Who Are They

104 19 34
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
Taehyung pov
.

"ئەو لێی بردینەوە" جیمین وتی کە هێشتا چاوی لەسەر تیڤیەکە بوو
ئەو پلانەی خولەکێک پێش ئێستا داینا شکستی خوارد چوار کەس لە یەک شەودا
خۆ ئەمزانی ئەو هەنگاوێک لە پێش ئێمەوەیە ئێمە دەبوو تەڵەی بۆ دابنێین کەچی ئەو ئێمەی خستە ناو تەڵەکە چی بکەین
بۆچی تای بۆچی سەیرت نەکرد کە بەیەکەوەن ئەو نەفرەتیانە پلانی هەموو شتێکیان دانابوو
.
"ئێستا چی دەکەین تای؟" جیمین وتی
.
"نازانم، دەبێت چی بکەین؟" وتم
.
"بیرم بۆ هیچ شتێک ناچێت لە ئێستادا" وتی
.
"تەنها یەک کەس ماوە" وتم
.
"نەخێر، ناراش لەبیر نەکەین کێ دەزانێت چی لە ئەو دەوێت" وتی
.
"ڕاست دەکەی، زۆر نیگەرانم" وتم
.
"منیش بە هەمان شێوە" وتی
.
End pov
.
New day
..
Nara pov
.
دوای تەواو کردنی ڕۆتینەکانم جلەکانم گۆڕی ئەمڕۆ جلەکەم کەمێک ئاساییە کراسێکی زستانەی درێژ لەگەڵ کۆتێک قژم بە بەرزی کۆنەکردەوە

وە ئەمڕۆ توانیم چانیۆل ڕازی بکەم بەیەکەوە نانی بەیانی بخۆین
وەکو ئەوە وایە خەڵاتێکی زۆر گرانبەهام بەدەستهێنا بێت ئەوەندە کەللە ڕەق بوو بەڵام لە کۆتاییدا ڕازی بوو
..
گەیشتمە کۆمپانیا جوڵیا لەوێ نەبوو سەیری چانیۆلم کرد
"خشتەی ئەمڕۆ دەزانیت وایە؟" وتم
.
"بەڵێ بێ خەم بە" وتی و
ڕۆیشت منیش ڕۆیشتمە ئۆفیسەکەم
.
3:00pm
کارەکانی کۆمپانیام تەواو کرد ڕۆیشتمە دەرەوە چانیۆڵ وەستابوو بەیەکەوە ڕۆیشتین دەڕۆین بۆ ماڵەکەی جوڵیا چانیۆڵ هێشتا ناتوانێت تێبگات بۆچی وادەکەم ئەمڕۆ
دەڕۆینە شوێنە تایبەتەکەی من
.
" وەرە یارمەتیمان بدە"وتم و هاتمە خوارەوە لە ئۆتۆمبێل ئەویش هاتە خوارەوە ڕۆیشتم لە دەرگام دا زوو دەرگاکەی کردەوە ئەو قاتێکی لەبەر بوو قژی بە تەواوی کردبوویەوە زۆر جوان دەرکەوتبوو
.
"شتەکان ئامادەن" وتی
.
"باشە وەرە چانیۆل یارمەتیمان بدە ئەوانە بخەینە ناو ئۆتۆمبێل"وتم و هات
.
زۆربەی شتەکانی بەیەک جار برد من و جوڵیا سەیری یەکمان کرد ئەو بەشە کەمەی ماوە ئێمە بردمان و ڕۆیشتینە ناو ئۆتۆمبێلەکە و دەستی کرد بە ڕۆیشتن
.
"ناپرسی بۆ کوێ دەڕۆین؟"لێم پرسی
.
"لە کۆتاییدا هەر دەیبینم کە دەڕۆینە کوێ"وتی
.
" لەلامان دەمێنیتەوە؟" پرسیم
.
"ئێ پێم باشە نەمێنێتەوە ڕەنگە منداڵەکان بترسن" جوڵیا وتی خۆ ڕاستیش دەکا جل و بەرگی هەمووی ڕەشە چەکی لەلایە و بەو باڵا بەرزەی خەڵک لێی دەترسێت
.
" من گرینگی بەوە نادەم ئەرکی منە لەلای خاتوون بمێنمەوە لە هەر کات و شوێنێک" وتی
.
" بەڵێ ئەو کەسێکی پابەند بە کارەکەیەتی"وتم
.
