرە لەسەر کوشتنەکانی" وتی
.
"چی گەر دەروون نەخۆشێک بێت؟" وتم
.
" بۆچی بیر لەوە دەکەیتەوە کە وا بێت؟"وتی
.
" گەر بکوژیش بێت کەمێک لای گران دەبێت کاتێک یەکێک دەکوژێت بەڵام ئەو خەریکی گۆرانی گوتن بوو لە کاتی کوشتنی ئەم جۆرانە چین جیمین؟ "لێم پرسی کەمێک بێدەنگ بوو
هەمان ڕای هەبوو
.
"چۆن زانیت کە گۆرانی دەوت؟"پرسی
.
"خۆی و کچەکەی وتیان"وەڵامم داوە
.
" دەبوو زیاتر ئاگەدار باین ئەو تاکە هیوا بوو ئێستا نازانین ئامانجی داهاتووی کێیە"وتی
.
" ڕاست دەکەیت پێویستە تەواوی مێشکمان بخەینە کار دوای دەرچوونی ئەنجامەکان دەڕۆینە شوێنی لێکۆڵینەوە" وتم
.
" تۆ بڕۆ بۆ ئەوێ کە ئەنجامەکانم دەست کەوت دەگەڕێمەوە وە لەدەرگا بدە خۆت مەیکەوە باشە"وتی
.
" میوانت هەیە؟"وتم ئەوە سەیرە هاوڕیی زۆر نزیکی نیە
.
"نەخێر خوشکەکەم لەلامە"وتی
.
" باشە ئاگەداری خۆت بە "وتم و ڕۆیشتم لە نەخۆشخانە
.
End pov
.
Nara pov

.
" من پێم باش نیە بەرهەمە تازەکە خۆی زۆر بەناوبانگ بوو پێویست بە ڕیکلامی تر ناکات ئەوە هەڵدەوەشێنمەوە لەبڕی ئەوەی ئەوەندە پارە بدەین بە مۆدێلێک شتێک لە کۆمپانیا نوێ دەکەینەوە" وتم و هەندێک لە پەڕاوەکانم دا بە جوڵیا
.
"باشە خانمەکەم" وتی
.
"چی دەربارەی کارمەندی نوێ لەو ماوە چەند کارمەند وەرگیراون؟ یان کەس وازی لە کارەکەی هێناوە؟"وتم و هەڵسامەوەو کۆتەکەم لەبەر کرد
.
" ویستم ئەوەت بۆ بکەم بە ڕاپۆرتێک و بەیانی پێتی بدەم ئایە ئێستا دەتەوێ؟" وتی
.
"نەخێر بەیانی بیکە" وتم و زەردەخەنەم کرد
.
"دەڕۆیت بۆ کوێ خانمەکەم هێشتا چاوپێکەوتنێکت هەیە"وتی
.
" دەڕۆم هەوایەک دەگۆڕم دوای نانی نیوەڕۆ دەگەڕێمەوە" جانتاکەم هەڵگرت
.
"باشە خانمەکەم کاتێکی خۆش"وتی
.
" بۆتۆش"
.
لە کۆمپانیا ڕۆیشتمە دەرەوە ئەمجارە بە ئۆتۆمبێل ناڕۆم بەڵکو بە پێ ڕێ دەکەم کەش و هەواکەی ئارام بەخشە وا دەکات بە تەواوی مێشکم ئارام بێتەوە
.
نزیکی نیوەڕۆیە چێشتخانەیەکم دۆزیەوە و بەرەو ئەوێ ڕۆیشتم نزیک بووم لە چێشتخانەکە
یەکێک بە توندی خۆی پێدا کێشام و کەوتم
.
"یا ناتوانی ئاگەداری پێش خۆت بیت؟" بە دەنگی بەرز وتم و هەڵسامەوە و خۆم پاک کردەوە
.
"ئایە باشیت؟ بریندار بوویت؟ داوای لێبوردن دەکەم بەپەلە بووم" وتی و
هاتە لام ناسنامەی کارەکەی کەوت و هەڵم گرتەوە
"جیۆن جۆنگ کووک" ناوەکەیم خوێندەوە و ناسنامەکەی لێ وەرگرتم
.
" پاڕک نارا!"وتی بە سەرسامیەوە
.
"دەمناسیت؟" وتم
.
