.
.
.
.
.
.
.
vote
✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩✩
.
.
.
.
.
.
.
'شەوێکی تاریک یەکێک لەسەر چۆک دانیشتووە و بۆ ژیانی دەپاڕێتەوە لەبەردەم ئەو ڕەش پۆشە کە چەکوشێکی قەبارە ناوەندی لە دەستە'
.
.
"تکایە لێم خۆشبە تکایە ئەوەی بتەوێ بۆتی دەکەم هەر شتێکت بوێت" پیاوەکە بە تکاوە دەی وت
.
"بەڵام من مردنتم دەوێت" بە دەنگێکی گاڵتەجاڕی وای وتNara pov
"ئەم شەو دووبارە یەکێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆی دۆزراوەتەوە بە هەمان شێوەی قوربانیەکانی تر و دووبارە کاری هەمان بکوژە" لاپتۆپەکەم داخست دووبارە هەواڵی کوشتن بێزاربووم لەو هەواڵە دووبارانە
.
"خانمەکەم پێویستە بچیت بۆ کارگە" سکرتێرەکەم وای وت
"هەموو شتێک باشە لە ناو کۆمپانیا"پێم وت و هەڵسامەوە لەسەر کورسیەکەم کۆتەکەم پۆشی
.
" بەڵێ خانمەکەم تەنیا پێوسیتە بڕۆیت بۆ کارگە"
" باشە کەواتە" جانتاکەم هەڵگرت و دەستم کرد بە ڕۆیشتن بۆ کارگە
بەڵێ من پاڕک نارا سەرۆکی کۆمپانیایی NR بۆ جوانکاری خانمان
بۆچی ئەوەم هەڵبژارد کە ببم بە سەرۆک کۆمپانیایی ئەم بابەتە
یەکەم هۆکار زۆرترین خواستی لەسەرەو لەم سەردەمەدا پڕ فرۆشترین بەرهەمە کەواتە پارەیەکی باشم بۆ دابین دەکات
دووەم من لەوکاتەوەی کە گەنج بووم شارەزاییەکی باشم هەبوو لە ئارایشت و جوانکاری بۆیە ئەو بەشەم هەڵبژارد سەرەتا ویستم ببم بە کەسێک لە ئارایشتەکان کاربکەم بەڵام ڕای خۆم گۆڕی
لە ئێستادا بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەم پڕفرۆشترین بەرهەمن لەسەر ئاستی وڵات نەک تەنیا وڵات بەڵکو لە زۆربەی وڵاتەکانی دونیا شوێنی خۆی لە دڵی زۆربەی کەس کردۆتەوە چونکە باشترینن و بێ فێڵ ترین بەرهەمن بێگومان هەرگیز فێڵ ناکەم چونکە ئارایشت کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر پێست بەهۆی ئەوەی لە کاتی گەنجیم زۆر دووچاری تێکچوونی پێستم بووم بۆیە بڕیارم دا ببم بە کەسێک باشترین بەرهەم بهێنم ئەوەش بوو
ئێستاش لە ڕێگام بۆ کارگەکەم چونکە خەریکی درووست کردنی بەرهەمی نوێین خۆم سەرپەرشتی هەموو شتێک دەکەم بەهۆی هەر کارێکی ناڕەوا
.
.
End pov
.
.
Taehyung pov
"لێکۆڵەر کیم بەڕێوبەر تۆی دەوێت" یەکێک لە هاوکارەکانم پێی وتم لە ژوورەکە هاتمە دەرەوە ڕۆیشتم بۆ ژووری بەڕێوبەر لە دەرگام دا دوای مۆڵەت ڕۆیشتمە ژوورەوە
"بانگی منت کردبوو بەڕێوەبەر؟ "
.
"بەڵێ تایهیۆنگ بانگم. کردووی بۆ کارێکی گرینگ"
"فەرموو گەورەم" دەبێت چ کارێک بێت
.
" لێکۆڵەر کیم تۆ کەیسی بکوژە زنجیرەیەکەت پێ دەبەخشرێت"
.
"چی؟ ببوورە بەڵام دڵنیای کە بە منی دەبەخشیت" بە شلەژاویەوەو وتم
.
"ئەی گومانت لێم هەیە؟ "
.
" ببوورە مەبەستم ئەوە ئەوە نەبوو لێکۆڵەری زۆر لە من باشتر و پلە بەرزتر هەیە بۆچی من؟"
.
"هەر خۆی من هەڵم نەبژاردووی بەهۆی ڕای هەمووان لەم ماوانەدا ناوبانگی باشت هەیە"
.
" سوپاس بۆ ستایشەکەت بەڵام ئەوە کەیسێکی زۆر مەترسیدار و گەورەیە تەنیا من؟ "
.
" نەخێر بێگومان چەند لێکوڵەرێکی تر هاوکارت دەبن بەڵام تۆ سەرپەرشتی دەکەی بەڵگەو و پەڕاوەکانت بۆ دەنێرم دەتوانی بڕۆی وە بە زووترین کات دەست پێدەکەی باشە؟"
.