دوای کەمێک گەیشتینە هەتیوخانەکە
بەڵێ ئەو شوێنەی کە تەمەنی هەرزەکاریم تێدا بەڕێ کرد ئەو شوێنەی شاهێدی ماندووبوونەکانمە باشترین کەسەکانی ژیانم ئەوانی منیان لە دڵەوە خۆشویست، بەمجۆرە هەندێک جار دێم بۆ ئێرە دیاری بۆ منداڵەکان دەهێنم، بینینی پێکەنینی ئەوان بۆمن هەموو شتێکە یەکێک لە کارمەندەکانی ئەوێ هاتە لام
.
"بەخێربێیت خاتوو نارا" وتی
.
"سوپاس پورێ پێم نەوتی فەرمی مەبە لەگەڵم من لەلای تۆ گەورە بووم" وتم و ڕۆیشتم باوەشم لێدا
.
"بیرم دەکردی کچە جوانەکەم" وتی
.
"منیش هەروەها منداڵەکان لە ژوورەکانیانن؟" وتم
.
"نەخێر لە باخچەکەی دواوەن" وتی و ڕۆیشتم
.
End pov
.
Chanyeol pov
هەر کە وتی خاتوون بە ڕاکردن ڕۆیشت من و جوڵیاش لەدوای ڕۆیشتین هەندێک لە خاتوونەکان یارمەتیان داین لە هێنانە خوارەوەی دیاریەکان زۆرترین بەش من بردم
.
" کەسێکی زۆر بەهێزە ئایە پاسەوانی نارایە؟"یەکێک لە خاتوونەکان بوو قسەی لەگەڵ جوڵیا دەکرد
.
"بەڵێ وایە" جوڵیا وتی
ڕۆیشتینە باخچەکەی دواوە خاتوون لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵ دانیشتبوو قسەیان دەکرد ئەوانی تریش هەموو سەیری ئەویان دەکرد
.
"دەی منداڵینە چیتان دەوێ هەڵی بگرن"خاتوون وتی و هەڵساوە
هاتە لای ئێمە هەندێک لە دیاریەکانی لەگەڵ خۆی برد و ڕۆیشتە لای ئەوانەی تەمەنیان گەورە ترە
.
"هیچ کاتێک بە دەستی بە تاڵ نەهاتوە بۆ ئێرە و هەرگیز ئێرەی لەبیر نەکردەوە، هەموو کات دەڵێین ئەو فریشتەیەکی بێ باڵە"یەکێک لە خاتوونەکان وتی کە سەیری دەکرد
.
ئەو ڕاست دەکات لە تەواوی کار کردنم هەرگیز کەسێکی وەک ئەو باشم نەبینیوە
.
"ئەوانەشی بۆ ئێوە هێناوە" جوڵیا وتی و چەند زەرفێکی دا بە خاتوونەکە
.
" بۆ ئێمە چ پێویستی دەکرد"وتی
.
" چۆن پێویست ناکا" خاتوو نارا بوو هاتە لامان وەستا
.
"زۆر سوپاس کچەکەم" وتی
.
"شایەنی نیە" وتی
.
"ماوەیەک بەر لە ئێستاش دوو کەس هاتن پرسیاریان لە هەموو منداڵەکان کرد کە چیان دەوێت و هەموو شتێکیان بۆ کڕین" خاتوونەکە وتی
.
" کێ بوون؟"خاتو نارا وتی
.
"نازانم یەکەم جار بوو بێن بۆ ئێرە تەنانەت ڕووخساریشیان دیار نەبوو هەموو جلیان ڕەش بوو سەرەتا وامانزانی کە کەسی خراپن بەڵام کۆمەڵێک خواردنیان بۆ منداڵەکان هێنابوو لەگەڵ بڕێک پارە وە داواکاری منداڵەکانیشیان جێبەجێ کرد" وتی
.
"دوو کەسی جل ڕەش؟" پرسی
.
"بەڵێ کچێک و کوڕێک بوون"وتی
.
هەستم بە نیگەرانی کرد لە ڕووخساری
.
End pov
.
Nara pov
.
دوو کەس؟ جلیان ڕەش؟ بە تەواوی داپۆشرابوون؟
ئایە ئەوەیە کە بیری لێ دەکەمەوە
.
" بەڵێ وەکو ئەوەیە کە بیر دەکەیتەوە خاتوو نارا من دڵنیام لەوە"سەیری دواوەم کرد کچێک بوو لە تەمەنی 17 ساڵی بوو
.
"کچەکەم چەند جار پێم وتی واز لەو بیرۆکەیە بهێنە" خاتوونەکە وتی
.