"بێگومان کێ تۆ ناناسێت داوای لێبوردن دەکەم گەر ئازارت هەیە دەتبەم بۆ نەخۆشخانە"وتی
.
" نەخێر سوپاس ئازارم نیە تەنیا جارێکی تر ئاگەداری پێش خۆت بە"وتم
.
" باشە کەواتە من دەڕۆم" وتی و ویستی بڕوا
.
"خولەکێک بوەستە"وتم و سەیری کردم بە شێوەیەکی پرسیاری
.
"فەرموو "وتی
.
"ئایە پێشتر بە هەر شێوەیک بێت یەکمان بینیوە؟"پرسیم
.
" بڕوا ناکەم من تەنها لە تیڤی تۆم بینیوە وە یەکەم جارە"بە زەردەخەنەوە وتی
.
"دەتوانم کارتی کارەکەت ببینم؟"وتم
و کارتەکەی پێدام
و سەیرم کرد و لە شتێک دڵنیا بوومەوە
زەردەخەنەم کرد
"وا دیارە ئەمساڵ ساڵی بەختی منە"وتم و کارتەکەم پێداوە و بە پرسیاری سەیری دەکردم
.
" بڕوام نەدەکرد بەم جۆرە بتبینمەوە کووکی"بە زەردەخەنەوە وتم سەرسامی زۆر ڕوون بە ڕووخساریەوە دیار بوو
.
"ئایە پێشتر هیچ یەکمان بینیوە؟" پرسی
.
"چەند زوو ئەو کەسەت بیر چوو کە شیرینیەکانی خۆی لەگەڵ دابەش دەکردی" وتم
.
کەمێک بیری کردەوە
"نارا!!!!"بە سەرسامی وتی
"هەرگیز بیرم بۆ ئەوە نەدەچوو جارێکی تر بتبینمەوە" وتی
.
"منیش وە بەمجۆرە سەیرە باشە ئەو کات هەرگیز پێم نەوتبووی کە دەمەوێت ببم بە بەڕێوەبەرێکی سەرکەوتوو؟ "
پرسیم
.
"بەباشی بیرم نایەت کاتێکی زۆری بەسەر تێپەڕیوە"وتی
.
"هەر شتێک بێت تۆش هەرگیز باسی ئەوت نەکردبوو دەتەوێ ببیت بە لێکۆڵەر"وتم
.
" خۆی نەمدەویست بەڵام ئیتر ناچاری بوو"
وتی
" نارا بەڕاستی شتانێکی زۆر زۆر هەیە کە دەمەوێت لەگەڵت باسی بکەم بەڵام بەڕاستی پەلەمە"وتی
.
"ڕاست دەکەی تۆشم وەستاند ناونیشانی شوێنی کارەکەت دوای تەواو کردنی کارەکانم دێم بۆ لات گەر ئاسایی بێت لات؟"وتم
.
"بەڵێ ئاساییە"
شوێنی کارەکەی پێ وتم و ماڵئاوایی مان لە یەک کرد و ڕۆیشت منیش ڕۆیشتم بۆ چێشتخانەکە
چەند سەیرە دوای ئەو هەمووە ساڵە
ئەمساڵ کەسانی زۆرم بینیەوە کە لە ڕابردوو دەمناسین
کووکیش یەکێک بوو لەو کەسانە
هەردووکمان لە هەتیوخانە بووین بەڵام دوو هەتیوخانەی جیاواز
هەمیشە دوای قوتابخانە دەڕۆیشتینە باخچەیەک نزیک لە شوێنەکان مان هەرچەندە زۆر لەگەڵم نەماوە کاتێک چواردە ساڵ بوو خێزانێک گرتیانە خۆیان بیرمە ئەو کاتە زۆر ڕقم لە خێزانەکە بوویەوە ئیتر پەیوەندیەکەمان کۆتایی پێ هات ئێستا کە بینیمەوە هەستێکی سەیرە وە زۆر دڵخۆشم بەوە
.
End pov
.
Taehyung pov
.
"چی بوو ڕاست بووین؟" وتم کاتێک هاتە ژوورەوە لەگەڵ پەڕاوی ئەنجامەکان
.
"بەڵێ ڕاست بووین دەرمانێک لە هەموو ئەو ئاوانەی نەخۆشخانە کرا بوو" وتی و دانیشت
.
"باشە کەی؟ چۆن؟ توانی ئەو دەرمانە بکاتە ناو ئەو هەمووە شوێنی ئاوە دانەیەک و دوان نەبوو" وتم
.