"باشە گەورەم"خۆم دانواند
.
" متمانەم پێتە لێکۆڵەر کیم"
.
" بێ خەم بە گەورەم"
.
لە ژوورەکە ڕۆیشتمە دەرەوە بڕوا ناکەم واتا ئەو کەیسە گرینگ و مەترسیدارە دەدرێت بە من؟
ئەو کەسە زۆر مەترسیدارە تا ئێستا چەند کەسی گرینگ بە دەستی ئەو کوژراون کەسێکی ئەوەندە ورد و زیرەکە بە گرانی بەڵگەیەکی بچووک بە دەست دەکەوێت ئێستاش سەرم سوڕماوە بەهەرحاڵ ئێستا ئەو کەیسە لە ژێر دەستی منە هەموو هەوڵی خۆم دەدەم تا ئەو نەفرەتیە دەستگیر بکەم
End pov
.
.
10:30pm
Nara pov
بەڵێ لە کۆتاییدا گەڕامەوە ماڵەکەم ڕۆژێکی درێژ و ماندووکەر بوو
کە گەیشتمە ژوورەکەم بەبێ هیچ شتێک ڕۆیشتمە گەرماو
.
دوای گەرماوێکی درێژ هەست دەکەم ئێستا ئاسوودەترم ڕۆیشتمە چێشتخانە تا شتێک بخۆم لەو کەسانە نیم زۆر خواردن لە دەرەوە بخۆم پێم باشترە شتێکی سادە بخۆم وەک لەوەی لە دەرەوە خواردن بخۆم
.
.
دوای خواردنەوەی چای سەوز ڕۆیشتمەوە سەر جێگا ئارام بەخشەکەم
هەموو کات کە دەگەڕێمەوە ناو جێگاکەم دووبارە بیرکردنەوەکانم دەست پێدەکەن و مێشکم داگیر دەکەن هەمیشە بەخۆم دەڵێم چۆن گەیشتم بەم ڕۆژەی ئێستام؟
گەیشتم بە ئاستێک کە خانووی خۆم و ئۆتۆمبێلی خۆم هەبێت
وە سەرۆک کۆمپانیایەک بم لە ناوبانگدا بەناوبانگ ترین بێت لە تەمەنێکی وادا کە هێشتا من لە تەمەنی بیست ساڵەکانم چەندە سەیرە لە کوێوە گەیشتمە کوێ من کەسێک نەبووم کە بە ئاسایی بڕۆمە قوتابخانە من کەسێک نەبووم وەک هاوتەمەنەکانی خۆم خۆشی لە تەمەنی خوارووی پێگەیشتن وەرگرم هەمیشە سوپاسگوزاری مێشکمم کە کەسێکی زیرەک بووم توانیم لە دوا قۆناغی خوێندن نمرەیەکی بەرز بە دەست بێنم هەرچەندە سەخت بوو من
لە تەمەنی پانزە ساڵیدا دایک و باوکم لە دەست دا
لە ڕووداوێک دا لەو کاتەدا خزمەکانم منیان لە هەتیو خانە دانا
لەو کاتەدا سوێندم خوارد کە هەرگیز ئەوان بە خزمی خۆم دانانێم ئێستاش وەک ئەوەی کەس و کارم بن قسەم لەگەڵ دەکەن منیش وەک بێگانەیەک دەیانبینم قێز دەکەمەوە کاتێ بە نەرم و نیانی قسەم لەگەڵ دەکەن
کەسانێکم بۆچیە کاتێک لە ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم دڵنەواییان نەکردم و لە پشتم نەبوون
سوپاس
کەسێکم ناوێت تەنیا لە خۆشی بمناسێت
.
بەدەم بیرکردنەوەکان چاوەکانم داخران
.
.
.
.
7:30am
.
بە کاتژمێری مۆبایلەکەم لە خەو هەڵسام دوای کوژاندنەوەی زەنگەکە هەڵسام و دەستم کرد بە ڕۆتینی ڕۆژانە
.
.
.
"بەیانیت باش بەڕێوبەر" هەر کە گەیشتمە ناو کۆمپانیا هەموان دەستیان کرد بە وتی هەمان ڕستە بە ڕووخسارێکی شییرینەوە کارمەندەکانم خۆش دەوێت چونکە لە هەموو قورسیەکاندا لەگەڵم بوون و پشتیان لێم نەکرد من بە کۆمپانیا دەڵێم خێزانی دووەم هەرچەندە خێزانێکم نیە پێی بڵێم خێزانی یەکەم بەڵام تەنیاییم لە پێش هەموو شتێک داناوە بۆیە دەڵێم خێزانی دووەم
وە سەبارەت بە هاوڕێ یەک هاوڕێم هەبوو سەردەمی قوتابخانە کە زۆرم خۆش دەوسیت ئێستاش قسە دەکەین هەندێ کات خێزانەکەی لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن ئەویش یەکێکە لە پزیشکە بەناوبانگەکان دەتوانم بڵێم شانازی پێوە دەکەم دەزانم بە چ ئازارێک دا ڕۆییشت بۆ دەست کەوتی خەونەکەی هەرچەندە زۆر نابێت دەستی کردووە بە کارەکەی بۆیە زۆر کاتی نیە بۆ قسە کردن
وە لە ئێستادا تاکە کەسێک کە ئێستا زۆرترین قسەی لەگەڵ دەکەم سکرتێرەکەمە جوڵیا
.