"خاتوونەکەم منیش چەند جار پێم وتی کە من دڵنیام" وتی
"بەڵێ خاتوو نارا دڵنیام ئەو دوو کەسەی هاتن بکوژەکان بوون!"
.
" وەرە بچینە شوێنێکی تر"وتم و بەیەکەوە ڕۆیشتینە ژوورەوە لە لایەک دانیشتین
.
" چۆن دەربارەی ئەوانت زانیوە؟"وتم
.
" من حەزم بە لێکۆڵینەوەو شتە سەیری هەموو بڵاوکراوەکانی ئەو کەیسە دەکەم لێکۆلەر کیم وتی دووکەسن و کچێک و کوڕێکن و بەتەواوی ڕەش پۆشن ڕێک بەمجۆرەش بوو وە ئەو کاتەی هاتن تەنها کچەکە قسەی دەکرد ئەوەی تریان تەنها وەستابوو ئەوە ڕوون بوو"وتی
چەندە ورد بینە
.
"بەڵام ئەوان لە کەسی خراپ نەدەچوون بەهیچ شێوەیەک"وتی
.
" کامێرای چاودێری هەیە لێرە ڕاستە"وتم
.
" بەڵێ هەیە سەیرم کرد تۆمارەکان سڕابوونەوە"وتی
.
بە سەرسامی سەیرم کرد
.
" من حەزم بە لێکۆڵینەوەیە"وتی و زەردەخەنەم بۆ کرد
.
" دڵنیام دەبیت بە باشترین لێکۆلەر وە زۆر خۆت ماندوو مەکە بە خوێندن نمرەیەکی ئەوەندە زۆری ناوێت"وتم
.
" بەڕاستی؟! "وتی
.
" بەڵێ لێکۆلەر کیم هەرگیز خۆی بە خوێندن ماندوو نەدەکرد"وتم
.
"تۆ ئەو دەناسیت؟" وتی
.
" بەڵێ ئێمە هاوپۆل بووین ئێستاش هاوڕێین" وتم
.
"ئەوە سەرنج ڕاکێشە"وتی و پێکەنیم
...
دوای ئەوەی کەمێک ماینەوە ڕۆیشتین جوڵیامان گەیاندەوە وتیشم کە بمبات بۆ ماڵەکەی جیمین تا ئەوەیان پێ بڵێم کە گەیشتم بە چانیۆڵم وت کە بوەستێت زۆر نامێنمەوە لە دەرگام دا تای دەرگاکەی کردەوە
" نارا! "وتی
.
" سڵاو تای هاتووم دەربارەی شتێک قسە بکەم" وتم
.
"فەرموو وەرە ژوورەوە" وتی
.
"نارا! بەخێربێیت وەرە خەریکی ئامادەکردنی خواردنم" هارین لە پشت تای دەرکەوت و تی
.
"سوپاس تەنها هەندێک شت دەڵێم و دەڕۆم تای ئەمڕۆ ڕۆیشتم بۆ ئەو هەتیوخانەی لێی گەورە بووم خاتوونەکانی ئەوێ وتیان کە دوو کەسی جل ڕەش هاتوونەتە ئەوێ دواتر کچێک لەوە دەچوو زۆر بە وردی لێکۆڵینەوەی کردبێت وتی کە دڵنیایە بکوژەکان بوونە!" وتم
.
"شتی وا دەبێت!" وتی
.
" منیش نازانم تەنانەت وتی تۆماری کامێرای چاودێرییان ڕەش کردبوویەوە"وتم
.
" خۆم دەڕۆم و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکەم سوپاس بۆ ئاگەدارکردنەوەم "وتی
.
" شایەنی نیە وە وتیشی کە ئەوان هیچ لە کەسی خراپ نەدەچوون"وتم
.
" ئەوە دووەم جارە ئەو قسە دەبیستم بە تەواوی سەری لێ تێکداوم"وتی
.
" منیش لەلام سەیرە ئەو بکوژە مەترسیدارانە چی دەکەن لە شوێنێکی لەم جۆرە"وتم
.
" ڕاست دەکەیت خۆم دەچم بێ خەم بە"وتی
.
"کەواتە خواتان لەگەڵ"وتم
.
" بۆ خوانی ئێوارە بمابایتەوە"هارین وتی
.
"بۆ جارێکی تر ماڵئاوا"وتم و ڕۆیشتین
...
کە گەڕامەوە ماڵەوە گەرماوێکی خێرام کرد و ڕۆیشتمە ژووری دانیشتن تا پشوویەک بدەم
End pov
....
Jungkook pov

~Lovely Criminal~Kurdish✔️Where stories live. Discover now