"ئەو لەوە فێڵباز تر بوو کە بیرم لێی دەکردەوە تای ئەو زۆر ئاڵۆزترە زیاتر لە تۆڕی جاڵجاڵۆکەش"وتی
.
" ڕاست دەکەیت تۆڕی جاڵجاڵۆکە چەند هێڵێکی سادەیە بەبەراورد بە ئەو"سەیری ئەو بۆڕدەم کرد کە هەموو قوربانیەکانمان نیشان کردووە لەسەر
.
" تۆڕ.. تای بۆچی ئێمە هەرگیز بیرمان لەوە نەکردبوویەوە"هەڵساوە
.
"چ شتێک؟"بە سەرسامی وتم چ شتێکە بیرمان لێی نەکردۆتەوە
.
"شوێنی مانەوەی قوربانیەکان هەموویان تا ڕادەیەک لەیەک نزیکن چی گەر بیەوێت بەپێی شوێنەکان تۆڕێکی جاڵجاڵۆکەیی درووست بکات؟" وتی
بەڵام من هیچ تێنەگەیشتم
.
" واتا چۆن؟"وتم
.
" بوەستە پێویستە نەخشەی ئەو ناوچەیە مان هەبێت دەی خۆت ئامادە بکە پێویستە بەدەستی بهێنین"وتی
.
" سوودی ئەوە چیە گەر ڕاست بوو؟"وتم
.
" دۆزینەوەی شوێنی ئامانجی داهاتوو"وتی
منیش کۆتەکەم هەڵگرت و ڕۆیشتین
.
.
دوای ئەوەی نەخشەی ئەو ناوچانەمان بەدەست هێنا خەریکی دانانی هێڵ بووین و دەست نیشانکردنی شوێنی قوربانیەکان تا تەواو بووین
.
" جیمین بەڕاستی لەوە زیرەکتری کە بیرم لێ دەکردەوە" وتم و زەردەخەنەم کرد
.
" دەمزانی دەبوو زووتر بیرم لەوە کردبایەوە
بەڵام تای زۆربەی بکوژە دەروون نەخۆشەکان حەز بە کێشانی هێڵ  و وێنە دەکەن بە قوربانیەکان" جیمین وتی سەیری یەکمان کرد
.
"واتا ئێستا ئەگەری ئەوەش هەیە کە دەروون نەخۆشێک بێت"وتم
.
" وە ئامانجی داهاتووی بە ئەگەری زۆرەوە ئێرە دەبێت "دەستم لەسەر شوێنێکی نەخشەکە دانا
.
" باشە کەواتە با بڕۆین بزانین کێ لێرە دەژیت وە دەیخەینە ژێر چاودێری"وتی و دووبارە ڕۆیشتینە دەرەوە
.
.
دووبارە چاودێری کردن ئەو کارەی بۆتە ڕۆتین لەلام ئەمجارە هیوایەک مان هەیە من و جیمین جیا بووینەتەوە من لە بەشی پێشەوەی ماڵەکەم ئەویش لە بەشی دواوەی ماڵەکەیە چی وای لێکردین ئەو ماڵە هەڵبژێرن دوای پرسیار کردنمان لە کەسەکانی ئێرە ئەو بازرگانێکی بەناوبانگە و دەستێکی باڵای هەیە لە بازرگانیەکانی نێوان کۆریا و ژاپۆن بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە بکوژەکە دێتە ئێرە
.
نزیکی کاتژمێرێک تێپەڕی بوو هەر لە شوێنی خۆمان بووین کەشەکە تا دەهات ساردتر دەبوو خەریکی گەرم کردنەوەی دەستم بووم تا هەستم بە لێدانێکی بەهێز کرد
لە سەرم
End pov
.
No one pov
.
دوای ئەوەی لێدانەکە بەر سەری کەوت کەوتە سەر ئەرزەکە خوێن هێواش هێواش دەستی بە بڵاوبوونەوە دەکرد
ئەو کەسەی لێیدا خۆی نزم کردەوە ئاستی
.
.
.
"دەبوو بە وردی هێڵکاری تۆڕەکەت کێشابا لێکۆلەر کیم"
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
_______________________________________

پاڕتێکی تر هیوادارم بە دڵتان بێت ^_^
.
See you in next part
.
1258 words

~Lovely Criminal~Kurdish✔️Where stories live. Discover now