"بەیانیت باش خانمەکەم" لەگەڵ تەختە ڕەشەکەی دەستی هاتە لام
.
"بەیانی تۆش باش چ کارێک لە خشتەکەماندا هەیە؟" لێم پرسی کاتێک ڕۆیشتمە ژوورەوە و کۆتەکەم دانا و دانیشتم"
.
" ئەوە خشتەی کارەکانی ئەمڕۆتە"
تەختەکەی لە سەر مێزەکە دانا
.
" باشە خشتەکەم پڕ نیە و کاری کەمم هەیە کاتی دەرچوونم هەیە"
.
" چاوت بە کەسێک دەکەوێت خانمەکەم؟"بە زەردەخەنەیەکی شەیتانیەوە وتی ئای لەم کچە
.
" وەک بڵێی شارەزام نیت من ناتوانم شتەکان بە شاراوەیی بهێڵمەوە"
.
" ئەوە دەزانم خانمەکەم"
"کەواتە بۆچی دەپرسی؟"
"بەبێ هۆکار کاتێکی خۆش بۆتۆ"خۆی دانواند و ڕۆیشت
.
تەنها ئەوە دەڵێم کچێکی زۆر شیرینە
.
.
End pov
.
.
Taehyung pov
" ئەمڕۆ هیچ کوشتنێک نەبوو ئەوە باشە" یەکێک لە لێکۆڵەرەکان وتی
.
" نەخێر دوای خوێندنەوەی پەڕاوەکان و سەیرکردنی کاتەکان ئەو کەسانەی کە مردوون لە هەمان ڕۆژ و کاتژمێر مردوون جیاوازی لە کاتی مردنی هەمووان یەک هەفتەیە" وتم
.
"سەرنجی ئەوەم نەدابوو"
.
"تا ئێستا وایە نازانین دواتر چی ڕوودەدات "وتم
.
"باشە ئامانجی دواتری دەبێت کێ بێت؟ "
" تا کەی بەردەوام دەبێت؟"
"بۆچی ئەو کەسانە دەکوژێت؟ "
" تەنیا بۆ خۆشی ئەوە دەکات یان هۆکارێک هەیە لە پشت کوشتنەکان؟ "
.
ئەو پرسیارانەو و چەندین پرسیاری تر لە ناو مێشکی هەموانە
" سەرنجی یەک شتی تریشم داوە ئەوانەی مردوون کەسانێک بوون لە چینی ناوەند و دەوڵەمەند" وتم
.
" کەواتە دەبێت بکوژەکە کەسێکی هەژار بێت؟ " یەکێک پرسی
.
" نەخێر بە پێچەوانەوە دەبێت کەسێک بێت لە چینی ناوەند یان دەوڵەمەند بۆ ئەوەی کەسێک بکوژێت لەم چینانەدا" لێکوڵەرێکی تر وتی
.
"ڕاستە هەرگیز نابێت کە لە چینێکی هەژار بێت"پێم وتن
هێشتا یەکەم ڕۆژە هەست بە ماندووبوون دەکەم
ئەو کەیسە زۆر درێژ دەبێت بەڵام گرینگ نیە لام چەند دەخایەنێت من ئەو کەسە دەدۆزمەوە و بە دەستەکانی خۆم دەستگیری دەکەم
End pov
.
.
.
.
2:00am
No one pov
"ت ت تکایە لێم خۆشبە تکا.. "
.
" تکایە لێم خۆشبە هەموو شتێکت بۆ دەکەم
من بێزار بوومە لەم قسانە" بە گاڵتە جاڕی وتی و خۆی نزم کردەوە تا ئاستی ئەو
.
"بزانە لەلای من هیچ شتێک نیە بە ناوی
.
.
لێخۆشبوون"
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
تەدا ئەوەش پاڕتی یەکەم
هیوادارم بە دڵتان بێت دەزانم کەمە بەڵام پاڕتی یەک هەر وا دەبێت
بە هیوای کاتێکی خۆش
1179word
YOU ARE READING
~Lovely Criminal~Kurdish✔️
Mystère / Thriller"بۆچی ئەو کەیسە درا بە من؟" . . . "من پەیوەندیم لەگەڵ ئەو کەیسە چیە؟ . . . "واز ناهێنم تا کۆتایی بە هەموان نەهێنم" . . . Writer-rina Start:19/10/2023 End:15/9/2024